1.ئافات و ده‌ردێكی كۆمه‌ڵگه كه په‌یوه‌سته به‌ده‌رده‌كانی نێو خێزان, شه‌ڕی بووك و خه‌سووه, شه‌ڕی بووك و خه‌سوو هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه بازاڕی گه‌رم بووه‌و وه‌ك چیرۆكێكی نێو مه‌جلیسانی لێ هاتووه‌و بۆته مه‌ته‌ڵ و مه‌سه‌لی هه‌موو كه‌سێك, چیرۆكی له‌سه‌ر ده‌رئه‌كرێت و كتێبی له‌سه‌ر ئه‌نووسرێت و شێعری بۆ ئه‌هۆنرێته‌وه، جل و پۆشاك به‌ناوی (خه‌سووته‌قێنه) درووست ئه‌كرێت و سه‌رمای شه‌وانیی به‌ر ئاگردانی دیوه‌خانانی پێ گه‌رم ئه‌كرێت، بووه‌ته به‌زم و ڕه‌زمی هه‌موو شار و مه‌مله‌كه‌تان كه‌سیش نازانێت كه كامیان تاوانباره، بووكه‌كه یان خه‌سووه‌كه, یا هه‌ردووكیان!!
ئایا هاوڵاتی ناچارە بەوەی كە بكرێتە عەلمانی*؟ ئایا دڵنیان لەوەی پابەندی بكەن و واز لە سەرچاوەی ئیسلامی بێنێ لە یاسا و ماف‌دا؟ بێگومان هاوڵاتی كاردانەوەی دەبێت- جا هەر كاردانەوەیەك بێت- لە نێوان مرۆڤ و نیشتیمان‌دا كە مرۆڤ وابەستەی هەیە بۆی لەگەڵی دەژی و ئەوەش پەیوەندییەكە كە كاردانەوەی هەیە، چونكە ئەوە پێویستییەكە بۆ هەردوو لا كە زۆریان لەسەر ماف و ئەركەكاندا وەك یەكن. بۆیە هاوڵاتی ئەوەیە كە وابەستەی هاوڵاتی هەبێ و وە وەفاییەكی تەواوی هەبێ بۆ نیشتیمان.
حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران بە بڵاوکردنەوەی یادداشتێک لە ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" باس لەو بابەتە دەکات کە ئێران بۆچی بەدوای هاوکاری سازێنەرە لەگەڵ کۆمەڵگای جیهانی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە سەروبەندی سەفەر بۆ نیۆیۆرک، بە مەبەستی بەشداریی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، یادداشتێکی لە گۆشەی ئازادی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا وڵاتانی جیهان بانگهێشت دەکات بۆ هاوکاری سازێنەر.
لە دوای کۆتای هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و دەرکەوتنی ئەنجامی بەرایی دەنگەکان ئەوەی قسەو باسی زۆری لە سەر کراو ئەکرێ هەڵسەنگاندنە بۆ دەنگەکانی یەکگرتوو و ئەدای سەرکردایەتیەکەی بەگشتی و بەتایبەتی لە پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکەدا ،ئەگەرچی پێویستە لەسەرەتاوە ئەوە بڵێم کە هەندێک زۆر پەلە دەکەن لە وەرگرتنی بریار دەربارەی دەرئەنجامەکەن، چونکە هێشتا ئەنجامەکان بەفەرمی رانەگەیەنراوە و دیارنیە کە یەکگرتوو دەنگی کەمی کردوە یان نا ،بەڵام خۆ ئەگەر واشبێت و کەمیشی کردبێت، دەبێت هەڵوێستی ئێمە جیا بێت لە هەڵوێستی کەسانی تر.
زانرا کە باڕاک ئۆباما و حەسەن رووحانی گفتگۆیەکی تەلەفۆنیان پێکەوە هەبووە و باسیان لە "ئیرادەی سیاسی"ی دوو لایەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان کردووە.
ئاژانسی هەواڵدەری ئیرنا لە هەواڵێکی کورت‌دا رایگەیاند کە ئەمڕۆ هەینی[٢٧ی سێپتا‌مبر]، باڕاک ئۆباما، سەرکۆماری ئەمریکا و "حەسەن رووحانی"، سەرکۆماری ئێران، لە رێگەی تەلەفۆنەوە گفتگۆیان کردووە.
هۆکاری خۆبەکەمزانین و هەست کردن بە نوقسانی لای منداڵ دەگەڕیتەوە بۆ چەند هۆکارێکی ڕەفتاری ، نەخۆشی، پەروەردەیی یاخود ئابووری..هتد.
دروست بوونی ئەم هەستە لای منداڵ یەکێکە لە ترسناکترین ڕێگاکان بۆ تووش بوون بە نەخۆشی دەروونی و ئینحرافی و هەنگاو نان بۆ ئەنجامدانی کاری خراپە.
ئه‌نجامه کۆتاییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌ریمی کوردستان ڕاگه‌یاندرا و ده‌تۆنین بڵێین کاتێکی هه‌ستیار و چاره‌نووس ساز ڕه‌خساوه بۆ ئاڵوگۆڕی سیاسی و داڕشتنی بنه‌مایه‌کی پێشکه‌وتۆانه بۆ ده‌وڵه‌تی داهاتو. له‌به‌ر ئاسته‌می بارودۆخی نیشتمانی و هه‌بوونی کۆمه‌ڵێک پرس و ئه‌رکی گرینگ، پێویسته پێداچوونه‌وه‌یه‌کی کووت بۆ دۆخی ڕابوردو بکرێ .
هه‌موو ساڵێ له جیهان دا ڕاپه‌رینێکی پان و به‌رین به شکۆیه‌کی تازه‌تر و زیاتره‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ که بناغه ی ئه‌و ڕێ و ڕه‌سمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژویه‌کی قوڵی چه‌ند هه‌زار ساڵه.
ڕووداوێک که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له مه‌ودایه‌کی سێ گوشه‌ی کوردستان و فه‌ڵه‌ستین و مه‌ککه پێکهات ئه‌ویش به ده‌ستی ئیبراهیم، باوکی پێغه‌مبه‌ران، به ئامۆژگاری خودای ئه‌رز و ئاسمان.
بەپێ ی یاسا دوای كۆبونەوەی پاڕلەمان دەبێ كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێك بێت، ئیتر لەبەر هەندێ هۆكار پێك هێنانی حكومەتی دادێ ، پڕۆسەیەكی زۆر ئالۆزە ، لەبەر ئەوەی هاوكێشەی هێزەكان گۆراون، بۆ نمونە بەپێ ی شایستەیی و بەدەستهێنان ، پارتی یەكەم و گۆڕان دووەم و یەكێتی سێ یەم و ئیسلامیەكان چوارەمن ، تا ئێستاش كوردستان بەدەستی پارتی و یەكێتی یەوە و بە ئارەزووی خۆیان سوار سوارانێ و تەراتێن یان تێدا دەكەن ، كەچی ئەمڕۆ دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن گۆڕاون، بۆیە سەرتا پارتی خۆی بە براوەی یەكەم دەزانێ و بە هەقی خۆی دەزانێ ئەو لەگەل لایەنەكانی تر دەست پێشخەری بكا و حكومەت پێك بێنێ،
وەزیری پێشووی ئیتلاعاتی ئێران کە وەک "یاریدەدەری باڵای سەرکۆمار بۆ کاروباری کەمایەتییە نەتەوەیی و ئایینییەکان" دیاری کراوە باسی لە بەرنامەکانی داهاتووی خۆی بۆ چارەسەری پرسی کەمایەتییەکان کردووە.
عەلی یونسی، لە یەکەم وتوویژ پاش راسپێردرانی بۆ ئەو ئەرکە بە رۆژنامەی ئارمان"، چاپی تارانی رایگەیاندووە کە بە زوویی گرووپی کاری تایبەت بە کەمایەتییە نەتەوەییەکان پێک دێنن و لەم رێگەوە گرینگی زیاتر بە گەشەپێکردنی ناوچەگەلێک وەک سیستان و بەلووچستان و کوردستان دەدەن.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb