ئەم شەوە فەزڵی گەورەیە، چونکە شەوی هاتنە خوارەوەی قورئانی پیرۆزە، ئەو قورئانەی رێنیشاندەرە بۆ کەسێک دەستی پێوە بگرێت بۆ ڕێگەی سەربەرزی و سەرفەرازی، بەرزیشی دەکاتەوە بۆ چڵەپۆپەی سەرفەرازی و مانەوەی هەتا هەتایی ئوممەتی ئیسلامیش کە شوێنکەوتووی سوننەتەکانی پێغەمبەرکەیەتی (صلى الله علیه وسلم) شۆین پێ بە شوێن پێ، لەم شەوەدا ئاڵا هەڵ ناکات، و کەوان دانانێ، بەڵکو پێش بڕکێ دەکەن لە زیندو کردنەوەی بە بیر و باوەڕەوە لە گەڵ چاوەڕێ کردنی پاداشت لە لایەن خواوە . ها بگرە برای موسوڵمان ئەمەش ئەو ئایەتە قورئانیانە و ئەو فەرموودانەی پێغەمبەرە (صلى الله علیه وسلم) کە لێی وە دەیگێڕنەوە و دەربارەی ئەم شەوە هاتووە، ئەوەش بەم شێوەیە : 1ـ فەزڵی شەوی قەدر : بەسە بۆ پایەی شەوی قەدر کە چاکترە لە هەزار مانگ، خوای بە توانا و پایە بەرز فەرموویەتی :[إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِی لَیْلَةِ الْقَدْرِ وَ مَا أَدْرَاکَ مَا لَیْلَةُ الْقَدْرِ لَیلَةُ القَدْرِ خَیْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ تَنَزَّلُ الْمَلائِکَةُ وَالرُّوحُ فِیهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ کُلِّ أَمْرٍ سَلامٌ هِیَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ] [القدر : 1 ـ 5] . وە تیایدا هەموو کردارێکی دانایانە جیا دەکرێتەوە : خوای پایە بەرز فەرموویەتی : [ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِی لَیْلَةٍ مُبَارَکَةٍ إِنَّا کُنَّا مُنْذِرِینَ فِیهَا یُفْرَقُ کُلُّ أَمْرٍ حَکِیمٍ أَمْراً مِنْ عِنْدِنَا إِنَّا کُنَّا مُرْسِلِینَ رَحْمَةً مِنْ رَبِّکَ إِنَّهُ هُوَ السَّمِیعُ الْعَلِیمُ ] [الدخان : 3 ـ 6] . 2 ـ کاتی شەوی قەدر : ئەوەمان پێ گەیشتووە لە پێغەمبەری خواوە (صلى الله علیه وسلم) کە ئەو شەوە شەوی بیست و یەک، و شەوی بیست سێ، و شەوی بیست و پێنج، و شەوی بیست و حەوت، و شەوی بیست و نۆ، وە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزانە (والأقوال الواردة فیها مختلفةٌ و متغایرةٌ، و قد صَنَّف الإمام العراقیُّ رسالةٌ مفردةٌ سمَّاها : (شرح الصدر بذکر لیلة القدر) استوعب فیها کلام العلماء فی المسألة، فلتنظر .) . ئیمامی (الشافعی) فەرموویەتی : ((ئەمە لە لای من وەکو ئەوەیە ـ خواش زاناترە ـ کە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) وەڵامی دەدایەوە بەو پێیەی کە پرسیاری لێ دەکرا لە سەر ئەو شەوە، پێیان دەفەرموو : ئایا بە دوایدا بگەرێین لە شەوی ئەوەدا، دەیفەرموو : بەدوایدا بگەرێن لە شەوی ئەوەدا)) (فیما نقله عنه البغوی فی (شرح السنة) : (6 / 388) .) . ووتەی هەڵبژاردەش ئەوەیە کە لە (10) دە شەوە تاکەکانی کۆتایی ڕەمەزاندا بێ، بەڵگەش لە سەر ئەمە فەرموودەی (عائشە) یە ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ کە فەرموویەتی : " کَانَ رَسُولُ اللهِ (صلى الله علیه وسلم) یُجَاوِرُ فی العَشْرِ الأَوَاخِرِ مِنْ رَمَضَان وَیَقُولُ : تَحَرَّوا (وفی روایةٍ : الْتَمِسُوا) لَیْلَةَ القَدْرِ فی (الوترِ مِن) العَشْرِ الأَوَاخِرِ مِنْ رَمَضَان " (أخرجهُ البخاری : (4/225) رقم : (2017) و (2019) و (2020)، ومسلم رقم : (1169).) . واتە : پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) لە دە ڕۆژی کۆتایی ڕەمەزاندا لە مزگەوت دەمایەوە بۆ خوا پەرستی (الإعتکاف)، و دەیفەرموو : لە تاکەکان لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان دا بگەرێن بەدوای شەوی قەدر دا . بەڵام ئەگەر مرۆڤ لاواز بوو یان توانای نەبوو با حەوتی کۆتایی لە دەست نەڕوات، لە بەر ئەو فەرموودیەی کە لە (ابن عمر) ەوە دەیگێڕنەوە کە فەرموویەتی : پێعەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی : " التَمِسُوهَا فی العَّشْرِ الأوَاخِرِ، فإِنْ ضَعُفَ أَحَدُکُم أَوْ عَجَزَ فَلا یغْلبَنَّ عَلَى السَّبْعِ البَوَاقی " (أخرجهُ البخاری : (4 / 221) رقم : (2015)، ومسلم رقم : (1165) .) . واتە : بەدوایدا بگەرێن لە دە شەوی کۆتایی دا، ئەگەر یەکێکان لاواز بوو یان توانای نەبوو، با لە دەستی نەڕوات لەو حەوتەی کە ماون . ئەمەش ئەو ووتەیەی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) ڕاڤە و تەفسیر دەکات کە فەرموویەتی : " أَرَى رُؤْیَاکُم قَدْ تَوَاطَأَتْ فَمَنْ کَانَ مُتَحَرِّیَهَا فَلْیَتَحَرِّهَا فی السَّبْعِ الأَوَاخِرِ " (انظر التعلیق السابق .) . واتە : وا ئەبینم خەونەکانتان پێکهاتوون ئەگەر هەر کەسێ ویستی بەدوایدا بگەرێت با لە حەوتی کۆتایدا بێ . ئەوەش زانراوە لە سوننەتەوە کە زانینی ئەو شەوە هەڵگیراوە، چونکە خەڵکی دوو بەرەکێیان کرد لە سەر ئەو شەوە و بە هۆیەوە هەڵگیرا، لە (عبادە بن الصامت) رەزای خوای لێبێت دەگێڕنەوە فەرموویەتی : پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) لە شەوی قەدردا دەرچوو دوو پیاو لە موسوڵمانان دوو بەرەکێیان دەکرد لە سەر شەوی قەدر، فەرمووی : " إِنّی خَرَجْتُ لأُخْبِرَکُم بِلَیْلَةِ القَدْرِ فَتَلاحَى (تلاحى : تخاصم، واتة : دوو بةره کی کردن .) فُلانٌ وَفُلان فَرُفِعَتْ، وَعَسَى أَنْ یَکُونَ خَیْرَاً لَکُمْ، فَالْتَمِسُوهَا فِی التَّاسِعَةِ وَالسَّابِعَةِ وَالخَامِسَةِ (وفی روایةٍ : فی السَّبْعِ وَالتّسْعِ وَالخَمْسِ " (أخرجهُ البخاری : (4 / 232) رقم : (2023) و (49) .) . واتە : من هاتم بۆ ئەوەی هەواڵی ئەو شەوەتان پێ بدەم، بەڵام لە بەر ئەوەی فڵان و فڵان دووبەرەکێیان کرد، هەڵگیرا، هیوام وایە ئەو کارە خێر بێ بۆتان، جا بە دوایدا بگەرین لە نۆیەم، و حەوتەم، و پێنجەم (وە لە ریوایەتێکی تردا : لە حەوت، و نۆ، و پێنج دا). بیر خستنەوەیەک : هەندێک فەرموودەمان پێ گەشیتووە کە شەوی قەدر لە دە شەوی کۆتایدایە، وە هەندێکی تر کە لە تاکەکانی دەی کۆتاییە، یەکەمیان گشی یە و دووەمیان تایبەتە، و تایبەتیش پێش دەخرێ لە سەر گشتی، هەروەها هەندێک فەرموودە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە حەوتەی کۆتایی بێ، ئەمەش تایبەتە بە نەتوانین و لاوازیەوە و ئیشکالیش نیە لە نێوانیاندا، لێرەدا فەرموودەکان یەک دەگرنەوە و دژ یەک نین، وە کۆ دەبنەوە و بڵاوە ناکەن. پوختەی ووتەیش ئەوەیە کە موسوڵمان بەدوای شەوی قەدردا دەگەڕێت لە تەکاکانی دەی کۆتایی، شەوی بیست و یەک، و بیست و سێ، و بیست و پێنج، و بیست و حەوت، و بیست و نۆ، وە ئەگەر لاواز بوو یان توانای نەبوو ئەوا با لە تاکەکانی ئەو حەوتەی کە ماوە بە دوایدا بگەرێت : (شەوی بیست و پێنج، و بیست و حەوت، و بیست و نۆ)، خواش زاناترە . 3 ـ چۆن موسوڵمان بەدوای ئەم شەوەدا بگەرێت ؟ ئەم شەوە پیرۆزە هەر کەسێک لە دەستی بچێ، هەموو خێرێکی لە دەست چووە، کەسیش لە دەستی ناچێ جگە لە بێ بەش نەبێ، لە بەر ئەوە سوننەتە بۆ موسوڵمانی سور بوو لە سەر گوێرایەڵی خوای پەروەردگار، ئەم شەوە زیندوو بکاتەوە بە باوەڕەوە بۆ بەدەست هێنانی پاداشتی گەورەی خوای پەروەردگار، ئەگەر ئەوەی ئەنجام دا خوای پەروەردگار لەو تاوانانەی کردونیەتی خۆش دەبێ . پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی : " مَنْ قَامَ لَیْلَةَ القَدْرِ إیمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ "(أخرجهُ البخاری : (4 / 217) رقم : (2014)، و مسلم رقم : (759) .). واتە : هەر کەسێ شەوی قەدر زیندو بکاتەوە و باوەڕی پێی هەبێ و چاوەڕێی پاداشتی خوا بێ، خوا لە تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێ . سوننەتیشە لەو شەوەدا پاڕانەوە زۆر بکرێت، چونکە لە دایکە (عائشە) وە ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ دەگێڕنەوە کە فەرموویەتی : " ووتم : ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر زانیم چ شەوێک شەوی قەدرە، چی بڵێم لەو شەوەدا ؟ فەرمووی : بڵێ : اللهُمَّ إِنَّکَ عَفُوٌّ تُحِبُ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّی " (أخرجهُ الترمذی رقم : (3760)، وابن ماجه رقم : (3850) عن عائشة . وسندهُ صحیحٌ . وراجع لشرحه : (بغیة الإنسان فی وظائف رمضان) ص : (55 ـ 57) لابن رجب الحنبلی .). واتە : خوایە تۆ لێ بوردەیت و لیبوردنت خۆش ئەوێ، لێم ببورە . برام ـ خوای پەروەردگار بەرەکەتی خۆیت بەسەردا بڕێژێت و سەرکەوتووت کات بۆ گوێرایەڵی خۆی ـ کە زانیت ئەم شەوە چ شەوێکی گەورەیە، کەوابوو دە شەوی کۆتایی هەستە و زیندووی بکەرەوە بە پەرستن و دورکەوتنەوە لە ئافرەتان، و فەرمان بکە بە خێزانەکەت بەو شتانە و پەرستنی زیاتر بکە لەم شەوەدا . لە (عائشە)وە ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ دەگێڕنەوە، فەرموویەتی: "کَانَ النَّبیُّ (صلى الله علیه وسلم) إذا دَخَڵ العَشْرُ شَدَّ مِئْزَرَه (واتە : دور ئەکەوتەوە لە ئافرەت بە مەبەستی خوا پەرستن، وە قۆڵی بۆ هەڵ دەکرد و بە دوایدا دوگەڕا .)، وأَحْیی ڵیْلُهُ، ۆأَیْقَڤَ أَهْڵهُ " (أخرجهُ البخاری : (4 / 233) رقم : (2024)، و مسلم رقم : (1174) .). واتە : پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) ئەگەر دە شەوی کۆتای بهابتایە پشتی لێ دەبەست (واتە : دوور ئەکەوتەوە لە جووت بوون لە گەڵ خێزانەکانیدا) و شەوەکانی زیندو دەکردەوە خێزانەکانیشی بە خەبەر دەهێنا . هەروەها لە (عائشە) وە دەگێڕنەوە فەرموویەتی : " کَانَ رَسُولُ اللهِ (صلى الله علیه وسلم) یَجْتَهِدُ فی العَشْرِ الأَوَاخِرِ مَا لا یَجْتَهِدُ فی غَیْرِهَا " (أخرجهُ مسلم رقم : (1174) .) . واتە : پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) لە دە ڕۆژی کۆتایدا زیاتر هەوڵی خواپەرستی دەدا بە شێوەیەک ئەو هەوڵەی لە ڕۆژانی تردا نەدەدا . 4 ـ نیشانەکانی ئەم شەوە : بزانە ئەی بەندەی گوێڕایەڵ ـ خوای پەروەردگار یارمەتێت بدات بەڕەحمی خۆی و پشتوانیشت بێ بەسەرکەوتنی خۆی ـ کە پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) دەمەو بەیانی ئەم شەوەی بۆ وسف کردووین، بۆ ئەوەی موسوڵمان بزانێت ئەم شەوە چ شەوێکە (خەڵکی عەوام (نە شارەزا لە دین) زۆر نیشانەیان هەیە دەربارەی شەوی قەدر و هەمووشی خورافی و بیر و باوەڕی پوچەڵن، لەوانە : دارەکان سوجدە دەبەن، وە خانوەکان دەخەون (!) و ... و ... هتد. منیش دەڵێم : لە کوردستانی خۆشمان هەندێ لەو خورافەت و بیر و باوەڕە پوچەڵانە لە لای خەڵکی عەوام باسی لێ وە دەکرێت، لەوانە : لەم شەوەدا ئەستێرە داناچۆڕێت و سەگەکان ناوەڕن و ... و ... هتد، کە هەمووی ووتەی پوچەڵ و بێ بەڵگەن و هیچ بنەوایەکیان نییە لە ئایینی ئیسلامی پیرۆزدا) : لە (أُبَیّ بن کعب) ەوە رەزای خوای لێبێتدەگێڕنەوە کە فەرموویەتی : پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی : " صَبِیحَةُ لَیْلَةِ القَدْرِ تَطْلُعُ الشَّمسُ لا شُعَاعَ لَهَا، کَأَنَّهَا طَسْتٌ حَتَى تَرْتَفِعَ " (أخرجهُ مسلم رقم : (762) .) . واتە : بەرە بەیانی شەوی قەدر خۆر هەڵدێت و تیشکی نیە، هەروەکو تەشتێک تا ئەو کاتەی بەرز دەبێتەوە . وە لە (أبو هریرە) وە (رەزای خوای لێبێت) دەگێڕنەوە فەموویەتی : باسی شەوی قەدرمان دەکرد لە لای پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرمووی : " أَیُّکُم یَذْکُرُ حِیْنَ طَلَعَ الْقَمَرُ، وَهُوَ مِثْلُ شِقّ جَفْنَةٍ " (أخرجهُ مسلم رقم : (1170) . وە (شِقّ جَفْنَە) : الشِقّ : واتە : نیو، الجَفْنە : واتە : قاپ، وە (القاضی عیاض) دەفەرمووێ : (لەم فەرموودەیەدا ئاماژەکراوە بۆ ئەوەی کە لە کۆتای مانگدا ئاوا دەبێت، چونکە مانگ بەو شێوەیە نابێت لە کاتی دەرکەوتنیدا جگە لە کۆتای مانگ نەبێت) . ) . واتە : کامەتان لە یادێتی کاتێ مانگ دەرکەوت وەکو نیوەی قاپێک بوو . وە لە (ابن عباس)ەوە ـ ڕەزای خوا لە خۆی و باوکی بێت ـ دەگێڕنەوە فەرموویەتی : پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی : " لَیْلَةُ الْقَدْرِ سَمْحَةٌ، طَلِقَةٌ، لا حَارَّة، وَلا بَارِدَة، تُصْبِحُ الشَّمْسُ صَبِیْحَتَهَا ضَعِیْفَةً حَمْرَاء " (أخرجهُ الطیالسی رقم : (349)، وابن خُزَیمة : (3/231)، والبزار : (1/486)، و سندهُ حَسَنٌ .) . واتە : شەوی قەدر شەوێکی بێ دەنگ و ڕوونە، نە گەرمە و نەسارد، خۆری بەیانیەکەی لاواز و سور دەبێ .
بۆچوونهکان