ئایین و ئه‌ندێشە
11 بهمن 1401
0
154
چۆن خۆمان ئاماده بكه‌ين بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان؟
بسم الله الرحمن الرحیم
إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ ، وَنَسْتَعِيْنُهُ ، وَنَسْتَغْفِرُهُ ، وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا ، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ.أَمَّا بَعْدُ :
بسم الله الرحمن الرحیم
إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ ، وَنَسْتَعِيْنُهُ ، وَنَسْتَغْفِرُهُ ، وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا ، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ.أَمَّا بَعْدُ :
له دانشتنێكدا و پاش بيركردنه‌وه‌يه‌ك به‌بێ ده‌نگى له‌گه‌ڵ كاغه‌ز و پێنوسێكدا ئه‌نجامه‌كه‌ى بريتى بوو له‌م كورته نامهيهى كه له‌به‌رده‌ستتدايه به ناوى (چۆن موسوڵمان خۆى ئاماده ده‌كات بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان) ، له خواى گه‌وره داواكارم كه ئه‌م ئامۆژگارييه سهرهتاييهك بێت بۆ ده‌ستپێكردنى موسوڵمانان بۆ ئه‌نجامدانى كارى خێر و چاكه له سه‌ره‌تايى ئه‌م مانگه پيرۆزه به پشتيوانى خوا تائه‌و كاته‌ى كه ده‌گه‌ڕێينه‌وه بۆ لاى خۆى كه ئه‌ويش به به‌زه‌يى و به ڕه‌حمه به‌رامبه‌ر به‌نده‌كانى.
وصلى الله تعالى و سلم على محمدوعلى اله وصحبه اجمعين
چۆن خۆمان ئاماده بكه‌ين بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان ؟
يه‌كه‌م : ئاماده‌بوونى دهرروونى و زانستى بۆ ئه‌م مانگه پيرۆزه :
پاڕانه‌وه له‌خواى گه‌وره به هه‌ر دوعايه‌ك كه ده‌يزانى ، وه‌ك ئه‌م دوعايه «اللهُمَّ سَلِمني إلى رَمَضان وَسَلِم لي رَمَضان وتَسَلمه مِني مُتَقَبيلاً».
- هێنانى چه‌ند نيه‌تێك پێش هاتنى ڕه‌مه‌زان ، چونكه (أبو هريرة) ره‌زای خوای لێبێت ده‌گێڕێته‌وه له فه‌رمووده‌يه‌كى قودسى دا خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : " إذا تَحَدثَ عَبدي بِأن يَعمَلَ حَسَنَةَ فأَنا أَكتُبُها لَه حَسَنَة " (صحيح مسلم). واته : ئه‌گه‌ر به‌نده‌كه‌م نيه‌تى كردنى چاكه‌ى هێنا ئه‌وا من به چاكه بۆى ده‌نووسم.
له‌و نيهتانهى كه پێويسته بهێنرێت پێش مانگى ڕه‌مه‌زان :
1 ـ نيه‌تى (خه‌تم كردنى) ته‌واوكردنى قورئان له جارێك زياتر له‌گه‌ڵ تێگه‌يشتن له ماناكه‌ى.
2 ـ نيه‌تى ته‌وبه‌كردنى راست له هه‌موو تاوانه‌كانى پێشوو
3 ـ نيه‌تى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م مانگه سهرهتاييهك بێت بۆ كردنى خێر‌و ئه‌نجامدانى كارى چاكه و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رى به پشتيوانى خوا تائه‌و ڕۆژه‌ى ده‌گه‌ڕێينه‌وه بۆ لاى خۆى.
4 ـ نيه‌تى ده‌ستكه‌وتنى زۆرترين بڕى چاكه له‌م مانگه ، چونكه له‌م مانگه دا پاداشت و چاكه چه‌ندجاره ده‌بێته‌وه.
5 ـ نيه‌تى چاككردنى ڕه‌وشت وڕه‌فتار ونواندنى ههڵسو كه‌وتى چاك له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و زمان شرينى له‌گه‌ڵياندا.
6 ـ نيه‌تى كاركردن بۆ ئه‌م دينه پيرۆزه وبڵاوكردنه‌وه‌ى له نێوان خه‌ڵكدا به سوود وه‌رگرتن له‌وه‌ى كه له‌م مانگه پيرۆزه ئيمانى خه‌ڵكى به‌رز ده‌بێته‌وه.
7 ـ نيه‌تى دانانى به‌رنامه‌يه‌ك پڕ له عيبادهت و په‌رستن وزيكر كردن ده‌ست پێوه‌گرتنى و پشتگوێ نه‌خستنى.
- خوێندنه‌وه‌ى كتێبى دينى پێش هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زان : ئه‌ويش بريتيه له خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند كتێبێكى سوود به‌خش به تايبه‌ت ئه‌و كتێبانه‌ى كه باسى فه‌زڵ و گه‌وره‌يى وئهحكامهكانى مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ناسه ئاماده‌بين بۆ ئه‌م مانگه پيرۆزه به سۆزيكى ئيمانى به‌رزه‌وه. له‌و كتێبانه «چۆنييه‌تى ڕۆژوى پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌ڕه‌مه‌زاندا ، چۆنێتى ئه‌نجامدانى نوێژى ته‌راويح له‌ڕه‌مه‌زاندا.. هتد».
براى موسوڵمان خوشكى موسوڵمان هه‌وڵبده سوود وه‌ربگريت له گه‌وره‌يى و فه‌زڵى ئه‌م مانگه ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت : " إذَا جَاءَ رَمَضَان فُتِحَ أبْوابُ الجَنَّة ، وغُلِقَت أبوابُ النِّيران ، وَصُفِدَتِ الشَّيطان " (أخرجه البخاري : (4/97) رقم : 1898). واته : كه مانگى ڕه‌مه‌زان به‌سه‌ردا دێت ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه ، و ده‌رگاكانى دۆزهخيش داده‌خرێن ، و شهيتانهكان زنجير ده‌كرێن. مانگى ڕه‌مه‌زان شه‌وێكى تێدايه كه مهلائيكهكان داواى لێخۆشبوو‌ن ده‌كه‌ن ، پاداشت وچاكه‌ى تێدا چه‌ند جارهدهبێتهوه.
نهخشهيهك بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان
1 ـ هه‌موو ڕۆژێك گوێبگره له سيديهك كه باس له فه‌زڵ و گه‌وره‌ى مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌كات ، له‌ماڵ له‌ناو ئۆتۆمبييل له دوكان له‌هه‌ر شوێنێكى تر.
2 ـ خوێندنه‌وه‌ى ته‌فسيرى ئه‌و ئايه‌تانه‌ى كه باسى ڕۆژو مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ن له كتێبى ته‌فسيرى قورئان.
3 ـ " چۆن له‌مانگى ڕه‌مه‌زاندا بژين " دروشمێكه پێش مانگى ڕه‌مه‌زان ، كه بريتيه له كۆبونه‌وه و دانيشتنێكى برايانه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خۆشيانت ده‌وێ و مرۆڤى چاك وچاكه كارن ، له‌گه‌ڵياندا باس له‌وه بكرێت كه چۆن له مانگى ڕه‌مه‌زاندا بژين ، وه‌كو ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره لێمانى ده‌وێ ، ئه‌م دانيشتنه ئيمانيه هانده‌رێكه بۆ ئاماده‌بوونى دڵه‌كانمان بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان.
4 ـ دابين كردنى بڕێك پاره‌ى دياريكراو بۆ ئه‌م مانگه بۆ كردنى كارى خێر وه‌ك :
أ ـ صدقه جاريه (بير‌ى ئاو ، به‌شداريكردن به برێك پاره له دروستكردنى مزگه‌وت ، ناشتنى دار... هتد).
ب ـ كڕينى هه‌ندێ كتێب و ناميلكه‌ى به سوود بڵاوكردنه‌وه‌ى له نێوان خه‌ڵكيدا.
ج ـ به‌شداريكردن له پڕۆژه‌ى ناندانى ڕۆژوان له‌مانگى ڕه‌مه‌زان.
د ـ شتوومه‌كى خێر ، كه بريتيه له كۆمه‌ڵێك خواردن كه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر كهمدهستهكاندا له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه.
5 ـ ڕۆيشتن بۆ ماڵى خوا بۆ ئه‌نجامدانى عومره ئه‌گه‌ر توانرا چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت " عَمرةُ في رَمَضان تَعدل حجة مَعي " (صحيح الترغيب و الترهيب ،ج2/ص6/1118). واته : ئه‌نجامدانى عومرهيهك له مانگى ڕه‌مه‌زان خێرى حه‌جێكى هه‌يه كه له‌گه‌ڵ مندا ئه‌نجامدرابێت.
6 ـ فێربوونى ئاداب ئه‌حكامه‌كانى ڕۆژوو ، وخوێندنه‌وه‌ى كتێبى «چۆنێتى ڕۆژووى پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له ڕه‌مه‌زان دا».
7 ـ ئاماده‌بوون له‌و ووتارانهى كه به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
8 ـ ئاماده‌كارى له ماڵه‌وه وه‌كو خێزان ، منداڵه‌كان و ده‌وروبه‌ر بۆ ئه‌م مانگه پيرۆزه له ڕێگاى قسه و گفتوگۆ ئامۆژگاريكردن بۆ ئاماده‌بوون بۆ ئه‌م مانگه پيرۆزه.
دووه‌م : ئاماده‌بوونى بانگه‌وازى : بانگه‌وازكار ئاماده‌ده‌بێت به‌م ڕێگايانه‌ى خواره‌وه :
1 ـ شتوومه‌كى بانگه‌واز : بريتيه له :
أ ـ كتێبى ڕه‌مه‌زانى. ب ـ ناميلكه. د ـ بڵاوكراوه. د ـ سيدى ووتار... هتد.
2 ـ نووسينى چه‌ند ناميلكه بڵاوكراوه‌يه‌ك بۆ هاندانى خه‌ڵك بۆ ئه‌نجامدانى كارى چاكه له‌م مانگه پيرۆزه.
3 ـ ئاماده‌كردنى چه‌ند ووشه و ئامۆژگارييه‌ك بۆ قسه‌كردن بۆ كه‌سانى ده‌وروبه‌رت له مزگه‌وتى گه‌ڕه‌ك يان له بازاڕ يان له ههرشوێنيكداى.
4 ـ دابه‌شكردنى سيدى وكتێب و ناميلكه به‌سه‌ر خه‌ڵكى گه‌ڕه‌كدا.
5 ـ چه‌ندين ڕيگاى تر هه‌يه بۆ بانگه‌واز كردن بۆ ڕێگاى خوا.
برايان و خوشكانى بهڕيزم له كۆتاييدا ده‌ڵێم بانگه‌واز كردن بۆ ڕێگه‌ى خوا پێويستى به هه‌وڵى راسته‌قينه‌ى ئێوه هه‌يه ، داواكارم كه ئێوه‌ش درێغى نه‌كه‌ن ، چونكه له‌وانه‌يه بڵاوكراوه‌يه‌كى بچوك ببێته هۆى هيدايه‌ت دانى خه‌ڵكانێكى زۆر وه له‌وانه‌شه كتێبێك هيدايه‌تى كه‌س نه‌دات ئه‌گه‌ر بهنيهتێكى پاك نه‌بێت بۆ خوا ، چونكه هيدايه‌تدان به‌ده‌ست خوايه.
وصلى الله تعالى و سلم على محمد وعلى اله وصحبه أجمعين
بۆچوونه‌کان