بە شێوەیەکی گشتی بیری ڕەخنەیی گرنگە بۆ کۆمەڵگە، بەڵام لێرەدا لەسەر ئاستی تاک هەندێ سوودی بیری ڕەخنەیی دەخەینە ڕوو کە بۆچی بیری ڕەخنەیی گرنگە.
بەشی یەکەم:
١. کلیلی سەرکەوتنی پیشەیە (کار) «Keys For Career Success» بیری ڕەخنەیی گرنگە بۆ زۆرێک لە ڕێگاکانی کار و پیشە، نەک تەنها زاناکان بەڵکوو پارێزەران و پزیشکان و ڕۆژنامەنووسان و ئەندازیاران و ژمێریاران و لێکۆڵەران (شیکەرەوان) هەموویان پێویستە بیری ڕەخنەیی لە شوێنی خۆیان بەکار بهێنن.
بەوپەڕی دڵنیاییەوە دەکرێ بگوترێ بیری ڕەخنەیی کەفیلی پێشکەوتنی ژیانی کۆمەڵایەتی و تاکەکەسی هەموو مرۆڤێکه و کەسانێک کەوا شارەزان لەم بارەوە سەرکەوتوون و تەنانەت ئەگەر کۆمەڵگایەک خاوەنی بیرمەندانی ڕەخنەیی بێت، زیاتر گەشە دەسێنێت و سەردەکەوێ. لەم وتارەدا بیری ڕەخنەیی و گرنکییەکەی و هەروەها پڕۆڤەیەکی لهسەر باس دەکەین.
داڕشتنی ئهو پرسیاره و ههڵبژاردنی ئهو گریمانهیه بۆ وهڵامدانهوهی، تهوهری وتاری من له کۆنگرهی «ڕۆڵی شافهعییان له پهرهدان به ژیاری ئێرانی ئیسلامی» له زانکۆی کوردستان بوو. لهو ساڵانهدا که سهبارهت به زنحیرهکانی کوردی کارم كردووه، بابەتی گرینگینهدان به زمان و کولتووری خۆیان، واته زمانی کوردی بۆ من بۆته پرسیارێکی گهوره.
سهید سهعید حوسێینی، خوێندكاری دكتۆڕای مێژوو و شارستانییهتی نهتهوه ئیسلامییهكان له زانكۆ تاران
مادام چاکسازیی دینی، تێکەڵە بە پرسی سازاندنەوە، ھەر لەوێشەوە تێکەڵ بە چەمکی غوربەتیش دەبێ. غوربەت کە ئەزموونکردنی غەریبییە، ئاماژەیە بە دووری لە نیشتمان و زێد. لە دەقێکی فەرموودەی بەناوبانیشگدا کە موسلیم گێڕاویەتیەوە، غەریبی و ئیسڵاح بەیەکەوە بەستراونەتەوە و لانیکەم لە ساتەوەختێکی مێژوویی دیاریکراودا یەکتر تەواو دەکەن. فەرموودەکە باس لەوە دەکا، ئیسلام بە غەریبی دەستی پێ کردووە و غەریبیش دەبێتەوە، ئاواتیش بە پێگەی غەریبان خوراوە. واتە کەسانێکن خۆزگەیان پێ دەخورێت.
پێشەکی
پێدەچێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هیچ بابەتێک هێندەی باسی فیقهی ئیسلامی جەدەل و کێشە و مشتومڕی لەسەر نەبێ، واتە هەموویان لەسەری دەدوێن و لە لایەکی تر هیچ کام لە زانایانی هاوچەرخ قسەیەکی جیددی و شێلگیرانەیان لەسەر ئەو پرسە نییە، دووربوونەوە و بێئاگاییەکی قووڵ و قورس باڵی خستۆتە سەر هەڵگرانی ڕۆشنبیران و زانایانی ئایینی.
ئەمە کورتەی بابەتێکی زۆر فراوانتر و فرە رەھەندترە، بەڵام بەئومێدی خاڵە سەرەکییەکان خوێنەر وادار بکات بۆ بەدواداچوونی زیاتر. لەبارەی سۆشیاڵ مێدیا وەک یەکێک لەڕێگە ئاسانەکانی پەیوەندیکرد و بەردەست بۆ ھەموو کەسێک کەتەنھا مۆبایلێک و سیمکارتێکی دەستگەشتوو بە ئینتەرنێتی ھەبێت لەسەر ئاستی دونیا قسەی لەبارەوە دەکرێت. بەندە بەحوکمی خوێندنەکەم سەروکارم ھەیە لەم بوارەدا، بۆیە بینینمان بۆ بابەتەکان زۆرتر چاودێریانەیە؛ ئەم ھەفتەیە بینەری دوو ڕاپۆرتی دەنگی و وێنەی پەیجێکی تائەندازە پرۆڤیشناڵ بەو واتایەی ئەو ھاوڕێیانەی لەوێ کاردەکەن لەمێژە لەمێدیای کوردیدا ئامادەییان ھەیە، جا ناوی پەیجەکە نابەم چونکە ئەم مۆدێلەم لەیەک دوو جێگەی دیکەشدا بینیووە و باسەکە گشتییە!
مامۆستای بەڕێز، سەبارەت بە بڕیاری باڵاپۆشی خوشکانی هەڵەبجە هەڵوێستی دژبەری خۆی دەربڕیوە کە سەرەتا بە کورتی ئاماژەی پێی دەکەم و دواتر هەڵسەنگاندنێک:
تواناترین و لێهاتووترین و زاناترین وەرگێڕەکانی کوردی سەردەم، لە زمانی عەڕەبی ڕا بۆ فارسی، بریتین لە: عەللامە ئەحمەد تورجانیزادە، عەللامە بوڕهانەددین حەمدی، مامۆستا هەژار، دکتور ئەحمەد نیعمەتی و…؛ هەروەها نوێخوازترین/ داهێنەرترین وەرگێڕەکانی کورد لە زمانی عەڕبی ڕا بۆ فارسی (لە بواری بیر و ئەندێشە و مێژوو )، بریتین لە: مامۆستا ئەحمەد حەواری نەسەب، سەید عەدنان فەللاحی، زاهید وەیسی و…
ژیانی دنیا دەرفەتێکە بۆ تاقیکاری و ژیانی کۆمەڵایەتیش، خۆی تاقیکردنەوەیەکە و مرۆڤەکان بە یەکتر تاقی ئەکرێنەوە تا دەرکەوێ کێ ئەتوانێ لە تەنگانە و گێچەڵەکانی کۆمەڵگەدا، خۆی ڕابگرێ و خۆی بپارێزێ لە گەنەکاری و زوڵم؛ ئەگەر لە باسکی دین و لە بەرزایی فەلسەفەوە، سەیری ژیانی دنیا و کۆمەڵگەی مرۆڤ بکەین، ناکۆکی و کەموکوڕی و بشێو و ئاژاوەکان، نابێ ئێمە لە ڕاساڕێی دینداری و ویژدان و بەها بەرزەکان بترازێنێ و بمانخاتە ناو زەڵکاوی کینە و زوڵم و فەساد و گوناح.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل