پێكهاته‌ی ڕوح و سروشتی مرۆڤی باوه‌ڕدار زۆر جیاوازتره له كه‌سانی دی، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆحی ئاسووده بكا و به‌خته‌وه‌ری له لای به‌رجه‌سته ببێ، ده‌رگای دڵی هه‌میشه واڵایه و زه‌رده‌خه‌نه له لێوانی نابڕێت و هه‌موو كارێكی باشی له‌لا په‌سه‌نده و به ته‌واوی مانا دوور ده‌كه‌وێته‌وه له‌و بیركردنه‌وه هه ڵه‌یه‌ی كه جگه بیر و به‌رنامه و ئایدیا و گرووهی خۆیی پێ دروست نه‌بێ و ئه‌وانیتر به سه‌رلێشێواوی و بێباوه‌ڕ و له‌دینده‌رچوو هه‌ژمار بكات.
كه‌سی باوه‌ڕدار بۆ فێربوونی وانه په‌روه‌رده‌ییه‌كان هه‌موو كات ڕوو له مهدرهسهكهی ڕه‌سووڵی خوا(دروودی خوای له‌سه‌ر بێ) ده‌كا، پاش خوێندنی وانه‌كان له تیۆرییه‌وه ده‌یكاته پراكتیكی و له ژیانی ڕۆژانه‌یدا كاری پێ ده‌كا و بۆ ساتێكیش له یادی ناكا. چونكه له مامۆستایه‌كه‌وه وه‌ریگرتووه كه ده‌فه‌رموێت: «ان الله لم یبعثنی معنتا و لا متعنتا، و لكن بعڤنی معلما میسرا» واته: په‌روه‌ردگار منی بۆ ئه‌وه نه‌ناردووه ژیانی خه‌ڵكی پڕ بكه‌م له به‌رته‌سكی و قورسی و ناخۆشی، به‌ڵكوو ناردوومی به مامۆستایه‌كی ئاسانكار. له‌ولایشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكار و هاوه‌ڵه‌كانی باشتر وانه‌كان بچێته مێشكیانه‌وه و هیچ ترس و دڵهڕاوكێیهكیان نه‌بێ، ڕووی دره‌وشاوه‌ی تێ ده‌كردن و به ده‌نگێكی نه‌رم ده‌یفه‌رموو: «انا ابن امراة من قریش كانت تاكل القدید» واته: من كوڕی ئافره‌تێكم له قوڕه‌یش گۆشتی وشكبووهی ده‌خوارد، بۆیه له‌پاش وانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و فێركردنی فه‌رمانپێكراوه‌كان و هۆشیاركردنه‌وه له كاره یاساغه‌كان، جوانترین وانه، وانه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی فێر ده‌كردن، هه‌موو كات بانگه‌وازی ده‌كرد و ده‌یدا به گوێی هاوه‌ڵاندا و ده‌یفه‌رموو: «لا تحقرن من المعروف شیئا» واته: نه‌كه‌ن به‌چاوی كه‌مه‌وه بڕواننه كار و كرده‌وه‌ی خه‌ڵكی. عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مری عاس ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ری خوا(دروودی خوای له‌سه‌ر بێ) به‌سه‌ر وڵاخه‌كه‌یه‌وه بوو له حه‌جی ماڵاواییدا، یه‌كێك هات و وتی: «یا رسول الله انی لم اكن اشعر ان الرمی قبل النحر، فنحرت قبل الرمی. فقال ارم ولا حرج» واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من نه‌مزانی كه ڕه‌جمكردن پێش سه‌ربڕینه، ئاژهڵهكهم پێش ڕه‌جمكردن سه‌ر بڕی. خۆشه‌ویستمان فه‌رمووی:بڕۆ ڕه‌جم بكه‌ره‌وه و هیچ گوێی پێ مه‌ده. یه‌كێكی تر هات و وتی: نه‌مزانی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ پێش تاشین یا كورتكردنه‌وه‌ی سه‌ره، پێش ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه سه‌ر ببڕم، سه‌رم چاك كرد. پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «انحر ولا حرج» بڕۆ ئاژه‌ڵه‌كه‌ت سه‌ر ببڕه و گوێی پێ مه‌ده. عه‌بدوڵڵا ده‌فه‌رموێ: ئه‌و ڕۆژه هه‌ر كه‌سێك هاتبێته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێ) كه كارێكی له‌یاد چووبێ یا نه‌یزانیبێ و یا خود پاش و پێشی كردبێ، ئیللا پێغه‌مبه‌ری خوا(دروودی خوای له‌سه‌ر بێ) ده‌یفه‌رموو: «افعل و لا حرج» ئه‌گه‌ر تماشایێكی ئه‌م فه‌رمووده‌یه بكه‌ین، ده‌بینین هه‌رچه‌نده كاره‌كان جیاواز بوون، به‌ڵام خۆشه‌ویستمان كه‌سیانی به ناڕاست نه‌زانی، چونكه نییه‌ت و مه‌به‌ست و ویستیان ته‌نیا ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار بوو. بۆیه پێویسته ئێمه به‌و شێوازه بیر بكه‌ینه‌وه و ته‌نیا خۆمان به‌ڕاست نه‌زانین، به‌چاوی كه‌مه‌وه نه‌ڕوانینه په‌رستش و كرده‌وه‌ی خه‌ڵكی.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشایێكی ژیانی پێشه‌وایان و گه‌وره پیاوانی ئه‌م ئوممهتهیهش بكه‌ین، ده‌بینین له هه‌موو جۆرێك ده‌مارگیری و ته‌عه‌سسوبیان له مه‌زهه‌ب و بیروڕایاندا ڕه‌د كردۆته‌وه و به شێوازێكی زۆر شیرین و جوان ڕێزیان له ڕای به‌رامبه‌ر گرتووه، با پێچه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌مانیش بووبێت. پێشه‌وا و سهرمهزههبمان ئیمامی شافعی(ڕه‌زای خوای لێ بێ) له بابه‌تێكدا ده‌فه‌رموێت: «رایی صحیح یحتمل الخطء و رای غیری خطء یحتمل الصواب» واته: ڕای من له‌م بابه‌ته‌دا ڕاست و دروسته، ده‌گونجێ هه‌ڵه‌یش بێت، ڕای به‌رامبه‌رم هه‌ڵه‌یه و ده‌گونجێ ڕاستیش بێت. به‌م شێوازه جوانه ده‌دوێت و ڕای خۆی كه ڕاستیشه نایسه‌پێنێت به‌سه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ردا. یاخود له نوێژی به‌یانیدا پێشه‌وا شافعی قنووتی به‌لاوه سوننه‌ته و بهڵگهكهیشی به‌هێز و دروسته و كاری به فه‌رمووده‌كه‌ی هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌نه‌سی كوڕی مالك كردووه كه ده‌فه‌رموێت: «ان النبی صلی الله علیه وسلم قنت شه‌را یدعو علی قاتلی اصحابه ببئر معونة، ثم ترك، فاما فی الصبح فلم یزل یقنت حتی فارق الدنیا» واته: پێغه‌مبه‌ری خوا مانگێگ قنووتی خوێند، دوعای له بكووژانی هاوه‌ڵانی كرد له بیری مه‌عوونه، پاشان وازی لێ هێنا، به‌ڵام له به‌یانیدا به‌رده‌وام قنووتی ده‌خوێند هه‌تا كۆچی دوایی كرد.
به‌لای پێشه‌وا ئه‌بوو حه‌نیفه‌وه به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت سوننه‌ت نییه، بۆیه كاتێك پێشه‌وا شافعی ته‌شریف ده‌با بۆ به‌غداد و ده‌چێته مزگه‌وته‌كه‌ی پێشه‌وا ئه‌بوو حه‌نیفه و پێشنوێژی ده‌كا، قنووتی به‌یانی نا‌خوێنێت، عه‌رزی ده‌كه‌ن بۆ نایخوێنی له‌كاتێكدا جه‌نابت به‌لاته‌وه سوننه‌ته و به‌ڵگه‌شت به‌هێزه؟ له وه‌ڵامدا ده‌فه‌رموێ: «احتراما لصاحب هذا المقام» واته: وه‌ك ڕێزێك بۆ خاوه‌نی ئه‌و جێگایه: «ئاماژه بۆ گۆڕی پێشه‌وا ئه‌بوو حه‌نیفه ده‌كا» ئه‌مه مانای پێكه‌وه‌ژیانی ڕاسته‌قینه‌یه، ئه‌مه واتای ته‌واوه‌تی ڕێزگرتن و خوێندنه‌وه‌ی ڕای به‌رامبه‌ره.
ئێمه له‌مڕۆدا زیاتر پێویستیمان به‌م پێكه‌وه‌ژیان و خوێندنه‌وه‌یه بۆ ڕا جیاوازه‌كان هه‌یه، نه‌ك به‌رده‌وام وشه‌ی گومڕا و موبته‌دیع و موشریك و ده‌رچوو له دین له‌سه‌ر زوبانمان بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌س و گرۆهانهی كه وه‌ك ئێمه بیرناكه‌نه‌وه، موسوڵمانانی ئه‌هلی ڕووگه و مزگه‌وتی پێ بریندار بكه‌ین و دڵی دووژمنانی ئه‌م ئایینه‌ی پێ خۆش بكه‌ین.
په‌راوێزه‌كان
1- رواه مسلم برقم ١٤٧٨ من حدیث جابر
2- اخرجه ابن ماجه فی «السنن» (٣٣١٢) من حدیث اسماعیل ابن ابی الحارث و من طریقة الدارقطنی قی «العلل» (٦/١٩٥)
3- صحیح مسلم من حدیث جندب بن عبدالله ٤٧٦٧ و سنن الترمذی ١٧٥١ و مسند احمد بن حنبل.
4- ٢٠٩٩٠ سنن الترمذی الرقم: ٩١٦ و البخاری (٨٣) و مسلم (١٣٠٦) باختلاف یسیر.
5- رواه الدارقطنی فی «سننه» من طرق ثلاثة عن ابی جعفر الرازی، عم الربیع بن ان‌س، عن ان‌س و رواه البیهقی من طریق (عبیدالله بن موسی السالف، ثم من حدیث ابی نعیم السالف ایضا ثم قال) ابو عبدالله یعنی الحاكم: هذا اسناد صحیح سنده ثقفه رواته.
نووسه‌ر: مه‌زهه‌ر شێخ نووره‌ددین موفتی
بۆچوونه‌کان