بسم الله الرحمن الرحیم إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ ، وَنَسْتَعِيْنُهُ ، وَنَسْتَغْفِرُهُ ، وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا ، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ.أَمَّا بَعْدُ :
نیمه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 17ی جۆزه‌ردان، ئه‌حمه‌دی قازی، نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌وان، لێکۆڵه‌ر و وه‌رگێڕی کورد له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی تاران به‌ھۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه کۆچی دوایی کرد. ئه‌حمه‌دی قازی ساڵی 1315ی ھه‌تاوی له شاری مەھاباد له دایکبوو و له زانکۆی تاران له به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیسی لیسانسی وه‌رگرت و دوای کۆچی مامۆستا ھێمن موکریانی له ساڵی 1365، بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ بووه سه‌رده‌بیری گۆڤاری «سروه» و له ماوه‌ی ژیانی ئه‌ده‌بی خۆیدا، چه‌ن شاکاری ئه‌ده‌بی جیھان وه‌ک «دۆن کیشۆت» و «گیل گه‌مێش»ی وه‌رگێڕایه‌وه سه‌ر زمانی کوردی.
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) چه‌ند نيشانه‌يه‌كى بۆ ڕوون كردووينه‌ته‌وه كه به نيشانه‌ى عاقيبه‌ت خێرى داوه‌ته قه‌ڵه‌م و ئه‌گه‌ر به هه‌ر موسوڵمانێكه‌وه بينرا هيوا وايه كه ئه‌و موسوڵمانه به‌هه‌شتى بێت، وه له دنيادا ده‌رده‌چێت به‌و نيشانانه ده‌زانرێت كه ئه‌وه به‌هه‌شتى يه، سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) پێمان ڕاده‌گه‌يه‌نێت كه كۆتايى كاره‌كانمان گرنگه لاى خواى گه‌وره، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : «إنما الأعمال «بخواتيمها» كالوعاء إذا طاب أسفله طاب أعلاهُ» «وإذا فسد أسفله فسد أعلاه»(1).
ئیسلام، سیاسه‌تی چاکسازی خۆی له ناو خۆی موسڵمانان و هه‌روه‌تر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ غه‌یری موسڵمانان، له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و ته‌بایی داناوه.هه‌ر بۆیه، ئاشتی نه‌ریتێکی سه‌ره‌کیه که کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بۆ هاوکاری و یه‌كناسین و بڵاو کردنه‌وه‌ی خێر و چاکه ئاماده ده‌کات و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ته‌نیا ویستی ئیسلام له غه‌یری موسڵمانان ئه‌وه‌یه که بۆ ده‌عوه‌ت و بانگهێشتی موسڵمان، به‌رگر دروست نه‌که‌ن چون ئه‌گه‌ر غه‌یری ئه‌مه بێت شێواوی و گرفته‌کان ساز ده‌بن. ئیسلام له‌وه‌یکه ئیجبار و زۆری، ئامرازی بانگه‌واز و بڵاو کردنه‌وه‌ی ئامۆزه‌کانی بێت، به ته‌واوی بێزاره.
دیاری و ڕێ و ڕه‌وشی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له ئیعتیكافكردندا ته‌واوترین و ئاسانترین ڕێ و ڕه‌وش بوو. جارێك له ده‌یه‌می یه‌كه‌مدا ئیعتیكافی كردووه، پاشان له ده‌یه‌می نێوه‌ڕاستدا كردوویه‌تی به مه‌به‌ستی ده‌ستگیربوونی شه‌وی ڕێز (ليلة القدر)، پاشان بۆی ڕوون بۆته‌وه كه له ده‌یه‌می كۆتاییدایه و به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر ئیعتیكافكردنی ده‌یه‌می كۆتاییدا تا به خوای خۆی گه‌یشتووه. وه جارێك ئیعتیكافی ده‌یه‌می كۆتایی ره‌مه‌زانی واز لێ هێنا، به‌ڵام له شه‌والدا گێڕایه‌وه‌و له ده‌یه‌می یه‌كه‌میدا ئیعتیكافی كرد. رواه‌رواه البخاري ومسلم .
به چه‌شنێکی کورت ئه‌م هه‌فتا ڕووناکيه‌م بۆ عه‌مه‌ل کردن، تێ فکرين و ڕێنوێنی نووسيوه تا هۆی بيرهێنانه‌وه ، هان دان و سه‌رنج بێت. به ڕاده‌ی توانای خۆم هه‌وڵم داوه بێ که‌م و کورتی و کۆبه‌ند و ته‌واو بێت و گشت ئه‌م مانگه پيرۆزه‌ی ڕه‌مه‌زان بگرێته به‌ر. له خودا داواکارم بۆ من و هه‌موو خوێنه‌ران به که‌ڵک بێت و خاليسانه به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای حه‌ق گه‌وره که‌وێت. ئامين. 1.ڕه‌مه‌زان وه‌رزێکی زۆر باش و گه‌وره‌يه که موسڵمان له‌ودا له تاعه‌ت و عيباده‌ت که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و بۆ دوا ڕۆژ خۆی ئاماده ده‌کات. 2.زۆر بپاڕێوه تا خوا بت گه‌يێنێته ڕه‌مه‌زان و له کردنی کاره باشه‌کان يارمه‌تيت بدات.
ئەم شەوە فەزڵی گەورەیە، چونکە شەوی هاتنە خوارەوەی قورئانی پیرۆزە، ئەو قورئانەی رێنیشاندەرە بۆ کەسێک دەستی پێ‌وە بگرێت بۆ ڕێگەی سەربەرزی و سەرفەرازی، بەرزیشی دەکاتەوە بۆ چڵەپۆپەی سەرفەرازی و مانەوەی هەتا هەتایی ئوممەتی ئیسلامیش کە شوێنکەوتووی سوننەتەکانی پێغەمبەرکەیەتی (صلى الله علیه وسلم) شۆین پێ بە شوێن پێ، لەم شەوەدا ئاڵا هەڵ ناکات، و کەوان دانانێ، بەڵکو پێش بڕکێ دەکەن لە زیندو کردنەوەی بە بیر و باوەڕەوە لە گەڵ چاوەڕێ کردنی پاداشت لە لایەن خواوە .
ڕۆڵی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ گرنگترین كاره له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا، چونكه منداڵان داهاتووی ئێمه‌ن و دایك و باوكانیش زۆرترین كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وان هه‌یه. زۆرێك له دایك و باوكان له هه‌وڵ و گه‌ڕاندان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و رێگه‌یه‌وه بیسه‌لمێنن كه دایك و باوكێكی باشن.
زیکر و یادی خوا، واته هه‌رده‌م خوای گه‌وره‌ت له‌بیر بێت، هه‌ر کارێک بکه‌ی به یادی خوا و بۆ خوا بیکه‌ی و به‌رده‌وام و له هه‌موو کات و شوێن دا خوای دڵۆڤانت له‌دڵ دابێت و به‌و هۆیه له گوناح و تاوان دووری بکه‌ی.
50 پێشنیاری و ڕاوێژ بۆ خانمە لاوەکان لە ژیانی هاوبەشی هاوسەرەکاندا بە تایبەت لاوەکان کۆمەڵە چاوەڕاوانیەک هەیە لە هەردوو لا کە هاوبەشی ژیانیان هەڵبژاردووە کە ڕەچاوکردنیان دەستەبەری ئارامی و خۆشبەختی دەکات بۆ هاوسەرەکان و تەنانەت دەوروبەریشیان لێرەدا ئەو سیفەتانە دەخەینە ڕوو کە زیاتر پیاوانی لاو خوازیارن لە ژنەکانیاندا بەدی بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکی خۆیان بەرامبەریان بە جێ بگەیەنین و ژیانیان بەرەو کەناری ئارامی وخۆشبەختی و ڕەزامەندی بەرن. 1ـ دەستخۆشیم لێ بکە . 2ـ دەزانم هەموو کات هاوڕا نیت لەگەڵم و هەندێ لە ڕاکانمت بە دڵ نیە بەڵام هەموو کات دووپاتی بکەوە کە عاشقی منی.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb