هێشتا هه‌ر له ته‌كبیرلێدانی ڕۆژی جێژنی ڕه‌مه‌زاندا بووین كه هه‌واڵی له دونیا ده‌رچوونی مامۆستا دكتۆر موسته‌فا خۆڕڕه‌م‌دڵ، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ڕاڤه‌كاری قوڕئانی پیرۆز به‌گوێمان گه‌یشت، هێنده‌ی پێ نه‌چوو كه تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی دوایین سه‌فه‌ری گه‌وره پیاوێكی بانگه‌وازی ئیسلامی له ته‌مه‌نی ٨٤ ساڵی پێ داین. به‌ڕێزیان ئه‌و ته‌مه‌نه پیرۆزه‌یان له خزمه‌ت ئایین و قوڕئان و گه‌له‌كه‌ی و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا به‌سه‌ر برد كه ده‌نگی ئه‌و به‌گوێیان گه‌یشتووه. ژیانی ئه‌و پڕ بوو له ده‌ستكه‌وتی گه‌وره كه هه‌مووی ئه‌وانه‌ی له دوای خۆی به‌جێ هێشت تاكوو ڕێگای ئه‌و كه‌سانه ڕووناك بكات كه ئه‌وینداری به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره و ئه‌و ئازادییه‌ن كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ لێی به‌هره‌مه‌ند بێ، بێگومان له‌ژێر چه‌پۆكی به‌نده‌كان و به‌دیهێنراوان ڕزگاری دێ و خۆشه‌ویستی و ئاشتی و لێبوورده‌یی بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌خوازێ.
كورتهیێك له ژیانی مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ
مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ له ساڵی ١٩٣٦ی زایینی له گوندی "دێهبۆكری" یه‌كێك له گونده‌كانی مه‌هاباد له دایك بوو. پاش ماوه‌یێك ماڵه‌كه‌یان بۆ مه‌هاباد گواسته‌وه و به‌ڕێزیان قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و تا دواناوه‌ندی له‌و شاره ده‌خوێنیت. مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ له وتووێژێك له‌گه‌ڵ گۆڤاری "ئه‌ندیشه‌ی ئیسلاح" ده‌ڵێ كه شه‌ش مانگ و نیو زانستی شه‌رعی خوێندووه و ئه‌ویش چیرۆكی خۆی هه‌یه كه ئاوامان بۆ ده‌گێڕیته‌وه: له ساڵی دووهه‌می دواناوه‌ندی، هاتوچۆی مزگه‌وتی "شاده‌روێش"م ده‌كرد. پێشنوێژی مزگه‌وته‌كه به بۆنه‌ی ڕه‌مه‌زان هێندێك جار وتاری ده‌دان و سێ فه‌قێشی هه‌بوون كه لای وی زانستی شه‌رعییان ده‌خوێند. ڕۆژێك له‌نێو قسه‌كانیدا وتی كه هه‌ركه‌س سه‌ری ڕووت بێ، جێگای دۆزه‌خه. ده‌ڵێ ئه‌و قسه‌یه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر من هه‌بوو و بڕیارم دا كه نه‌چمه‌وه قوتابخانه، ئیتر وازم له خوێندن هێنا و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ و نیو خه‌ریكی فێربوونی زانسته شه‌رعییه‌كان بووم و بۆ خۆم درێژه‌م به خوێندنی قوتابخانه ده‌دا.
له ساڵی ١٩٦٣ی زایین بۆ زانكۆی تاران چوو و له به‌شی ئه‌ده‌بیاتی عه‌ڕه‌بی وه‌رگیرا و كارناسی له‌و به‌شه‌دا وه‌رگرت، پاش ته‌واوكردنی ئه‌و قۆناغه، ڕشته‌كه‌ی به ئیلاهیات كه ئه‌و ده‌م (المعقول و المنقول)ی پێ ده‌وترا، گۆڕی و مه‌ستێری له‌و به‌شه‌دا وه‌رگت و ته‌وه‌ری بڕوانامه‌ی دكتۆڕاكهشی «الطبیعة المتناقضة فی الزهاوی» بوو، (جه‌میل سیدقی زه‌هاوی، شاعیر و بیرمه‌ندی كوردی عهڕاقی). دوای ئه‌وه ده‌ستی به خوێندنی دكتۆڕا كرد له به‌شی فه‌رهه‌نگی عه‌ڕه‌بی و زانسته قوڕئانییه‌كان. پاش ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا، وه‌ك مامۆستای ئه‌ده‌بیاتی فارسی له شاری سنه دامه‌زرا. مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ چوار ساڵ به‌ڕێوبه‌ری كۆلێژ بوو و پاشان بۆ زانكۆ كوردستان چوو و تا ساڵی ١٩٩٧ له‌وێ وانه‌ی وته‌وه و دوای ٣٣ ساڵ وانه‌وتنه‌وه و مامۆستایی، خانه‌نشین بوو و ئه‌وجار به‌ره‌و زێدی خۆی، واته مه‌هاباد گه‌ڕایه‌وه و له‌وێ نیشته‌جێ بوو و قۆناغێكی دی له وانه‌وتنه‌وه له به‌شی ئه‌ده‌بیاتی عه‌ڕه‌بی له زانكۆی ئازادی مه‌هاباد ده‌ست پێ كرد كه تا ساڵی ٢٠١٥ درێژه‌ی پێ دا.
كه‌سایه‌تی مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ
مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ پیاوێكی قوڕئانی بوو، چونكه زۆربه‌ی ته‌مه‌نی خۆی بۆ خزمه‌ت به‌و كتێبه پیرۆزه ته‌رخان كردبوو و متمانه‌ی ته‌واوی به ڕێنمایی ئه‌و كتێبه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی جیهان هه‌بوو. هه‌رچه‌ند سه‌رقاڵی زۆری هه‌بوو و هه‌مووی ئه‌وانه كاتێكی زۆری وی گرتبوو، به‌ڵام ئه‌و به ڕوح و به گیان له گۆڕه‌پانی قوڕئان‌دا بوو و ده‌یزانی كه خه‌ڵك چه‌نده له قوڕئان دوور بۆته‌وه. بۆیه قۆڵی هیممه‌تی هه‌ڵماڵی و شه‌ش ساڵ له ته‌مه‌نی خۆی بۆ نووسینی "ته‌فسیری نوور" به زمانی فارسی ته‌رخان كرد كه له ئێران و ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش پێشوازییه‌كی زۆری لێ كرا و بۆشاییه‌كی زۆری پڕ كرده‌وه، بۆشاییه‌ك كه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانویست له كتێبی قوڕئان تێبگه‌ن و شتێكیان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، به ته‌فسیری نوور پڕ كرایه‌وه. بڵاوبوونه‌وه و پێشوازی خه‌ڵك له ته‌فسیری نوو، مامۆستای هان دا كه به‌دوای ئه‌ودا، كارێكی گه‌وره‌ی دی ده‌ست پێ بكا كه ئه‌ویش وه‌رگێڕانی كتێبێك بوو كه له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌ودا زۆر ژیابوو و ئه‌ویش ته‌فسیری «فی ظلال القرا‌ن» بوو كه مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ خۆی زۆر مه‌دیوونی خاوه‌نه‌كه‌ی واته مامۆستا "سه‌ید قوتب" ده‌زانی و پێی وابوو كه ئه‌و كاریگه‌رییه‌كی زۆری له پێكهێنانی كه‌سایه‌تی ئیمانی ئه‌ودا هه‌بووه. ئه‌و كاره‌شی ١١ ساڵ له ته‌مه‌نی پیرۆزی ئه‌وی گرت و له‌و بواره‌دا مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ وه‌پێش هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كه‌وت كه بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌و ته‌فسیره ڕاسابوون. جێگای سه‌رسووڕمانیش نییه، چونكه كه‌سێك له‌ژێر سێبه‌ری ته‌فسیری "فی ظلال"دا بژیت و ماوه‌یێكی زۆر له‌ژێر ئه‌م سێبه‌ره حه‌سابێته‌وه و ئه‌و هه‌موو گه‌وهه‌ر و جهواهێراته به‌نرخه‌ی ده‌رهێنابێ، خاوه‌نی ڕوحێكی زیندووه و ده‌یهه‌وێ ئه‌و شته‌ی خۆی پێی گه‌یشتووه، خه‌ڵكێكی ترییش به‌شداری بكا و به‌خیل نه‌بێ و بیدا به كه‌سانێكی تریش. بێجگه له‌وه كارێكی گه‌وره‌ی تریشی كرد و ئه‌ویش نووسینی ته‌فسیری «المقتطف» بوو به زمانی عه‌ڕه‌بی.
مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ چونكه له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی ده‌ژیا، زمانی دایكی له‌بیر نه‌چۆوه و تهفسیرێكی دیشی به زمانی كوردی به نێوی «شنه‌ی ڕه‌حمه‌ت» نووسی كه به زمانێكی زۆر ساده نووسراوه تا هه‌موو خه‌ڵك لێی تێ‌بگا. جارێك لێم بیست كه ده‌یوت: «بریا زمانی توركیشم زانیبا تا تهفسیرێكم به زمانی توركی نووسیبا و خزمه‌تی برا توركهكانیشم كردایه». چ هیممه‌تێكی به‌رز و چ ڕوانگه‌یێكی ناوازه‌ی هه‌بووه كه بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كانی مرۆڤایه‌تی ئاوا ده‌ڕوانی، بێ ئه‌وه‌ی زمان و ڕه‌گه‌زێكی تایبه‌ت ڕه‌چاو بكا! مامۆستا خێر و چاكه‌ی بۆ ته‌واوی مرۆڤه‌كان ده‌ویست.
مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ نووسه‌ر و وه‌رگێڕێك نه‌بوو كه له قوژبنێك له ماڵ دانیشێ و له كۆمه‌ڵگاكه‌ی ده‌ورووبه‌ری خۆی بێ ئاگا بێ كه چی ده‌گوزه‌رێ! به‌ڵكوو به‌ڕاستی ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی كه ده‌یكردن، به واتای ڕاستی خۆی ڕاڤه‌كاری ئه‌و وه‌رگێڕانه بوو، چونكه به‌ڕێزیان ده‌هاته نێو خه‌ڵك و له خه‌م و شادی خه‌ڵكدا به‌شدار بوو و خوو و ڕه‌وشتێكی قوڕئانی هه‌بوو، دڵسۆزێكی ئه‌مین بوو و هه‌ر كه‌سێكی كه بیگهیشتبایه هه‌م له زانكۆ، مزگه‌وت و كۆڕه ئه‌ده‌بی و زانستییه‌كان و هه‌م بازاڕه‌كان لێی كاریگه‌ر ده‌بوو و هه‌مووی ئه‌وانه، وای لێ كردبوو كه له ڕه‌فتار و ڕه‌وشتبه‌رزی و خاكه‌ڕایی و ڕووخۆشی و سینگفراوانیدا ببێته نموونه و پێشه‌نگ بۆ خه‌ڵك. ته‌واوی خه‌م و په‌رۆشی ئه‌و، گه‌یشتن به ڕه‌زامه‌ندی خوا و كاركردن بۆ ڕۆژی دوایی بوو و هیچ كات به‌دووی ئه‌وه‌دا نه‌بوو كه پله و پایه به‌ده‌ست بێنیت و یا سه‌روه‌ت و سامانێك ده‌سته‌به‌ر بكا. ده‌یگوت من له‌گه‌ڵ خوای خۆم په‌یمانم به‌ستووه كه ئه‌و زانسته‌ی هه‌مه، نه‌یشارمه‌وه و پێشكه‌شی هه‌موو خه‌ڵكی بكه‌م.
مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ هه‌روه‌ها ئه‌هلی به‌خشینیش بوو و زۆر دڵاوا بوو و هه‌میشه حاڵ و ئه‌حواڵی هه‌ژاران و نه‌دارانی ده‌پرسی و نێوانی له‌گه‌ڵ ههتیوخانهكان و بنكه خێرخوازییه‌كان خۆش بوو و یارمه‌تی ده‌دان و خۆشی ئه‌ندامی ئه‌و بنكانه بوو. مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ هه‌روه‌ها ئه‌هلی مزگه‌وت و نوێژ و جه‌ماعه‌ت بوو و نوێژی به‌كۆمه‌ڵی له مزگه‌وته‌كان –هه‌م فه‌ڕزه‌كان و هه‌م ته‌ڕاویح- پێش هه‌مووشتێك ده‌خست و به‌ڕاستی له «سارعوا و سابقوا» له پێشبهڕكێ و تێكۆشان بۆ گه‌یشتن به لێخۆشبوونی خوا و به‌هه‌شتی خوا نموونه بوو.
مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ هه‌روه‌ها هاتوچۆی حوجره ئایینییهكانیشی ده‌كرد كه له ناوچه كوردنشینه‌كان له كۆنه‌وه هه‌ر هه‌بوون و هانده‌ری فه‌قێكان بوو هه‌تا وانه‌كانیان به باشی بخوێنن و درێژه به كاره پیرۆزه‌كه‌یان بده‌ن و زۆر جاریش له ڕووی ماددی یارمه‌تی ده‌دان.
ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌یین كه مامۆستا زۆر دڵسۆزی خه‌ڵك بوو و ئه‌و وتارانه‌ی كه له زۆرێك له مزگه‌وته‌كان به داخوازی مامۆستاكان پێشكه‌شی ده‌كردن، نه‌تده‌دی كه مامۆستا جۆرێك قسه بكا كه هێندێك وته و ڕسته‌ی جوان لێروله‌وێ كۆ بكاته‌وه تاكوو وتاره‌كه‌ی خۆی پێ بڕازێنیته‌وه. پێی وابوو كه كاریگه‌ری قسه‌كان تا ڕاده‌یێكی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و قسه‌یه له دڵه‌وه بۆ دڵ بچێت. باوه‌ڕی به‌و قسانه نه‌بوو كه كه‌سانێك ده‌یانكرد و هاشوهوشیان ده‌گرته‌وه، به‌ڵام خۆیان له ژیانی خۆیاندا ڕه‌چاویان نه‌ده‌كردن. مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ به‌رده‌وام ئێمه‌ی ڕاسپارده ده‌كردین كه له‌خواترس و پارێزكار بین و دڵمان خاوێن بكه‌ینه‌وه و له شتانی بێهووده و بێ‌نرخ خۆمان به‌دوور بگرین.
من وه‌ك خوێندكارێك كه له خزمه‌تیدا وانه‌ی ڕاڤه‌ی قوڕئانی پیرۆزم خوێندووه، زۆر وانه‌ی به‌نرخی لێ فێر بووم، هه‌میشه له‌بیرمن و هیچ كات له‌بیریان ناكه‌م. به‌رده‌وام مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ ئێمه‌ی هان ده‌دا كه ڕێگای لێكۆڵینه‌وه و نووسین و وه‌رگێڕان بگرینه‌به‌ر و هه‌روه‌ها درێژه به خوێندن بده‌ین و كارانێكی به‌نرخ ده‌ست پێ بكه‌ین و له‌و بواره‌دا زۆر یارمه‌تی ده‌داین، ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه ئێمه وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ست نه‌هێنابێ!
چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌ك له مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ
بیره‌وه‌ری زۆر خۆشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ كه من لێره‌دا ئاماژه به دوو دانه‌یان ده‌كه‌م.
یه‌كه‌میان ده‌گه‌ڕێته‌وه ماوه‌ی بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كاتێك كه من له زانكۆی كوردستان له سنه له قۆناغی مهستێردا ده‌مخوێند و مامۆستا وانه‌ی ڕاڤه‌ی قوڕئانی پیرۆزی پێ ده‌گوتین. كاتێك كه باسێك ده‌هاته پێش و قسه‌مان له‌سه‌ر بابه‌تێك ده‌كرد، ئه‌گه‌ر دڵی له‌سه‌ر شتێك دانه‌ده‌مه‌زرا، ده‌یگوت ئێوه بهڵگهیێكم بۆ بێنن كه من قانع بكات. كاتێك كه ئێمه زانیاری ته‌واومان نه‌بوو سه‌باره‌ت به‌و شته، هه‌میشه ئه‌و قسه به‌نێوبانگه‌ی ده‌وته‌وه كه: «ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه نه‌بێ، هه‌ر كه‌سه چی پێ خۆش بێ، ده‌یڵێت.» به‌ڵام كاتێك به‌ڵگه‌مان بۆ دێنایه‌وه و به‌ڵگه‌كه‌ی پته‌و و ڕاست بوو و قانعی ده‌كرد، به به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌سته‌كانی له‌وپه‌ڕی خاكهڕاییدا گفتوگۆكه‌ی كۆتایی پێ دێنا و قسه‌كه‌ی لێ قه‌بووڵ ده‌كردین. به‌و شێوه زۆر وانه‌ی له خاكه‌ڕایی و وه‌لانانی دمهقاڵی و گه‌نگه‌شه‌ی بێكهڵك فێری ئێمه ده‌كرد.
بیره‌وه‌ری دووهه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كاتێك له‌گه‌ڵ چند كه‌س له دۆستان هات بۆ سه‌رده‌شت. دوای به‌خێرهاتنی مامۆستا و میوانه‌كان، خه‌ونێكم بۆ گێڕایه‌وه كه یه‌ك مانگ به‌ر له هاتنی بۆ سه‌رده‌شت دیتبووم. له خه‌وما مامۆستا‌م بینی و سێ جار ده‌ستم ماچ كرد. سه‌رگه‌ردان بووم له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه، زۆرم بیر كرده‌وه، به‌ڵام به لێكدانهوهیێكی باش نه‌گه‌یشتم كه دڵم ئارام كاته‌وه، تا له كۆتاییدا دڵی خۆم قانع كرد كه ئه‌و سێ جار ماچكردنی ده‌ستی مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ، ئاماژه‌یه به سێ كاری گه‌وره‌ی كه مامۆستا كردوونی. من پێم وابوو كه ئه‌و كاری گه‌وره‌ی زۆری كردوون، به‌ڵام سێ دانه‌یان زۆرتر به‌رچاون. یه‌كێكیان «ته‌فسیری نوور» بوو و یه‌كیان ته‌فسیری «مقتطف» و یه‌كێكیشان وه‌رگێڕانی ته‌فسیری «فی ظلال القرا‌ن» بوو.
له‌نه‌كاو مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی تهفسیرێكی نوێی به زمانی كوردی واته: «شنه‌ی ڕه‌حمه‌ت»ی پێ ڕاگه‌یاندم كه له دوو بڕگه‌دا چاپ بووه. منیش كه نه‌مبیستبوو، به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه‌ی زۆر خۆشحاڵ بووم و بێدهڕهتان ده‌ستیم ماچ كرد و سێ ماچه‌كه‌ی خه‌ونم به چواره‌مین له كاتی به‌خه‌به‌ریدا كامڵ كرد. خوای گه‌وره له مامۆستای به‌ڕێزمان خۆش بێت و بیباته نێو به‌هه‌شتی به‌رین.
نووسراوه‌كان و وه‌رگێڕاوه‌كانی مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ:
مامۆستا خۆڕڕه‌م‌دڵ زۆر كتێبی به نرخی به زمانی فارسی و كوردی و عه‌ڕه‌بی نووسیوه و یا وه‌ری گێڕاوه‌ته‌وه و زۆرێك له‌و كتێبانه بۆ چه‌ندین جار چاپ كراونه‌ته‌وه و پێشوازییه‌كی زۆریشیان لێ كراوه له لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه.
پێڕستی كتێبه‌كانی:
١- تفسیر نور (به زمانی فارسی)
٢- تفسير المقتطف (به زمانی عه‌ڕه‌بی)
٣- ته‌فسیری شنه‌ى ڕه‌حمه‌ت (به زمانی كوردی)
٤- صرف د‌ستور زبان کردی
٥- گلبن دانش
٦- -گنجینه صرف زبان عرب
٧- گنجینه نحو زبان عربی
٨- مکالمه روزمره زبان کردی
٩- نحو زبان فارسی
١٠- نگاهی گذرا به اعجاز علمی قرآن
١١- نماز، فرمان خدا
١٢- در پرتو نور
١٣- درس ها و پندهایی از قرآن
وه‌رگێڕاوه‌كان بۆ سه‌ر زمانی فارسی:
١- الله، سعید حوی
٢- غريزة أم تقدير الهي، شوقي أبو خليل
٣- تفسير في ظلال القرآ‌ن، سيد قطب (١٥جڵد)
٤- المفصل في أحكام المرأة والبيت المسلم،الدكتور عبدالكريم زيدان (١٣ جڵد)
٥- الفقه الميسر، الدكتور محمد طنطاوي
٦- أطواق الذهب، جار الله الزمخشري
نووسه‌ر: عوسمان ئیزه‌دپه‌ناهـ
ئاماده‌كردن: به‌شی كوردی ئیسلاح‌وێب
بۆچوونه‌کان