به چه‌شنێکی کورت ئه‌م هه‌فتا ڕووناکيه‌م بۆ عه‌مه‌ل کردن، تێ فکرين و ڕێنوێنی نووسيوه تا هۆی بيرهێنانه‌وه ، هان دان و سه‌رنج بێت. به ڕاده‌ی توانای خۆم هه‌وڵم داوه بێ که‌م و کورتی و کۆبه‌ند و ته‌واو بێت و گشت ئه‌م مانگه پيرۆزه‌ی ڕه‌مه‌زان بگرێته به‌ر. له خودا داواکارم بۆ من و هه‌موو خوێنه‌ران به که‌ڵک بێت و خاليسانه به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای حه‌ق گه‌وره که‌وێت. ئامين. 1.ڕه‌مه‌زان وه‌رزێکی زۆر باش و گه‌وره‌يه که موسڵمان له‌ودا له تاعه‌ت و عيبادهت که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و بۆ دوا ڕۆژ خۆی ئاماده ده‌کات. 2.زۆر بپاڕێوه تا خوا بت گه‌يێنێته ڕه‌مه‌زان و له کردنی کاره باشه‌کان يارمه‌تيت بدات. مه‌به‌ست و نيه‌تی خۆت نوێ که‌وه و بۆ هه‌وڵدان له کاره باشه‌کان له‌و مانگه پيرۆزه‌دا بڕياڕێکی يه‌کجاری بده. 4.تۆبه، ئه‌نجامي له فه‌رمانی خوايه ، چون خۆی فه‌رموويه‌تی : «وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُون َلَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ» (نور/31). ( ئه‌ی بڕواداران، هه‌ر هه‌مووتان بۆ لای خوا بگه‌ڕێنه‌وه تا به‌ڵکوو ڕزگار بن ) 5.تۆبه به‌ڵگه‌يه‌ک له‌سه‌ر دروستی ئيراده و ڕوو کردن له ڕه‌حمه‌تی خوا و هه‌روه‌تر باش‌ترين عه‌مه‌لێکه که له‌م ڕۆژه موباره‌کانه ئه‌نجامي ده‌ده‌ی. 6.بيستنی هه‌ندێک له وتار و کليپهکان و خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێک له کتێبه‌کان له‌و مانگه پيرۆزه‌دا ده‌بێته هۆی زۆر بوونی زانياری، کرده‌وه و که‌ڵک وه‌رگرتنی زۆرتر له‌م مانگه. 7. وريا به فه‌زا مهجازييهكان و ئامێره کۆمهڵايهتييهكان تۆ له هه‌وڵدان له ڕه‌مه‌زاندا نه‌گێڕێته‌وه ، چون گشتی ئه‌م شتانه پاش ڕه‌مه‌زانيش هه‌ر هه‌ن. 8. زوو بچۆ بۆ نوێژی خه‌وتنان و ته‌ڕاويح و به‌رنامه‌کانی ته‌له‌ڤيزيۆنی سه‌رقاڵی خۆيت نه‌کات .چه‌نده جياوازی هه‌يه نێوان که‌سێک که پێش قه‌ده‌مه و که‌سێک که دره‌نگی کردووه و ته‌نانه‌ت چه‌ند ڕه‌که‌عه‌تی نوێژی خهوتنانيش له ده‌ست ده‌دات. 9.ئه‌گه‌ر به‌ر له ڕه‌مه‌زان ئه‌و کاره باشانه‌ی که ده‌تهه‌وێ ئه‌نجامی بده‌ی ، دياری بکه‌ی ، باشتر ده‌توانی له کات و ساته‌کان که‌ڵک وه‌رگری. هه‌روه‌ها دياری کردنی کات بۆ کردنی کاره باشه‌كان، تۆ له کارگهلێكي خۆڕايي و کات به فيڕۆ دان ده‌گه‌ێڕێته‌وه. 10.ڕه‌مه‌زان وه‌ک قوتابخانه‌يه‌ک وايه؛ پێويسته قه‌دری بزانی. 11.به نزيک بوونه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زان و کاتی گهييشتنی ، دڵه‌کان ڕوو ده‌که‌نه چاکه ، که‌وابوو ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ويستی ، ئه‌وه‌يه که ئه‌م ده‌رفه‌ته به غهنيمهت بزانی و به ناردنی په‌يام يا وتووێژ و بينين، ئه‌و که‌سانه‌ی گرفتيان هه‌يه ئامۆژگاريان بکه‌ی. 12. له کتێبی بۆخاری و موسليم‌دا له ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) گێڕدراوه‌ته‌وه که فه‌رمووی : «مَن صامَ رَمَضانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَاتَقَدَّمَ مِنْ ذنْبِهِ» (هه‌ر که‌س مانگی ڕه‌مه‌زان له ڕووی ئيمان و به هيوای پاداشت، به‌ڕۆژوو بێت ، تاوانه‌کانی ڕابڕدووی ده‌به‌خشرێت) يا «مَن ْقَامَ رَمَضانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذنْبِهِ» (هه‌ر که‌س له مانگی ڕه‌مه‌زاندا له ڕووی ئيمان و به هيوای پاداش شه‌ونوێژ بخوێنێ ، تاوانه‌کانی ڕابردووی ده‌به‌خشرێت ) .و و«مَنْ قَامَ لَيْلَه الْقَدْرِ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا، غُفِرَ لَهُ مَاتَقَدَّمَ مِنْ ذنْبِهِ» ( هه‌ر که‌س شه‌وی قه‌در له ڕووی ئيمان و به هيوای پاداش وه‌خه‌به‌ر بێت ، تاوانه‌کانی ڕابردووی ده‌به‌خشرێت) . که‌وابوو خۆت له‌به‌ر ئه‌م به‌خشين و لێ بوردهيانه دابنێ تا به‌ڵکوو وه‌به‌ر که‌وتی . 13. بۆ پاش ره‌مه‌زانيش ، مه‌به‌ستی به‌رده‌واميت هه‌بێ ، گه‌رچی بۆ هه‌ندێک له کاره چاکهکانيش بێ. 14.له سه‌ره‌تای ڕه‌مه‌زاندا ئيحساسی مه‌به، تا وه‌ک هه‌ندێک له خه‌ڵک، له کۆتاييدا ماندوو بيت و له کار که‌وی. 15. تۆ نازانی له‌وانه‌يه ئه‌مه دوايين ڕه‌مه‌زانی ته‌مه‌نت بێت ، که‌وابوو ، له تاعه‌ت تۆشهيهکي پڕ کۆ که‌وه، پێش ئه‌وه‌ی مردن بگاتێ. 16.له گشت جێگايه‌ک قوڕئان بخوێنه‌وه، له مزگه‌ت، له ماڵێ و له شوێنی ئيش کردنت ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تت هه‌يه و له کاته‌کانت که‌ڵک وه‌رگره و نوێنه‌کی خه‌ڵک به. 17. به پێی ئايه‌تی قوڕئان ڕه‌مه‌زان ماوه‌يه‌کی که‌مه : «ایاماً معدودات»، له ئاکامدا باش‌ترين شتێک که ده‌توانی له‌م ماوه که‌مه‌دا که‌ڵکی لێ وه‌رگری ، كاري ساڵحه. 18.ئه‌و شته‌ی له‌سه‌ر عيبادهتهکانت کاريگه‌ری هه‌يه ، له‌سه‌ري سوور و جيددی به. 19. خۆشکی خۆم! مه‌تبه‌خ ، بازاڕ و چاوپێکه‌وتنه‌کان دزی کاته به‌نرخه‌کانی مانگی پێرۆزی ڕه‌مه‌زانن ، که‌وابوو ، به پێی توانای خۆت ميانه‌ڕه‌و و مامناوه‌ند به. 20.دڵخۆش بوون له هاتنی ڕه‌مه‌زان و ڕۆيشتن به‌ره‌و کاره باشه‌کان له نيشانه‌کانی ئيمان و شادي په‌سند کراوه : «قُلْ بِفَضلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ» (يونس/58) (به ئيمانداران بڵێ :با دڵشاد و كهيف خۆش بن به فه‌زڵ و به‌خششی خوايي، هه‌ر ئه‌وه‌ش باشتره بۆيان له‌هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی کۆی ده‌که‌نه‌وه) 21. چاک کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان خه‌ڵک، پاداشتێکی زۆر گه‌وره‌ی هه‌يه، که‌وابوو پێويسته ئه‌هلی چاكه و چاكسازي هه‌وڵ بده‌ن و دڵه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌يه‌ک نزيک بکه‌نه‌وه. 22. ئه‌م مانگه پێويسته ده‌رفه‌تێک بۆ پێوه‌ندی نێوان خزم و قه‌وم بێت، به تايبه‌ت که‌سانێک که پێوهندييهکهيان لێک هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، چون ده‌رفه‌تی کۆ بوونه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا زۆره. 23. سه‌ده‌قه داني جۆراوجۆر ساز بکه : به‌خشينی پاره ، خۆراک دان و.... به خزمان ، هه‌تيوه‌کان، بێوه‌ژنه‌کان و... .. له نێهێنی و له ئاشکرا دا ... له شه‌و و ڕۆژ و.... 24.له‌وانه‌يه درگاي چاکهيهک به ڕووی تۆ بکرێته‌وه، که‌وابوو ئاگات له خۆت بێ و په‌ره‌ي پێ بده، بۆ وێنه : ئه‌گه‌ر ده‌زانی به خوێندنه‌وه‌ی قورئان هۆگرێکی زۆرترت هه‌يه ، زۆرتر قورئان بخوێنه‌وه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌يکه نابێ له ده‌رگا خێره‌كاني ديكه غافڵ بی. 25. هه‌وڵی خۆت بده نوێژی ته‌ڕاويح هه‌مووی له مزگه‌وت به¬جێ بێنی . ڕه‌سووڵی خوا (د.خ ) فه‌رموويه‌تی : «مَنْ قَامَ مَعَ الإِمَام حتَّى يَنْصرِفْ كُتِبَ لَهُ قِيَامُ لَيْلَه». (ترمذى گێراويهتهوه ، ئاڵبانی به سه‌حيحی زانيوه) (هه‌ر که‌س هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئيمام شه‌ونوێژ بخوێنێت تا کۆتايي پێ دێت، پاداشتی شه‌وبێدارێکی بۆ ده‌نووسرێ) 26. ڕابردووه‌کانی ئه‌م ميللهته به دانيشتن له مزگه‌وت به ڕۆژوو ده‌بوون ، که‌وابوو تێکۆشه زياتر له مزگه‌وت بمێنيته‌وه 27. کاتێک له‌م مانگه پيرۆزه‌دا قورئان ده‌خوێنێوه، بۆ دوای ڕه‌مه‌زانيش به‌رنامه داڕێژه ئه‌م کاره درێژه بده‌ی. 28.خوشکم! نوێژه‌کانت له کاتی خۆي‌دا به‌جێ بێنه و به خوێندنی نهوافێلهکان کاميلی بکه و له نه‌خوێندن و يا وه‌دره‌نگی خستنی نوێژ خۆ بپارێزه. 29. دڵت له کاتی نوێژی ته‌راوێحدا ئاماده كه و وا هه‌ست بکه له باره‌گای خوای حه‌ق ته‌عالا ڕاوه‌ستاوی و به تێفکرين له که‌لامی خوا له کاتی نوێژدا کڕنۆشت هه‌بێ ، وشياربه هۆشت به‌م لاو ئه‌و لادا نه‌چێت. 30.گه‌يشتن به شه‌وی قه‌در، يه‌کێک له دڵه‌ڕاوکێ و ئاواته‌کانی هه‌ر موسوڵمانێکه ، که‌وابوو له کاتی پاڕانه‌وه‌کانتدا له خوا داوا بکه يارمه‌تی بدات بۆ گه‌ييشتن به‌م شه‌وه و قيام له‌و شه‌وه‌دا. 31.ته‌قوا يه‌کێک له گرنگترين ئاکامه‌کانی ڕۆژووه ، چون يه‌كه‌مين و دوايين ئايه‌تی تايبه‌ت به ڕۆژوو به هيوای گه‌ييشتن به ته‌قوا کۆتايي پێ هاتووه: ولعلکم تتقون و لعلهم یتقون (183 و187بقره). که‌وابوو ته‌قوا دروشمی تۆ له‌م مانگه و گشت مانگه‌کانی¬تر بێت. 32. وا باشتره له ڕه‌مه‌زان و غه‌يری ڕه‌مه‌زاندا پياوان پاش نوێژی به‌يانی تا خۆر هه‌ڵات له مزگه‌وت بمێننه‌وه و ژنانيش له جێگای به‌جێ هێنانی نوێژهکهيان دابنيشن. له سه‌حيحی موسليم‌دا له جابری کوڕی سه‌مره گێڕدراوه‌ته‌وه که ڕه‌سووڵی خوا (د.خ ) فه‌رموويان : «كَانَ إذا صلَّى الْفَجْرَ جَلَسَ فِى مُڵلاَّهُ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ حَسَنًا». ( کاتێک نوێژی به‌يانی به¬جێ دێنا تا هه‌ڵاتنی ته‌واوی خۆر له جێگاکه‌ی داده‌نيشت ) 33. يه‌کێک له‌و شتانه‌ی تۆ يارمه‌تی ده‌دات له کاره باشه‌کاندا به‌رده‌واميت هه‌بێ بوونی ئامانج له کاره‌کان دايه. بۆ نموونه بۆ خۆت به‌رنامه دابنێ هه‌ر ده ڕۆژ جارێک قوڕئان خه‌تم بکه‌ی ، يا به لايه‌کی ديکه‌وه هه‌ر ڕۆژێ سێ جزم قوڕئان بخوێنه. پايهبهند ئه‌م ئيشه به. 34.خوشكی خۆم ! له‌م مانگه پيرۆزه‌دا قورئان هاوڕێي هه‌موو كاتي تۆيه، که‌وابوو خوێندنه‌وه و، تێفکرين و له‌به‌ر کردنی ئه‌و زياتر که. 35. هه‌ندێک سه‌ده‌قه له شه‌و و ڕۆژ دابنێ، ئه‌گه‌رچی زۆر که‌ميش بێت، پاشان بيده به هه‌ژاره‌کان، ئه‌گه‌ر که‌ميش بێت و هه‌ميشه‌يي بێت باشتر لهوهيه زۆر بێت و له‌سه‌ری به‌رده‌وام نه‌بی. قوڕئان ده‌فه‌رمێت: «الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ بِاللَّيْل ِوَالنَّهَارِ سِرًّا وَعَلَانِيَةً فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَلَاخَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَاهُمْ يَحْزَنُونَ» (بقره/274) (ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانيان ده‌به‌خشن، به‌شه‌و و به رۆژ، به نهێنی و به ئاشکرا، ئا ئه‌وانه هه‌ر پاداشتيان لای په‌روه‌ردگاريانه، ترس و مه‌ترسيان له‌سه‌ر نييه و ئه‌وان خه‌فه‌تبار نابن (له رۆژی قيامه‌ت و لێپرسينه‌وه‌دا).له ئه‌بوو هۆرهيره_ ڕه‌زای خوای لێ بێت _گێڕدراوه‌ته‌وه که ڕه‌سووڵی خوا _ دروودی خوای لێ بێت _فه‌رمووی : «مَا مِن یَوْمٍ يُصْبِحُ الْعِبَادُ فِيهِ إِلاَّ مَلَكَانِ يَنْزِلاَنِ فَيَقُولُ أَحَدُهُمَا اللَّهُمَّ أَعْطِ مُنْفِقًا خَلَفًا وَيَقُولُ الآخَرُ اللَّهُمَّ أَعْطِ مُمْسِكًا تَلَفًا». (متفق عليه) (هه‌موو ڕۆژێ که خۆر له‌سه‌ر به‌نده‌کان هه‌ڵدێ دوو فريشته دێنه خوارێ و يه‌کيان ده‌ڵێ خوايه ئه‌و که‌سه‌ی ئينفاق ده‌کات جێگاکه‌ی بۆ پڕ که‌وه و ئه‌وه‌ی¬تر ده‌ڵێ : خوايه ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ست به ماڵ ده‌گرێ و نايبهخشێ ماڵه‌که‌ی به زايه به‌ره. 36. چاوه‌ڕوانی نوێژ بوون، فه‌زيله‌تێکی يه‌کجار زۆر گه‌وره‌ي هه‌يه، وه‌ک دوعای مهلائيکه، به‌خشينی تاوانه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ي پله‌وپايه.كه‌وابوو که‌ڵکی لێ وه‌ربگره. 37. ئه‌و کاره باشانه‌ی که ده‌تهه‌وێ ئه‌نجامی بده‌ی پێوه‌ندی بده به کارهايه‌کی ديکه تا به‌جێی نه‌هێڵی ، وه‌ک خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان پاش نوێژێکي دياريكراو وه‌ک نوێژی به‌يانی يا ئێواره و.... و تا ئه‌و ڕاده‌ی دياريت کردووه نه‌تخوێندۆته‌وه له جێی خۆت هه‌ڵمه‌سته. 38.هه‌وڵی خۆت بده ئه‌گه‌ر ده‌کرێ به‌ر له ده‌ست پێکردنی مانگی ڕه‌مه‌زان، بۆ جێژن ئاماده بيت ، وه‌ک کڕينی جل و به‌رگ و.. و يا لانيکه‌م له ڕۆژه‌کانی سه‌ره‌تايي ڕه‌مه‌زان ئه‌م کاره بکه. 39. له مزگه‌وت بۆ هۆگران و نوێژ خوێنان کۆبوونه‌وه‌ي له‌به‌رکردنی قورئان دابنێ ، چون که‌سانێک هه‌ن که زۆر هۆگری له‌به‌ر کردنی قورئانن، به‌ڵام يارمهتيدهرێکيان نييه. 40.خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمێت : «وَإِذا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَه الدَّاعِ إِڕا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُۆمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ» (بقره/186). (ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسيارت لێ بكه‌ن ده‌رباره‌م، ئه‌وه من نزيكم لێيانه‌وه، به هاناو هاواری دۆعا گۆيانهوه ده‌چم هه‌ر كاتێك لێم بپاڕێنه‌وه‌و نزا بكه‌ن، ده‌با ئه‌وانيش به‌ده‌م بانگه‌وازی منه‌وه بێن و باوه‌ڕی دامه‌زراو به من بێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای هۆشياری و ئاگايی بگرنه‌به‌ر (بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی هه‌ردوو جيهان).زۆر هاواری خوا بکه ، به تايبه‌ت له کاته‌کانی وهرگيرانی دۆعا... 41.تێفکرين و سه‌رنجدان به ته‌فسيری ئه‌و ئايه‌تانه‌ی كه مامۆستا له نوێژی ته‌ڕاويح ده‌يخوێنێته‌وه ، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تێگهييشتنی ئايه‌ته‌کان ئاسانتر بێت و له نوێژيشدا کڕنۆشێکی زۆرتريش هه‌ست بکردرێ . 42. له ماڵی خۆت سنووقێک تايبه‌ت به سه‌ده‌قه دابنێ و هاوسه‌ر و مناڵه‌کانت بۆ سه‌ده‌قه دان هان بده . ئه‌م کاره له ڕه‌مه‌زانه‌وه ده‌ست پێ بکه و له مانگه‌کانی ¬تر درێژه‌ی پێ بده. 42. جۆراوجۆری دروستکردن له کاره باشه‌کان ده‌بێته هۆی دوور بوونه‌وه له ماندوويه‌تی و پشتيوانی به‌رده‌وامی له کاره‌کان دايه. 44. هه‌موو كات ئه‌وه‌ت له ياد بێ که که‌می هه‌ميشه‌يي باشتر له زۆری کاتي. خۆشهويستترين کاره‌کان لای خوای په‌روه‌ردگار بهردهوامترينی ئه‌وانه .هه‌ر چه‌ند که‌ميش بێت . عايشه ـ ڕه‌زای خوای لێ بێت ـ ده‌گێڕێته‌و که ڕه‌سووڵی خوا ـ دروودی خوای لێ بێت ـ فه‌رموويه‌تی : «خُذوا مِنَ الأَعْمَال ِمَاتُطِيقُونَ فَإِنَّ اللَّهَ لَنْ يَمَلَّ حَتَّى تَمَلُّوا». (کارهايهک ئه‌نجام بده‌ن که له ده‌ستان دێت و توانای کردنی ئه‌وانتان هه‌يه ، چون خوا هه‌رگيز ماندوو نابێت تا ئێوه ماندوو نه‌بن). و هه‌روه‌تر فه‌رموويه‌تی : «أَحَبُّ الْعَمَلِ إِلَى اللَّهِ مَادَاوَمَ عَلَيْهِ صاحِبُُ وَإِنْ قَلَّ». (بخاری و مسلم) (خۆشهويستترين کار لای خوا ئه‌و کارهيه که خاوه‌نه‌که‌ی له‌سه‌ر کردنی ئه‌و به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌رچی که‌ميش بێت ) 45. خوشكي به‌ڕێز! به‌ندايه‌تي له‌م مانگه پيرۆزه‌دا هه‌ندێک کاريگه‌ری له‌سه‌ر تۆ داده‌نێ که له ته‌واوی مانگه‌کانی¬تر به‌کارت دێت . وا باشه که ئه‌كه‌م کاريگه‌رييه‌که‌ی، له چه‌شنی جلوبه‌رگ پۆشيني تۆ له جێژن و به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ شه‌ريعه‌تی خوا ده‌رکه‌وێ. 46.کاتێک تۆ ده‌تواني مانگێكي وه‌ك ڕه‌مه‌زان به ڕۆژوو بی، که‌وابوو ئه‌وه بزانه که ده‌توانی مانگێ سێ ڕۆژ به تۆفيق و يارمه‌تی خوا به ڕۆژوو بی. 47.ئه‌م ديمه‌نه چه‌نده جوانه که دايک يان باوک ببنه هۆی هاندانی مناڵه‌کانيان بۆ خوێندنه‌وه، خه‌تم و له‌به‌ر کردنی قوڕئان و کادۆ و هاندهرهايهکيان بۆ دياری بکه‌ن. 48. ئێعتيکاف سوننه‌تی ڕه‌سووڵی خوا ـ دروودی خوای لێ بێت ـ له ده ڕۆژی کۆتايي ڕه‌مه‌زانه. که‌وابو تۆش ده شه‌و يا نزيک به ده شه‌و بۆ ئێعتيکاف دابنيشه . 49. ڕه‌مه‌زان ده‌رفه‌تێک بۆ گۆڕانه ؛هه‌وڵی خۆتی بۆ بده سفه‌ته ناحه‌زه‌کان له خۆتدا بگۆڕی و ئه‌و هه‌ڵه و تاوانانه‌ی له‌سه‌ر شانت قوورسايي ده‌که‌ن، لابه‌ری تا تۆفيقی خوا بريتی حاڵت بێت، خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموويه‌تی : «إِنَّ اللَّهَ لَايُغَيِّرُ مَابِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ» (رعد/11). (بێگومان خوا بارودۆخی هيچ قه‌وم و گه‌لێك ناگۆڕێت (له خۆشيه‌وه بۆ ناخۆشی، يان له زهليليهوه بۆ سه‌ربه‌رزی، يان له گرانيه‌وه بۆ هه‌رزانی) هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ی به خۆيان دهکريت نهيگۆڕن و نه‌يکه‌ن) 50. پێويسته به‌رده‌وام زمانت به زيکری خوای په‌روه‌ردگار پاراو بکه‌يت و له ته‌واوی کات و ساته‌کانی ڕۆژووداری و به‌ربانگ تێبکۆشه به زۆری، يادی خوا و زيکری خوا بکه‌يت. 51. ڕه‌مه‌زانی مه‌به و خوا ته‌نيا له مانگی ڕه‌مه‌زاندا مه‌ناسه؛ ڕه‌ببانی به و خوا له ته‌واوی کاته‌کان بناسه. تێكۆشه له کاته خێره‌کان ڕوو بکه‌يته تاعه‌ت و عيبادهت. 52. بير له‌و ئايه‌تانه‌ی که دهيخوێنيهوه بکه‌وه و به دايمه خهتمهکانی قورئانت هاوڕێ له‌گه‌ڵ تێفکرين و خوێننه‌وه‌ی تهفسير و زانينی واتای وشه‌کان بێت، و ئه‌مه تايبه‌ت مه‌که به مانگی ڕه‌مه‌زان و به‌رده‌وام درێژه‌ی پێ بده، که‌ڵک و قازانجه‌کانی زۆری ئه‌م کاره هه‌يه خۆت دهيبينێوه. 53. له‌سه‌ر نوێژه‌کانی نافيله ده‌وامت بێ، وه‌ک نوێژه سوننه‌ته‌کانی پێش و پاش نوێژه واجبه‌کان ، نوێژی چێشته‌نگاو و... به تايبه‌ت شه‌ونوێژ. 54. باش‌ترين و دڵاواترين که‌س له‌و مانگه پيرۆزه‌دا به، ئه‌و جۆره‌ی که ڕه‌سووڵی خودا (د.خ) بوو . ئيبنی عه‌بباس ده‌ڵێ : «كَانَ رَسُولُ اللهِ ڵلى الله عليه وسلم أَجْوَدَ النَّاسِ، وَكَانَ أَجْوَدُ مَايَكُونُ فِي رَمَضان حِينَ يَلْقَاهُ جِبْرِيلُ، وَكَانَ يَلْقَاهُ فِي كُلّ ِلَيْلَه مِنْ رَمَضانَ فَيُدَارِسُهُ الْقُرْآنَ فَلَرَسُولُ اللهِ ڵلى الله عليه وسلم أَجْوَدُ بِالْخَيْرِ مِنَ الرِّيحِ الْمُرْسَلَه». (بخاری و مسلم) (ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) باش‌ترين و دڵاواترين که‌س بوو .له ڕه‌مه‌زاندا کاتێک جيبڕهئيل بينينی ئه‌وی ده‌کرد باش‌ترين که‌س بوو. هه‌موو شه‌وێ له ڕه‌مه‌زاندا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌ديت و قوڕئانی بۆ ده‌کوته‌وه. ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) له کاری خێردا له باو شنه‌با دڵاواتر بوو.) 55. ڕۆژی هه‌يني فه‌زيله‌تێکی يه‌کجار زۆری هه‌يه و له ڕه‌مه‌زاندا به هۆی به بايه‌خ بوونی کات و زه‌مان، ئه‌م فه‌زيله‌ته زۆرتر ده‌بێت.که‌وابوو هه‌وڵی خۆت بده زووتر بۆ نوێژی هه‌يني بچيت و به‌ندايه‌تي و پاڕانه‌وه و يادی خوا زۆرتر بکه‌ی. 56. هه‌ندێک کات بۆ به‌ربانگ هه‌ژران، کرێکاران و بنه‌ماڵه‌کان بانگهێشت بکه تا پاداشتی ڕۆژوودارهکان وه‌ده‌ست بێنی و خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌ت له‌سه‌ر سه‌ده‌قه دان و خۆراک دان به هه‌ژاره‌کان ڕابێنی. 57. په‌له کردن بۆ به‌جێهێنانی نوێژه‌کان نيشانه‌ی تامه‌زرۆی کاری خێر بوونه و هه‌وڵ بۆ چاکه کردنه و به‌م کاره ده‌توانی به هه‌ندێک فهزيلهتی يه‌کجار زۆر گه‌وره بگه‌ی که کاريگه‌ريه‌کی گرنگی له‌سه‌ر خشووع و ملکه‌چی له نوێژدا هه‌يه. 58. عاده‌ت داني مندالآن به‌ڕۆژوو ده‌بێته ڕاهێنان و گه‌شه‌كردنيان له سه‌ر به‌ندايه‌تي و له گرنگي پاداش تێده‌گه‌ن. ده‌كرێ كێبهركێيان بۆ دابنێيت و پاشان خه‌لآتيان پێ بده‌يت. 59. بهربانگکردنهوهي كۆمه‌ڵێك له نوێژخوێنان به يه‌كه‌وه، يه‌ک يا چه‌ند جار له مزگه‌وت هۆی نزيک بوونه‌وه‌ی دڵه‌کان و زۆرتر يه‌کتر ناسين و خۆشه‌ويستی و نزيک بوونه‌وه‌ی ئه‌وان له‌يه‌ک ده‌بێت. 60. له سه‌حيحی موسليم‌دا هاتووه که ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) فه‌رموويه‌تی : «إِڕا جَاءَ رَمَضانُ فُتِّحَتْ أَبْوَابُ الْجَنَّه وَغُلِّقَتْ أَبْوَابُ النَّارِ وَصفِّدَتِ الشَّيَاطِينُ» (کاتێک ڕه‌مه‌زان بگاتێ، ده‌رگاکانی به‌هه‌شت ده‌کرێته‌وه و ده‌رگاکانی ئاگر داده‌خرێن و شه‌يتانه‌کان کۆت و زنجير ده‌کرێن) مانگێک که وه‌ها پێگه‌يه‌کی هه‌يه، جێی خۆيه‌تی له دڵی موسڵماندا هه‌ل و ده‌رفه‌تێکی گه‌وره دروست بێت و عيبادهت و تێکۆشينهکانی هه‌ر تاکێک له‌و مانگه پيرۆزه‌دا زۆرتر بێت و کات و ساته‌کانی هه‌ر وه‌ک مانگه‌کانی¬تری ساڵ نه‌بێت. 61.زۆر جياوازی هه‌يه نێوان که‌سێک که چاوه‌ڕوانی ڕه‌مه‌زانه تا له کارهايه‌کی باش که‌ڵک وه‌رگرێ و خۆی بۆ دواڕۆژ ئاماده بکات و نێوان که‌سێک که چاوه‌ڕوانی ڕه‌مه‌زانه تا له به‌رنامه‌کانی ته‌له‌ڤزيۆنی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نابه‌جێش بێت که‌ڵک وه‌رگرێ. 62. نه‌کا ڕه‌مه‌زان بێت و بڕوات و تۆ بێ ئه‌وه‌ی له دڵتدا کاريگهرێک هه‌بێ گوێ له که‌لامی خوا بگری ؛ هه‌وڵ بده به دڵ ئاماده بی و له ترسی خوا کاتی خوێننه‌وه‌ی قوڕئان فرمێسک له چاوه‌کانت بێته خوار. 63.کاتێک به ڕۆژوو ده‌بی وا هه‌ست بکه له ڕووی ئيمان و به هيوای پاداشته ، نه له ڕووی عاده‌ت و هاوڕێی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ، به‌م جۆره تينوويه‌تی و برسيه‌تی بۆت ئاسان ده‌بێت و ته‌نانه‌ت هه‌ست به دڵخۆشی و شاديش ده‌که‌ی. 64.نه‌کا له‌به‌رامبه‌ر خواردن و خواردنه‌وه به ڕۆژوو بی، به‌ڵام له‌به‌رابه‌ر حه‌رامه‌کان به‌ربانگ بکه‌يته‌وه.! چون ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) فه‌رموويه‌تی : : «مَنْ لَمْ يَدَعْ قَوْلَ الزُّورِ وَالْعَمَلَ بِهِ فَلَيْسَ لِلَّهِ حَاجَه فِي أَنْ يَدَعَ طَعَامَهُ وَ شَرَابَهُ» (بخاری) (که‌سێک که وته‌ی درۆ و ئه‌نجامی ئه‌و وه‌لا نهنێنێ خوا هيچ پێويستێکی نيه خۆی له خورادن و خواردنه‌وه بگێڕێته‌وه). ئيبنی عوسه‌يمين ده‌ڵێ :«به پێی ئه‌م حه‌ديسه، پێويسته مرۆڤی ڕۆژوودار وته و کرداره واجبه‌کان ئه‌نجام بدات و له حه‌رامه‌کان خۆی بپارێزێ. ئه‌و نابێ پاش مله باسی که‌س بکات، نابێ درۆ بکات، قسان بێنێ و به‌رێ، سه‌ودای حه‌رام بکات. پێويسته له گشت حه‌رامه‌کان خۆی بپارێزێ ئه‌گه‌ر مرۆڤ مانگێک به‌م چه‌شنه بێت، له ته‌واوی ساڵيش بۆی ئاسان ده‌بێت» 65.ڕابردووه‌کانی ئه‌م ميللهته بۆ بهندايهتيكردني ڕه‌مه‌زان زۆر تێده‌کۆشين. باش وايه له‌وان ئاگادار بی تا هيممهتت بۆ کاره‌کانی باش و کۆکردنه‌وه‌ی تۆشه بۆ دواڕۆژ زۆرتر بێت. به تايبه‌ت ئه‌و شته‌ی پێوه‌ندی به قوڕئان هه‌يه. ئيمامي شافێعی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا شه‌ست بار قوڕئانی ختم ده‌کرد. 66. مامۆستای مزگه‌وت له به‌رانبه‌ر نوێژ خوێنان و گه‌ڕه‌کی ده‌ورووبه‌ری مزگه‌وت ئه‌رک و بهرپرسيارهتێکی دوو قاتي هه‌يه. چه‌ند جوانه که ئه‌وان بۆ خۆشه‌ويستی، برايه‌تی و نێوان خۆشی و هاودڵی هان بدات و ڕێنوێنی بکات. 67.گوتويانه :زۆر مه‌خۆ که زۆر ده‌خۆيه‌وه و زۆر ده‌خه‌وی و گه‌لێک خه‌سار ده‌بينی! ئه‌م خاڵه‌ت به تايبه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زان له‌به‌ر چاو بێت . له‌م حه‌ديسه پڕبايه‌خه ورد به‌وه که پێغه‌مبه‌ری (د.خ) فه‌رمووی : «ما ملأ ابن آدم وعاء شرًّا من بطنه، بحسب ابن آدم لقيمات يقمن صلبه، فإن كان لابد فاعلاً فثلث لطعامه وێلێ لشرابه وثلث لنفسه» (ترمذى ئَهوی گێڕاوه‌ته‌وه و به دروستی زانيوه) .( مرۆڤ هيچ قاپێکی خراپتر له زگی پڕ نه‌کردووه، بۆ مرۆڤ چه‌ند پاروويه‌ک که سكي پێ تێر كا، به‌سه ئه‌گه‌ر مه‌جبوور به ئه‌نجامی بوو، که‌وابوو سێ يه‌کی بۆ خواردهمهني، سێ يه‌کی بۆ خواردنه‌وه‌که‌ی و سێ يه‌کی بۆ هه‌ناسه‌دانه‌که‌ی ته‌رخان بکات) 68.کاتێک بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان خه‌ريکی شت کڕينی، بڕوانه نياز و پێويستێکانی هه‌ژارانی ده‌ورووبه‌رت به تايبه‌ت هه‌ژرانی خزم و كه‌ست. هه‌ندێک شت به ده‌ستی خۆت بۆيان به‌ره تا به ئه‌جر و پاداشه‌که‌ی بگه‌ی و دڵت بکرێته‌وه. 69.له يه‌كه‌م نوێژی بانگی شێواني ڕه‌مه‌زان له مزگه‌وت هه‌ندێک که‌س دێن که له ڕۆژه‌کانی¬تر نه‌ده‌هاتن، هه‌ر بۆيه مامۆستای مزگه‌وتێ پێويسته ڕوو له‌وان بکات و ئامۆژگاريان بکات تا له مانگه‌کانی تريش بێن بۆ مزگه‌وت. 70.ئيستغفار و تۆبه کردن فه‌زيله‌تێکی يه‌کجار زۆر گه‌وره‌ی هه‌يه ، که‌وابوو له ته‌واوی کاته‌کان به تايبه‌ت کاتی به‌ربه‌يانی ئيستغفار و تۆبه کردنی خۆت زۆرتر بکه خوا فه‌رموويه‌تی : «وبالاسحار هم یستغفرون» (ڕاریات/18) (له بهرهبهيانهکانيشدا داوای لێ خۆش بوون ده‌که‌ن) سه‌عدی موفهسير ده‌ڵێ : «له‌و بهربهيانيانهي که به‌ر له نوێژی به‌يانيه، ئه‌وان له خوا داوای لێ خۆش بوون ده‌که‌ن. يانی نوێژه‌کانی خۆيان تا به‌ربه‌يانی درێژه ده‌ده‌ن و له کۆتايي شه‌ونوێژ له باره‌گای خوای په‌روه‌ردگار داوای لێ بوردن ده‌که‌ن؛ ئيستغفار و تۆبه‌ی که‌سێکی گوناهبار. ئيستغفاری به‌ربه‌يانی فهزيلهت و تايبه‌تمه‌ندييه‌کی هه‌يه که له غه‌يری ئه‌ودا نيه. خوا له باره‌ي ئه‌هلی تاعه‌ت و ئيمان فه‌رموويه‌تی : «والمستغفرین بالاسحار» (آل‌عمران/17)». له کۆتاييدا: ئه‌وانه ڕێنوێنی و ڕووناکيگهلێك بوون له مانگی پيرۆزی ڕه‌مه‌زان تا بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنێکی¬ زۆرتر له‌م مانگه له‌به‌ر چاو بگيرێ و کاته‌کانی ئێمه به تاعه‌ت بۆ خوا ئاوه‌دان بکاته‌وه و له بۆ کۆکردنه‌وه‌ی تۆشه‌ي دواڕۆژ يارمه‌تيده‌ر بێت. له خوای گه‌وره داوا ده‌که‌م ئێمه بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له کاته‌کانی ڕه‌مه‌زان و نزيک بوونه‌وه له خۆی سه‌رکه‌وتوو بکات تا ئه‌م نيعمهتهمان به قسمه‌ت بێت. سه‌رکه‌وتووی ڕاسته‌قينه که‌سێکه بۆ کردنی کاري ساڵح په‌له بکات ، به تايبه‌ت کاتێک ده‌زانێ ته‌مه‌ن کورته و مردن له که‌مين دايه. که‌س نازانێ له‌وانه‌يه نه‌گه‌ينه ڕه‌مه‌زانێکی¬تر!. کاری به‌جێ و دروست ئه‌وه‌يه که‌سێک که خوا ئه‌و مانگه‌ی به قسمه‌ت کردووه ، تێبكۆشێ بۆ بهندايهتيکردن. له‌وانه‌يه دوايين ڕه‌مه‌زانی ته‌مه‌نی بێت. له خوای گه‌وره عاقيبهت به‌خێری ئاواتخوازين. ئامين. ده‌ست خۆشێکی تايبه‌تم هه‌يه له که‌سانێک که ئه‌م نووسراوه ده‌خوێننه‌وه، بڵاوی ده‌که‌نه‌وه، يا چاپ و دابه‌شی ده‌که‌ن. خوا ئه‌جری هه‌موو لايه‌کمان بداته‌وه ئامين. و صلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
بۆچوونه‌کان