حاسڵ داسە، ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی کورد لە خولی شەشەمی مەجلیسی شوورای ئیسلامی، لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا باس لە کەموکوڕییەکانی حکومەتی ڕووحانی دەکات و دەلێت تا ئێستا بە کردەوە هیچ نەکراوە و دەستنیشانیشی دەکا کە بە بەدواداچوونیان بۆ مەسەلەی لەسێدارەدانەکان کردووە.
زمان وه‌ک گرینگ‌ترین و سه‌ره‌کیترین ناسنامه، ھه‌ڵگری فه‌رھه‌نگ و که‌له‌پووری ھه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که.خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا له‌زمان وه‌کیه‌کێ له‌ئایات و نیشانه‌کانی خۆی ده‌دوێ؛ ھه‌ر وه‌ک: شه‌و، روژ ، مانگ،ئه‌ستێره، عه‌رز و ئاسمان و... نیشانه‌یه‌کن، له‌نیشانه‌کانی؛ ده‌فه‌رموێ زمانیش وایه.
ئه‌وه‌ی له خواره‌وه ده‌یخوێننه‌وه دیمانه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئێران، زمانحاڵی ده‌وڵه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ عه‌لی یوونسی، سیاسه‌توانی زمان پاراو و ئه‌و که‌سایه‌تییه‌یه که به ڕاشکاوانه ڕاستییه‌کان ده‌ڵێت.
بەشێک لە مرۆڤە مەزن‌و کاریگەرەکان قۆناغ و دۆخی تاییبەت هەڵیان دەخەن و پێناسەی بەشێکی دیکەش ڕۆڵ و هەوڵ و تێکۆشانی خۆیانە کە لە پێناو ئازادی و مافەکانی مرۆڤ، هەوڵدان و خەبات کردن بۆ ڕزگاری نەتەوە بندەستەکانیان دەستیان پێکردووە.
ئەو مرۆڤە مەزنانە هەمیشە لە پێناو دابین کردنی کەسایەتییەکی سەربەست و ئازاد بۆ گەلان خەبات دەکەن، بۆ بەدەست هێنانی کەرامەت و گەورەیی مرۆڤ بوون لە هیچ ڕەشە باو کلورەیەکی بەفرو باران سڵ ناکەن،
یەکێک لە گرنگترین شتەکان بۆ مرۆڤەکان بەگشتى، باووڕداران بەتایبەتى، ئەوەیە کە لە فەلسەفەی مەبەستى بابەتەکان تێبگات، بزانێ مەغزاو کرۆکى ئەو بابەتە چۆنە، بۆ چییە؟ زۆر پێویستە کە ڕواڵەتی ڕووکارى بابەتەکان ناوەڕۆک، ئەسڵى کرۆکەکەیمان بیر نەباتەوە، ناکرێ سەرقاڵبوونمان بە شکڵ، شێواز‌و لایەنە فیقهییەکەى بەندایەتى، عیبادەتێک، فەلەسەفە، مەبەست وناوەڕۆکى بەندایەتییەکەمان لەبیر بباتەوە، بۆ نموونە هێندەسەرقاڵ ببین بە چۆنیەتى وەستان و دەستگرتنی هەیئەتەکانەوە، کە لەبیرمان بچێتەوە لەبەردەم چ زاتێکدا وەستاوین، چى دەڵێین، چەنێک لە ماناى ئەو وشانە تێدەگەین کە دەیانڵێین.
سایت یەكێكە لەو كەرەستانەی راگەیاندن كە بە بەراورد لە گەڵ كەرەستەكانی تر خێراتر و هەرزانتر دەتوانێت پەیامەكەی بگەیەنێتە بەردەنگ. راگەیاندنی نووسراوی ئەلەكترۆنی، لە سەردەمی ئێستادا كە رێژەی بەكارهێنانی ئینتەرنێت لە سەرجەم جیهان لە بەرزبوونەوەیەكی خێرادایە، رۆڵێكی سەرەكیی هەیە لە گەیاندنی زانیاری بە خوێنەر.
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و مافه سروشتی یه‌ی هه‌رنه‌ته‌وه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ، لای كورد‌و بزافه نه‌ته‌وه‌ویی یه‌كه‌ی بوو، به‌خه‌ون و هه‌ندێ جاریش خه‌ونی شاعیرانه . هه‌ڵبه‌ت ئاسایی یه چواره‌م نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی خۆرهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست و ناسیۆنالیزمه‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی سه‌ده‌یه‌كی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕبێت ، ده‌وڵه‌ت وه‌ك خه‌ونێ لای هێزه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌و تاك و ئه‌ندامه‌كانی ئاماده‌بێت .
حه‌شیمه‌تی میلیۆنی کوردی تورکیا له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له ئامه‌د و ناوچه کوردنشینه‌کانی دیکه‌ی تورکیا گوێبیستی په‌یامی ئاشتی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بوون و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که چه‌ند حه‌وته له‌مه‌وپێش وته‌کانی ئه‌ردۆغان و مه‌سعوود بارزانی و سترانی گۆرانیبێژی حه‌ماسیی کورد، شوان په‌روه‌ریان له هه‌مان شار بیست، چاوی هیوایان بڕیوه‌ته داهاتوو و خوازیاری کۆتایی هاتنی توندوتیژی، نه‌مانی هه‌ڵاواردن و پته‌وکردنی گیانی برایه‌تی و لێبورده‌یی و ئاشتی و دیموکراسین.
ئاماژه: زانای گه‌وره‌ی کورده‌واری عه‌للامه مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌دی ره‌بیعی گه‌لێ ناسراوتره له‌وه‌ی پێویستی به پێنووسی له‌رزۆکی که‌سی وه‌ک من بێ، تا بیناسێنێ وه خوێنه‌رانی. به‌ڵام ئه‌مه‌یه گه‌مه‌ی رۆژگار!خوێنه‌رانی هێژا،هێژایانی هاوزوان ئێستاکه‌ش قه‌دوقامه‌ت و باڵای به‌رزی مامۆستای ره‌حمه‌تیم دوای ئه‌و هه‌موو ساڵانه له دووری وی، له پێش چاوه که له میحراوه ساده و ساکاره‌که‌ی مزگه‌وتی ئیمامی شافعی،به ریشی تاشراوه‌وه‌و به جل‌و‌به‌رگه سپیه زۆر جوانه‌که‌یه‌وه راست راوه‌ستاوه‌و به ده‌نگه زۆر خۆش و دڵنشینه‌که‌یه‌وه وه‌ک بوڵبوڵی خۆش خوێنی کوردستان ده‌خوێنێ و هاوار ده‌کا "هۆ کوردینه، هۆ کوردینه ئاخ و داخ هه‌ر بۆ ئێمه‌یه،تا گه‌وره‌کانمان له کیس نه‌ده‌ین گه‌وره‌یی وان ده‌رک ناکه‌ین،
له مێژووى کورد ته‌نها دوو جه‌ژن هه‌بووه هه‌ردووکیان تایبه‌ت بووه به ئایینى کورد (ئیسلام)، له دواى سه‌رهه‌ڵدانى ئایدۆلۆژیاى نه‌ته‌وایه‌تى له کۆتایى سه‌ده‌ى (19) به‌ره‌به‌ره نه‌ورۆزیش به جۆرێکى تر هاته ڕیزى یاده‌کان، به‌ڵام یادکردنه‌وه‌ى جه‌ژنى سه‌رى ساڵ به‌و شێوه‌یه‌ى کوردستان له هه‌ڵپه‌ڕین و سه‌ما و ئاڵ و گۆڕى پیرۆزى و بروسکه و زۆر نوێیه... دام ودەزگاى حکومى هەریم یادى سەرى سالى زاینى دەکەنەوە وەک جەژنێکى نیشتمانى پلە یەک، ئەوەش یادى لە دایک بوونى (ح عیسا)ى پیغمبەرى خودایە و بۆ ئیستا پیغمبەرى برا مەسیحیەکانمانە ،ئەوە کارێکى چاکە لە چوارچێوەى پاراستنى یەک ڕێزى نیشتمانى خەلکى کوردستان، کەچى بۆ یادکردنەوەى لە دایک بوونى (ح محمد) ئاوا ناکرێت لەوەوە هەلوەستەیەکى فەرهەنگى پێویست دەکا ،
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb