ئوم سوله‌یم كێیه؟
سوێند به کات که مرۆڤ له خه‌سار دایه، بێ ئاگا له له‌ده‌ستدانی سه‌رمایه‌ی ژیانی. مرۆڤی تێکۆشه‌ر که شه‌و ڕۆژی ته‌رخان کردوه بۆ پاشه‌که‌وت‌کردنی سه‌رمایه‌ی ژیانی، له بیری کردوه که بنچینه‌ی سه‌رمایه‌که‌ی چییه؟ بێ ئاگایه که سات به ساتی به فیڕۆ ده‌دات و به‌ره‌و فه‌وتانی ده‌بات. له کاتێکدا خوای میهره‌بان جه‌خت له‌سه‌ر گرینگی ئه‌و سه‌رمایه‌یه ده‌دات که ئه‌ی به‌نده‌ی ئازیزم وریا به خه‌زێنه‌یه‌کت له‌به‌ر ده‌سته، زۆر به باشی پارێزگاری لێ بکه.
موسڵمانان بۆ کوشتار و خوێنڕشتن له‌شکه‌رکێشيان نه‌کردوه،چون ئامانجی ئه‌وان په‌ره پێدانی دينی يه‌کتاپه‌ره‌ستی و بڵاوکردنه‌وه‌ی سوڵح،دادپه‌روه‌ری و نه‌رم و نيانی بوو. له قورئانی که‌ريم و ياسا شه‌ڕعييه‌كان به که‌می ڕسته‌ی«اقتلوهم :ئه‌وان بکوژن» هاتووه، به‌ڵام وشه‌ی«قاتلوهم » زۆر به کار هاتووه .
لەم سەردەمەدا كە موسڵمانان ڕووبەڕووی چەندین قەیران و تەحەدیاتی فیكری و سیاسی بوونەتەوە، پێویستە بەشێوەیەكی ڕاشكاوانە پێداچوونەوەو نوێكردنەوەی جیددی لەبارەی زۆرەبەی چەمكە ئیسلامیەكان و دووبارە داڕشتنەوەیان لەڕوی مەعریفی و مەنهەجی و مەقاصیدیەوە ئەنجام بدرێت. چونكە چەقبەستنی فیكری و فیقهی لەسەدەكانی ڕابوردوودا كاریگەری زۆری كردۆتە سەر شێواندن و خراپ بەكار هێنانی زۆرێك لەچەمك و بابەتە سەرەكیەكانی ئایینی ئیسلام.
(نهێنی سەركەوتنی پەروەردەی پێغەمبەر) پەروەردەی پێغەمبەرانە دوو پایەی هەیە:
عەبدولڕەحمان پیرانی ساڵی ١٩٥٤ لە شارۆچکەی رەوانسەری پارێزگای کرماشان لەدایک بووە. ساڵی ١٩٩٣ بەکالریۆسی زانستە شەرعییەکانی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە. ساڵی ١٩٩٧ بەکالریۆسی یاسای لە زانکۆی تاران وەرگرتووە. ساڵی ٢٠٠٣ ماستەری یاسای دەستووری لە زانکۆی نیلەین "النیلین" لە سودان وەرگرتووە. لە هەمان زانکۆ دکتۆرای لە یاسا نێودەوڵەتییەکان وەرگرتووە. ساڵی ١٩٩١ بە ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاحی ئێران هەڵبژێردراوە. لە کۆنگرەی ساڵەکانی ٢٠٠١ و ٢٠٠٦ی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح، سەرلەنوێ وەک ئەمینداری گشتی ئەو حیزبە دەنگی زۆرینەی هێناوەتەوە و لە پۆستەکەی خۆی بەردەوام بووە.
ناسنامه ناوی عه‌بدوڵڵا کوڕی زوبه‌یری کوڕی عه‌وام، که پێیان ده‌کوت ئه‌بوو خوبه‌یبی قوڕه‌یشی ئه‌سه‌دی، یه‌كه‌م مناڵ له موهاجیران بوو که پاش هیجره‌ت له شاری مه‌دینه‌ی له دایکبوو. باوکی زوبه‌یری کوڕی عه‌وامه که ناسناوی حه‌واری (یارو و یاوه‌ر)ی ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) به ده‌ستهێناوه و کوڕه پوری پێغه‌مبه‌ری ئازیزه.
ڕەنگە ئەم بابەتە بەم ناونیشانە زۆر لێكۆڵینەوەی لەسەر نەكرابێت لەبەر ئەوەی لە ڕووی زاراوەوە شتێكی تازەیەو خەڵكی وادەزانن یەكێكە لە دەرهاویشتەكانی حوكمی دیموكراسی، بەڵام لە ڕاستیدا لە ڕووی بەرپاكردن و پراكتیزەكردنەوە كۆنە، بەتایبەت لە مێژووی ئیسلامدا زۆر بە زەقی بەدی دەكرێت ، بەتایبەتتر لە سەردەمی پێغەمبەر و خەلیفەكانیدا بە ڕادەیەكە دەتوانین بڵێین یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی حوكمی ئیسلامی لەو دوو سەردەمەدا سەروەری یاسا بوو ، بەڵام نەك بەناوی سەروەری یاساوە بەڵكو بەناوی سەروەری شەریعەوە كە حاكم و مەحكوم وەكو یەك ملكەچی فەرمانەكانی بوون، ئەمیش یەكێكە لە تایبەتمەندییەكانی ئیسلام، چونكە سەرچاوەی ت
من لەوەو پێش دوو جۆر مامەڵەم لەتەك ئەم بابەتەدا هەبووە مامەڵەیەكی دەرەوە ئایینی، بۆ نمونە لەو سیمینارەی لە بەشی كۆمەڵناسی بە ناونیشانی (داعش وەك دیاردەیەكی مۆدێرن) قسەم لە سەر كرد.
به‌خشنده‌و لێبورده‌یی خوای په‌روه‌ردگاربۆئه‌وکه‌سانه‌ی قه‌ڕز به‌خه‌ڵك ده‌ده‌ن. عَنْ حُذَيْفَةَ (ڕه‌زای خوای لێبێت) قَالَ قَالَ: رَسُولُ اللَّهِ(صلی الله‌علیه‌وسلم) «تَلَقَّتِ الْمَلاَئِكَةُ رُوحَ رَجُلٍ مِمَّنْ كَانَ قَبْلَكُمْ، فَقَالُوا: أَعَمِلْتَ مِنَ الْخَيْرِ شَيْئًا قَالَ: لاَ قَالُوا: تَذَكَّرْ.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb