پاش 42 ساڵ لە تێپەڕبوونی کارەساتی ناکازانی لە وڵاتی یابان، لە 7ی پووشپەڕ و لە ئێران، کارەساتی سەردەشت ڕووی دا. پێداچوونەوەی ئەم دوو کارەساتە دەتوانێ خاڵی زۆر گرینگمان پێ نیشان بدات. مەبەست لەم کورتە نووسینە، ئاوڕدانەوەیێکە لە بەستێنی کۆمەڵایەتی یابان و ئێران کە ئەو دوو کارەساتەی لێ کەوتەوە.
بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئاگاداری كار و كرده‌وه، پڕۆژه‌ی ئابووری و چۆنیه‌تيی ڕه‌وتی بڕیاردانی داموده‌زگا حكوومییه‌كان بن، هه‌روه‌ها ئاگایان له بارودۆخی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت، ده‌بێ ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی گشتی به به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی ته‌واو و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌خلاقێكی به‌رزی ڕۆژنامه‌وانییه‌وه، كه‌ره‌سه‌ی سه‌ره‌كی بن له مه‌یدانی گواستنه‌وه‌ی زانیاری‌دا. ئه‌م ئه‌ركه‌ی ئه‌وان، متمانه له ناو هاووڵاتیان و حكوومه‌تدا دروست ده‌كات.
به‌رپرسیاره‌تی مرۆڤ ده‌رباره‌ى خێزان:
خواى گه‌وره له ئایه‌تێكدا باسی به‌رپرسیارێتی مرۆڤی باوهرِدار ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌خۆی و خێزانه‌كه‌ى وه‌ك ده‌فه‌رموێت: «يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً» ئه‌م به‌رپرسیارێتییه چه‌ندین بوارى گرنگی له‌خۆیدا كۆ كردۆته‌وه له‌وانه:
خۆشەویستی زات یانی خۆویستی و خۆشویستنی جگە لە ئەوەش واته مرۆڤدوستی. دو ویست و خواستی سروشتییە کە بە کەشی حەکیمانەی ئیلاهی لە دەروونی تەواوی ڕۆڵەکانی مرۆڤدا بەدی هاتووە. هەر یک لەو ویسته سروشتییانە، بەشێکی کاریگەری لە مسۆگەرکردنی بەختەوەری و کامەرانی مروڤ هەیە و دەبێت لە جیگای خۆی ڕازی بکرێت.
گرینگ‌ترین و سەرەکیترین بەرپرسیارێتی مرۆڤ لەم گەردوونە و گۆی زەوی، بەرپرسبوونی له هەمبەر خواوەندی میری مەزنەوەیه. ئەو خودایەی که تەواوی کەره‌سه‌کانی بەختەوەری بۆ دابین کردووە، شایانی ئەوەیه که بەندە به‌پێی توانا شوکرانە بژێر و ئەمەگداری نێعمەتەکانی پەروەرێنی خۆی بێت و قبووڵی ئەو ئەرکانە بکات کە پێی سپێردراوە.
سات به‌سات نزیك ده‌بینه‌وه له كۆتا چركه‌كانی ساڵی 2020 و ماڵاوایی لێ ده‌كه‌ین... هێدی هێدی هه‌نگاو به‌ره‌و ساڵێكی تری ته‌مه‌ن و ژیانمان ده‌نێین و پێشوازی لێ ده‌كه‌ین. پێشوازیكردن له‌هه‌ر شت و بۆنه‌یه‌ك، ڕێوڕه‌سمی تایبه‌تی خۆی ده‌وێت، ناكرێت هه‌موو بۆنه‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ین و وه‌ك یه‌ك به‌ڕێیان بكه‌ین و پێشوازیان لێ بكه‌ین، به‌ڵكوو پێویسته سه‌ره‌تا هۆكاری دروستبوونی بۆنه‌كه و كاره‌كته‌ره ده‌ورگێڕه‌كانی بزانین و بناسین و وانه و په‌ندیان لێ وه‌رگرین، بزانین ئه‌م بۆنه‌یه بۆچی هاتۆته ئاراوه؟ و بۆچی بۆته ڕۆژێكی گه‌وره له مێژوودا یا هتد...؟؟ یا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه ئێمه ئاهه‌نگ و شادی بگێڕین به‌بێ گوێدانه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی یا به ماته‌م و پرسه... به‌ڕێی بكه‌ین.
هەوەڵ جار بوو کە ناوی تۆم دەبیست، چکۆڵە بوومؤ، پێیان کوتم کە تۆ بە جانتایەکی پڕ لە حەتحەتۆکە(ئەسباب بازی) لە کولانەی ماڵەکانەوە دێیە ژوورەوه! لە دڵەوە ئارەزووم دەکرد کە بتبینم!
ئەو شەوە گەرچی ماڵی ئێمە کولانە و ئاورگەی نەبوو، بەڵام هەر چاوەڕێ بووم کەتۆ بێیتە خوارێ، گەرچی ئەمزانی سەربانی ماڵی ئێمە ناتوانێ کەژاوە و گوریس و نێرییەکێوییەکانی تۆ ڕابگرێ!
خاتوو فاتیمەی كچی پێغەمبەر، ئەو ئافرەتەی جگە لە پێشەوا عەلی كەس بەگۆڕەكەی نازانێت
(فاتیمە) لەجیهانی ئیسلامی و لای تەواوی مرۆڤایەتیش ناوێكی دیار و ناودارە، كچی پێغەمبەری سەردارە (صلی الله علیه وسلم). (فاتیمە كچی موحەممەدی كوڕی عەبدولڵا)یە لەبەرواری ٢٠ی جەمادی دووەمی پێنج ساڵ پێشی پێغەمبەرایەتی باوكی لەشاری مەككە لەدایك بووە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی گێڕانەوەی تریش هەیە لەبارەی بەرواری لەدایك بوونەكەی، بەتایبەتی ئەو گێڕانەوەیەی باس لەوە دەكا (فاتیمە) لەو ڕۆژە لەدایك بووە كه كاتێك باوكی بەڕێزی كەوتە نێوانی هۆزەكانی شاری مەككە لەدانانەوەی بەردە ڕەشەكە لە جێگەكەی خۆی.
دەستەواژەی (بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە) لە سەرەتای سەدەی بیستەوە لەلایەن هەندێک پیتۆڵی ئەورووپییەوە وروژێنرا، یەکێک لەوانە: دەروونناس و بیرمەند (جۆن دیوی ١٨٥٩ - ١٩٥٢) ئەمریکی بوو، کە یەکێک بوو لە ڕابەرانی فەلسەفەی براگماتی. لەو کاتەوە ڕەخنەگرانی دەروونناسيی و کۆمەڵناسيی، وەک بەشێکی گرنگی بواری مروڤناسیی، توێژینەوەی زۆریان لەسەر ئەم بابەتە کردووە و نزیک بووەتەوە لە زانستێکی سەربەخۆ.
بیری ڕه‌خنه‌گری به واتای توانایی له ڕوون و ئاوه‌زمه‌ندانه بیركردنه‌وه دایه و تێگه‌یشتن، پێوه‌ندیی ژیربێژانه‌ی نێوان بیرۆكه‌كانه. بیری ڕه‌خنه‌گری له سه‌رده‌می یوونانی كۆنه‌وه به‌رباسی فیلسووفانێكی وه‌ك ئه‌فلاتوون و ئه‌ره‌ستوو بووه و تاكوو ئه‌و سه‌رده‌مه درێژه‌ی هه‌بووه. بۆ نموونه توانایی له ناسینه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست. بیری ڕه‌خنه‌گری له‌وانه‌یه سه‌ربه‌خۆ و به لێوردبوونه‌وه پێناسه بكرێت.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل