هیچ کام لە بەشەکانی فەرامۆش نەکراوە. "نووچە"، "بیروڕا". "کۆمەڵگا"، "کو‌لتوور" و هەڵبەت کە "وەرزش"یش. لە یەکەم نیگادا، چ هێمایەک نابینرێ کە "نوو دەم" لە رۆژنامەی تر جیا بکاتەوە بەڵام، تەنیا ستافی رۆژنامەکەیە کە دەزانێ [چاپ و بڵاوکردنەوەی] یەکەم رۆژنامەی کوردیی سووریا، لەگەڵ چ تەنگ و چەڵەمەیەک بەرەوڕوویە. بێ ئەوەی کارەبا و ئینتێرنێت هەبێ، بێ بەردەوامییەک لە کاری راگەیاندندا هەبێ و تەنانەت بێ ئەوەی چ مووچەیەک لەگۆڕێ دابێ.
یه‌كێك له‌و چه‌مكانه‌ی كه سیكۆلاره‌كان به‌كاری ئه‌هێنن له‌به‌رامیه‌ر كه‌س‌ایه‌تییه ئیسلامییه‌كاندا بریتییه له (ئیسلامیی سیاسیی)یه،كه دیاره مه‌به‌ستیان پێی ئه‌و مووڵمانانه‌یه كه خه‌ریكی كاروباری ده‌وڵه‌ته و گرنگی ده‌دات به كاروباری ئوممه‌تی ئیلامیی و دروستكردنی په‌یوه‌ندییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان ئازادكردنی ئه‌و ماكانه له ده‌سه‌ڵاته ده‌ره‌كییه‌كان كه ده‌تی به‌سه‌راگرتووه و ئاڕاسته‌ی كاره‌مادیی و مه‌عنه‌وییه‌كان ئه‌كات.
ساڵی ۱۳۵۸ ده‌وڵه‌تی بازرگان به نیشانه‌ی گرینگی‌دان به خواستی کورده‌کان، ئیبراهیمی یوونسی وه‌ک پارێزگاری سنه ده‌ستنیشان کرد. ساڵی ۱۳۷۶ش ده‌وڵه‌تی خاته‌می بۆ گرینگی‌دان به "پرسی ئه‌قوام" عه‌بدوللا ره‌مه‌زان‌زاده‌ی وه‌ک پارێزگاری سنه ده‌ستنیشان کرد. حیزبه کوردییه‌کان به فه‌رمی باسی فێدرالیزه‌کردنی چوار پارێزگای کرماشان، سنه، ورمێ و ئیلام ده‌که‌ن، به‌ڵام خواستی دانانی پارێزگاری خوجێیی و کورد بۆ ئه‌و پارێزگایانه قه‌ت به‌روونی و به جیددی نه‌هاتۆته به‌رباس.
ئینتیما بۆ بازنە مرۆڤایەتییەکەو هەستکردن بە برایەتى ئینسانى، یەکێکە لە بازنە گرنگ و ڕەهەندە پڕ بایەخەکانى ئینتیماى مرۆڤ.
هۆشیاربوون بەم ڕەهەندەى ئینتیمامان وەک مرۆڤ، بیرخەرەوەى ئەو ڕاستییەیە کە سەرجەم گەل و نەتەوەو نەژادو ئاین و مەزهەب و ڕەنگە جیاوازەکان، لە بنەڕەتدا سەر بەیەک خێزانى مرۆڤایەتین و لە مرۆڤایەتى و بنەڕەتى ئینسانیبووندا هاوبەشن.
ئەمە سونەتی ئیلاھیە کە حاکمە بەسەر ئینساندا: ئەگەر ئینسان خۆی ئامادە نەبوو ڕووبکاتە حەق وە بەھەندی بگرێت و قبوڵیکات خوا بە زۆر پێی قبوڵ ناکات، ئەمە یەک، وە چونکە مەتاعی حەیاتی دونیا جەزابیەتی ھەیەو ئەمانەش دڵی پێ خۆش دەکەن وە بە ڕەغبەتی خۆیان لە تەوەجوە بە ئایاتی خوا لادەدەن نەتیجەی دەبێتە ئەمە کە ئیمان نەھێنن، ئەمە نەک لەبەر ئەمە کە خوا بەچاوێکی تایبەت لەگەڵ ھەندێکدا مامەڵە بکات کە لەگەڵ ئەوەدا ئەمانە تەوەجوە بە ئایاتی خوا بکەن خوا نەھێڵێت ئیمان بێنن. لەم ئایەتەشدا بە عیبارەتێکی تر تەئکیدی ئەمە دەکاتەوە:
(عه‌قیقه) یه‌كێكه له‌و بۆنه پیرۆزانه‌ى زۆر گرنگ و گه‌وره و به‌رِێزه, بۆنه‌ى رِێزنانه له مرۆڤێكى نوێ, كه پێ ده‌نێته ژیان و جیهانى نوێ, كه سه‌رزه‌وییه, له ئاینه شێواو و گۆرِاوه‌كان و, نه‌ریته مرۆییه‌كانى كۆن و نوێ‌دا, باو بووه كه منداڵ له دایك بوون مایه‌ى جۆره رِه‌شبینیه‌كه‌و, به كاره‌كى تارِاده‌یه‌كى زۆر یان كه‌م به هاتنه دنیاى منداڵێكى نوێ رِه‌شبین و دڵگرانبوونه, چونكه ئه‌و منداڵه به‌رهه‌م ناهێنێ و ده‌بێته ئه‌رك له‌سه‌ر شانى خانه‌واده‌كه‌ىو له‌سه‌ر سفره‌ى ئه‌وان ده‌خوات و, هیچیان بۆ دابین ناكات!
زیاتربوونی ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن و ئیسلامخوازه‌کان/ دابه‌زینی به‌رچاوی به‌شداری که‌مینه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کان
کوردپرێس: له درێژه‌ی زنجیره ڕاپۆرته شرۆڤه‌ییه‌کانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان، له‌م ڕاپۆرته‌دا بارودۆخ و ئاماری ده‌نگ و کورسییه‌کانی لایه‌نه ئیسلامخوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان و که‌مینه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌خرێته به‌رباس و لێکدانه‌وه.
پێک‌گرتنی سووژه‌ی سیاسی کوردی و ڕۆژئاوایی و چینی
ریال‌پۆلیتیک وه‌ک مه‌کته‌بێکی سیاسی که به جێی گرینگی دان به ژێرخان و توخمه ئایدیۆلۆژێکی و به‌ها مه‌عنه‌وی و ئه‌خلاقییه‌کان، جه‌خت له سه‌ر چه‌مکی هێز و هۆکاره ماددی و کرده‌وییه‌کان ده‌کا، گه‌رچی یه‌که‌م جار له ڕۆژئاوا وه‌ک ڕوانگه‌یه‌کی فکری و ئه‌ندیشه‌یی بیچمی گرت، به‌ڵام به کرده‌وه مێژوویه‌کی دوورودرێژ و که‌ون‌ئارای هه‌یه.
مرۆڤەكان دوای لە دایك بوون و پاشان گەورەبوون و پێگەیشتنیان،دیارە هەر كەس بە ئەندازەی كاریگەریەكانی خۆی پێگەیەك لەناو كۆمەڵگا وەردەگرێ،زۆرێك لە خەڵك كاریگەریەكانیان لە چوار دەوری خۆیان دەرناچێ،بەڵام لێرە و لەوێ جار جار كەسانێك بە ئەندازەیەك كاریگەری دەخنە سەر كۆمەڵگا و، هەزاران هەزار كەس سەرسامی دەبن،لەوەش دەگمەن تر ئەوەیە هەندێك جار كەسایەتی زۆر گەورە و مەزن دیێنە ئاراوە و تەنانەت نەك هەر سنوری وڵات، بەڵكو سنوری دەیان وڵات دەبڕن و سەدان میلۆن كەس بەخۆیانەوە سەرسام دەكەن.
سه‌ردانه‌که‌ی کاک مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان له کوردستانی تورکیا و دیداری ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردووغان، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له دیاربه‌کر، روداوێکی سرنج ڕاکێشه بۆ داهاتووی بارودۆخی کوردستان و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb