50 پێشنیاری و ڕاوێژ بۆ خانمە لاوەکان لە ژیانی هاوبەشی هاوسەرەکاندا بە تایبەت لاوەکان کۆمەڵە چاوەڕاوانیەک هەیە لە هەردوو لا کە هاوبەشی ژیانیان هەڵبژاردووە کە ڕەچاوکردنیان دەستەبەری ئارامی و خۆشبەختی دەکات بۆ هاوسەرەکان و تەنانەت دەوروبەریشیان لێرەدا ئەو سیفەتانە دەخەینە ڕوو کە زیاتر پیاوانی لاو خوازیارن لە ژنەکانیاندا بەدی بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکی خۆیان بەرامبەریان بە جێ بگەیەنین و ژیانیان بەرەو کەناری ئارامی وخۆشبەختی و ڕەزامەندی بەرن. 1ـ دەستخۆشیم لێ بکە . 2ـ دەزانم هەموو کات هاوڕا نیت لەگەڵم و هەندێ لە ڕاکانمت بە دڵ نیە بەڵام هەموو کات دووپاتی بکەوە کە عاشقی منی. 3ـ کۆشش بکە کە کە خواستە گرنگەکانم بە دی بێنەوەک خۆشەویستی و جنس 4ـمن بەو شێوەی کە هەم قبوڵ بکە و تێمەکۆشە کە بمگۆڕیت. 5ـ بەشێوازێک هەڵسوکەوتم لەگەڵ بکە کە هەست بکەم هاوشێوەم نیە ،هەندێ جار پیاوان وەک منداڵیان لێ دێت. 6ـ ئەگەر ویستت قسەم لەگەڵ بکەیت سەرەتا بزانە ئامادەیی و توانای قسەکردنم هەیە یان نا.ئەگەر نەمبوو پێداگری مەکە. 7ـ ئێمە پیاوان هەندێ جار حەز بە خەڵوەت دەکەین وازم لێ بێنە تا تەواو بم ئەوا خۆم ئەو کات بەرەو لای تۆ دێم. 8ـ کاتێ کە پەشوکاو و بێ ئاگام بە من مەڵی کە دەبێت چی بکەم ،کاتێ کە لەم حاڵەتەدام کۆشش بکە کە بمگێڕیتەوە سەر ڕێگەی گونجاو. 9ـ هیچ کات من لەگەڵ پیاوانی تر بەراورد مەکە. 10ـکارەکەم بۆم گرنگە و پێویستم پێیەتی .کاتێ لە کارەکەم ڕازیم لە بارەی شتەکانیترەوە هەروەها هەستی باشم هەیە. 11ـ هەست بەوە بکە کە بۆ ئەوەی ئارام بم پێویستم بەوە هەیە کە سەیری تەلەفزیۆن بکەم بە تایبەت سەیری یاری تۆپی پێ. 12ـ هەست بەوە بکە کە حەز دەکەم لە پەیوەندی سێکسی دەسپێشخەری بکەی جارجار. 13ـ وا مەکە کە بۆ هەر کارێک کە دەیکەم بمخەیتە ژێر پرسیارەوە و ڕون کردنەوەت لێم بوێت و رێز لە بڕیارەکانم بگرە. 14ـرێز لە دایک و باوک و کەسوکارم بگرە. 15ـ کاتێ کە توڕە بوم تٶ ئارام بگرە. 16ـ وامەزانە هەر قسەیەک کە بۆت دەکەم پێشتر بیرم لێ کردووەتەوە و سەرزەنشتم مەکە لەو ڕووەوە کە قسەیەکم کرد بێت و تۆم توڕەم کردبی. 17ـ لای ماڵی باوکم و باوکی خۆت و لای دۆستانم باسی خرابەم مەکە. 18ـ زۆربەی ئەو شتانەی کە لە نێوانمان ڕوو دەدات نهێنین ،وا بڕیار نیە هەمووان بیزانن. 19ـکاتێ کە بە لەخۆ بایی بون و تەکەبورەوە قسەم لە گەڵ دەکەی ،تەنها ئەوە دەبیستم کە وەک پێویست بۆت باش نەبووم و لە رازی کردنی تۆ سەرکەوتوو نەبووم . 20ـ تا ڕاستەوخۆ داوای پێشنیارێکم لێ نەکردی ،واتە هیچ پێشنیارێکم ناوێت و ئەو پێشنیارانەی لەو کاتەدا دەیکەی دەبنە هۆی ئەوەی کە واهەست بکەم فەرمانم پێ دەکەی. 21ـ داواکارم لێت هەرپێویستیەکەت هەیە پێم بڵێ چونکە بە شیوەی سروشتی ناتوانم هەموو پێویستیەکانت بیر بێنمەوە. 22ـ لە یادت بێت کە من حەز دەکەم کاری تایبەت بە خۆمم هەبێت کە لە ژێر کۆنترۆلی خۆمدا بێت. 23ـ زیاتر حەز دەکەم ئەو کارانەت بۆ بکەم کە خۆم حەزی پێ دەکەم نەوەک ئەوکارەی کە ناچار بم ئەنجامی بدەم 24ـ ئەگەر هەندێ جار لێت دور دەکەومەوە یان کەمتر گویت لێ دەگرم ،وا بیر مەکەوە کە ئیتر خۆشم ناوێت لەوانەیە بە هۆی ئەوەوە بێت کە لە ژێر فشار و نارەحەتیدام 25ـ لەوانەیە ئەگەر لە پەیوەندی سۆزداری و سێکس ڕەزامەندی بە دی بێت هەر جۆرە دڵەڕاوکێ و فشاری دەرونی کە هەمبێت لە ناو دەچێت. 26ـ پیاوان تەنیا خوازیاری پەیوەندی سێکسی نین بەڵکۆ خوازیاری عەشقن و سەرەکیترین ڕێگەی دەربرینی ئەو عیشقە کە دەری ببڕن ئەوا پەیوەندی سێکسیە. 27ـ کاتێ حەز بە بونی پەتوەندی جنسیم لەگەڵ دەکەی و ئەم پەیامم پێ دەگەیەنی کە خوازیاری منی و سیقەم پێ دەکەی ئەوا هەست بە هێز و دەسەڵات دەکەم 28ـ ئەگەر نەتوانم "نا" بڵێم هەست دەکەم لە ژێر چخت و فشاردام .کاتێ کە ئازادی وتنی "نا" م هەبێت ئەوا ئەگەری " بەڵێ" وتنم زیاتر دەبێ. 29ـ هەندێ جار پرت و بۆڵە و ناکۆکیمان دەبێت ئەمەش شتێکی سروشتیە بەڵام ئاگات لەو قسانە بێت کە سەبارەت بە من دەیکەی و هیچکات وامەزانە ئیتر خۆشم ناوێیت. 30ـ هەروا کە تۆ حەزت لە گۆڵ بەدیاری دانە ،منیش حەز دەکەم چەند کاتژمێرێک لەگەڵ دۆستانم شاد بم بەڵام دڵنیا بە بە زەوق و شەوق و وزەیەکی باشە دەگەڕێمەوە لای تۆ. 31ـ بڕیار نیە هەموو کارەکانمان بە هاوبەشی ئەنجام بدەین ،لەوانەی من سەیری یاری بکەم و تۆ حەز بکەیت بڕۆی بۆ بازار و شت کڕین یا .... 32ـ ئەم ڕاستیە بزانە کە من ناتوانم ناخ و مێشکی تۆ بخوێنمەوە ئیتر ئەگەر خواست و داوایەکت هەبوو پێم بڵێ. 33ـ هەندێ جار لەناکاو لە باوشم بکەو و خۆشەویستی و عەشقتم بۆ دەربڕە. 34ـ هیچکات لەبونی حاڵەتێکی تایبەت لە نەتوانینی جنس بە ناتوان و بچوک سەیرم مەکە و سەرزەنشتم مەکە و پێم مەڵێ کە پیاو نیت. 35ـ دەزانم تۆ دایکم نیت بەڵام هەندێجار حەز دەکەم منداڵ ببمەوە و تۆ داواکاریەکانم بە جێ بێنە. 36ـ هیچکات وامەزانە کە من مرۆڤێکی تەواو و بێ کەم و کورتیم بەڵام باش بزانە ئەو پەڕی کۆششی خۆم دەکەم کە ببمە قارەمانی ژیانی تۆ. 37ـ هەموو کات من بە سەر چاوەی ئارامی و خۆشی مەزانە دەبێ هەندێجار بتوانی هاوسەری بۆ خۆت بکەیت. 38ـ لە یادت بێت کە من عاشقی ژنێکی بەهێز و بەتوانا وبە ئیرادەم نەوەک ژنێکی دەسەمۆ و ناسەربەست. 39ـ هیچکات بۆ بێ دەنگیم تفسیری هەڵە مەکە .وبێدەنگیم بەواتای گرنگی نەدان بە تۆ نیە بەڵکۆ لە ڕاستیدا دەمئەوێت بڵێم کە بیر دەکەمەوە و جارێ نازانم چی بڵێم. 40ـ کاتێ کە لەخۆمدا غەرق بووم ڕەخنەم لێ مەگرە وڕێگەچارەم بۆ دامەنێ و داوام لێمەکە هەستەکانم بەیان بکەم و خەفەتم بۆ مەخۆ تەنها کاتم بدەرێ. 41ـ هەندێجار هەست دەکەی لە تۆ دورکەوتومەتەوە .ئەمە کارێکی ئاساییە و سروشتیە چونکە پێویستم بە سەربەخۆییە ،بەڵام دوای ماوەیەک دەگەڕێمەوە لای تۆ چونکە بە عشق و میهرەبانیت نیازمەندم. 42ـ هەستەکانتم پێ بڵێ و ڕێگە مەدە لە دەرونت کۆ ببنەوە و پەنگ بخۆن نەوەک لەناکاو بە خراب بتەقنەوە. 43ـ زۆرم لا گرنگە کە باوەڕت هەبێ بە هێز و توانایی پیاوانەی من و بزانیت کە توانای چارەسەر کردنی کێشەکانم هەیە. 44ـ یارمەتیم بدە بۆ گەشە کردن و گۆڕان .ئەمە بەم واتایە نیە کە سەرزەنشتم بکەیت و فەرمانم بەسەردا بدەیت .من ژنی ژیانم دەوێت نەوەک ژنێکی ڕەخنە گر و ڕوخێنەر. 45ـ خواردنی بە تامم بۆ ئامادە بکە بەم کارە زیاتر هەست بە عشق و خۆشەویستی دەکەم. 46ـ ڕێگەم پێ بدە هەندێ جار بە تەنها یان لەگەڵ هاوڕێکانم بڕۆم بۆ گەشت هەر بەو شێوە من ڕێگات پێ دەدم. 47ـ کاتێ کە خەرێکی مقەوی و ویتامینات دەدەی بە منداڵەکە منیش لە بیر مەکە! 48ـ ڕێگەم بدە فێری عاشق بون ببم و لەگەڵ تۆدا بیهۆنمەوە. 49ـ کاتێ کێشەیەکت هەیە پێمی بڵێ .ئەڕەوا نیە کە بە منی نەڵێیت و چاوەڕوانیت لێم هەبێ هەر لە خۆمەوە بزانم کێشەت چییە. 50ـ هەموو کات بڕوات پێم هەبێت.