(عه‌قیقه) یه‌كێكه له‌و بۆنه پیرۆزانه‌ى زۆر گرنگ و گه‌وره و بهرِێزه, بۆنه‌ى رِێزنانه له مرۆڤێكى نوێ, كه پێ ده‌نێته ژیان و جیهانى نوێ, كه سه‌رزه‌وییه, له ئاینه شێواو و گۆرِاوهكان و, نه‌ریته مرۆییه‌كانى كۆن و نوێ‌دا, باو بووه كه منداڵ له دایك بوون مایه‌ى جۆره رِهشبینیهكهو, به كاره‌كى تارِادهیهكى زۆر یان كه‌م به هاتنه دنیاى منداڵێكى نوێ رِهشبین و دڵگرانبوونه, چونكه ئه‌و منداڵه به‌رهه‌م ناهێنێ و ده‌بێته ئه‌رك له‌سه‌ر شانى خانهوادهكهىو له‌سه‌ر سفره‌ى ئه‌وان ده‌خوات و, هیچیان بۆ دابین ناكات! ئه‌م بیرانه به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌مى دابه‌زینى قورئانى پیرۆز زۆر بڵاوبووه, عه‌ره‌به جاهیله‌كان به كاریگه‌رى نه‌زانى و دوور له وه‌حى خه‌ڵكانى تر‌ى ده‌وروبه‌ریان ئه‌وانه‌ى تێكه‌ڵاوییان له‌گه‌ڵیان هه‌بووه, به خراپ بۆ هاتنه دنیاى منداڵێكى تازه‌یان رووانیوه, چونكه ناتوانێ شهرِ بكات و تاڵان وه‌ده‌ست بێنێ, له به‌شى دایك و باوكى ده‌خوات و بهههرمى نییه, ئه‌ركه له‌سه‌ر شان, هیچ كارێك ئه‌نجام نادات, بۆیه رِهشبین بوونه به‌رامبه‌ر به منداڵ, به‌تایبه‌تتریش ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه كچ بوبێ, ئه‌وه‌تا قورئانى پیرۆز له زۆر شوێندا ئه‌و راستیه‌مان بۆ دهگێرِێتهوه, یه‌ك له‌و شوێنانه‌ى سوره‌تى (النحل)ه , تیایدا خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت «واذا بشر احدهم بالانثى ظل وجهه مسودا وهون كظيم يتوارى من القوم من سو و مابشر به ايمسكه على هون أم يدسه في التراب الا سا و ما يحكمون» كه‌وابێت ئه‌و خه‌ڵكه نه‌زانه رِهشبین بوونه به‌رامبه‌ر به ره‌گه‌زێكى (عنێر)ێكى نوێ, كه نه‌خوا و پهیانهكات, ئه‌باو نابه‌خشێ.. به‌م تێرِوانینه وایان زانیوه مرۆڤ رۆزى به‌خشه و, سه‌رچاوه‌ى به‌ده‌ستهێنانى رزقه, كه تا ئهمرِۆى له‌گه‌ڵدابێت, له هه‌ندێ كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌م تێرِوانینه (په‌نا به‌خوا) هه‌ر باوه. جا قورئانى پیرۆز یه‌كێ له حیكمه‌ته‌كانى ئه‌وه‌یه, بۆ رِاستكردنهوهى چه‌مكه هه‌ڵه و حیساباته پرِ له كهموكورِیهكانى مرۆڤ و, راستكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و رِاستیانهى له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه ههڵگهرِانراونهتهوهو, بۆچوونى هه‌ڵه‌و چه‌وت و نادروست له به‌رامبه‌ریان دروستبووه, قورئانى پیرۆز هاتووه, ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ى راستكردۆته‌وه‌و , راسته‌قینه‌كه‌ى گوتووه, فه‌رموویه‌تى: 1ـ له‌دایك بوونى منداڵ موژده‌یه, قورئانى پیرۆز له سهربردهكانى ئیبراهیم و زه‌كه‌ریاو.. هتد (سه‌لامى خویان له‌سه‌ر) كه باس دێته سه‌ر ئه‌وه‌ى چۆن چۆنى منداڵى پێبه‌خشن به وشه‌كانى (بشرناه) (بشره) موژده‌یان پێدراوه باسى ده‌كات, موژده‌مان پێدا. 2ـ منداڵ (قره العین)ه .. وه‌كو له‌سه‌ر زارى ئیمانداران هاتووه له قورئانى پیرۆز «ربنا هب لنا من ازواجنا وذرياتنا قرة أعين..» ئه‌مانه‌ش به پێچه‌وانه‌ى هه‌موو رِوانینه پرِ له رِهشبینیهكهى نه‌زانى كه‌پێشتر ئاماژه‌مان پێدان. 3ـ منداڵ له‌گه‌ڵ ماڵدا زینه‌یه, وه‌كو ده‌فه‌رموێ: «المال والبنون زينة الحياة الدنيا...» قورئانى پیرۆز به‌م شێوازهناسك و جوان و پرِ له رِهوانبێژى و تهرِو پاراویه, ئه‌م چه‌مكه راستانهى گهرِاندوهتهوه شوێنى خۆى, به‌مه ورده ورده كۆمه‌ڵگایه‌كى نوێى دروستكرد, كه به‌جیا له تێرِوانینه نهزانیهكه و ) له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌م ئایه‌تانه‌ى قورئان و فهرموودهكانى پێغه‌مبه‌ر ( بیركردنه‌وه, به‌مه كۆمه‌ڵگاى موسڵمانى نوێ واى لێهات ئه‌مجاره‌یان ئه‌گه‌ر منداڵێكیان ببێت , بڵێن: سوپاس بۆ خوا ئه‌وا رِهگهزێكىتر زیاد بوو بۆ ئه‌م هه‌موو رِهگهزانه.. چونكه كه ئێمه دهرِوانین ده‌بینین رۆژانه پیرێك ده‌مرێت, نه‌خۆشێك سه‌رده‌نێته‌وه, باوكێك دایكێك خوشكێك براێخوڵ ته‌مه‌نیان ته‌واو ده‌بێت و, به‌ره و ره‌حمى خوادا دهگهرِێنهوه, به‌ره و جیهانى نه‌مرى ده‌چن و , به‌جێمان دێڵن, ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌ر وا بێت و, ره‌گه‌زى نوێ شوێنیان پرِ نه‌كاته‌وه, مه‌ترسیداره بههۆىیهوه هاوسه‌نگى تێكده‌چێت. بۆیه قورئانى پیرۆز واى له مرۆڤه موسڵمانه‌كان كرد, كه منداڵێكى تازه‌یان ده‌بێ كورِ بێ, یان كچ پێى دڵخۆشبن و, به گه‌شبینیه‌وه بۆ هاتنه دنیاى برِوانن, چونكه قورئانى پیرۆز ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌ى سه‌رده‌مى جاهیلیشى راست كرده‌وه, كه خه‌ڵكانى نه‌زان وایانده‌زانى مرۆڤ هۆى وهدیهانێنانى رزق و رۆزىیه, چه‌ندى گه‌وره و ئاقڵ و به‌هێزبێ, زیاترى ده‌ست ده‌كه‌وێت, قورئانى پیرۆز سه‌لماندى كه ئه‌م تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه, تێگه‌یشتنى دروست ئه‌وه‌یه, كه خواى گه‌وره خۆى رازقه , وه‌كو ده‌فه‌رموێ: «ان الله هو الرزاق ذوالقوة المتين» به‌ڵێ قورئان پیرۆز چه‌سپاندى كه رازقیهت وه‌كو خالقیه‌ت وایه, چۆن خودا خالیقه و مرۆڤ و گیانله‌به‌رانى تر‌ى له نه‌بوونه‌وه هێناونه‌ته‌وه بوون, به هه‌مان شێوه رِازقیش هه‌ر خودایه و, ئه‌و خۆى به حیكمه‌تى خۆى رزقى سه‌رجه‌م به‌نده‌و به‌دیهێنراوه‌كانى خۆى ده‌دات , چونكه رازقیهتى خوا ئایه‌تێكه له ئایه‌ته‌كانى خوا‌و, نهێنیه‌كه له نهێنیه‌كانى خوا, بۆیه‌ش ئه‌قڵى مرۆڤ په‌ى پێیان نابات, كه خوا گیان رزقى ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه چۆن و له‌سه‌رچ بنه‌مایه‌ك ده‌دات, ئاخه‌ر ئه‌گه‌ر به لێزانى و زۆرزانى و چوست و چالاكى بێ, ده‌بێ ئه‌وه‌ى پێ سپى بێ , نان نه‌بێ بیخوات و , ئه‌وه‌شى زۆرزان و چالاك و ئاقڵ و لێزان بێ, ده‌وڵه‌مه‌ند و , خاوه‌ن ماڵ و سامانى زۆر بێت , به‌ڵام ئه‌وه وانییه, رزق له‌لایه‌ن خوداوه بۆ به‌نده‌كانى برِاوهتهوه, بۆیه بهحسێبه مادیه‌كانى مرۆڤ زۆر كه‌س هه‌ن ده‌بێ نان نه‌بێ بیخۆن, كه‌چى هێنده‌یان هه‌یه كه نازانێ له‌كوێ به سه‌ریان بارى, له‌ولاشه‌وه كىَى زۆرزان و لێزان و به‌رده‌وام له كاروكاسبیهو كه به حسێبى مرۆڤ , ئه‌وه ده‌بێ زۆر ده‌وڵمه‌ند بێ, به‌داخه‌وه زۆر جار ئه‌و خه‌ڵكانه نان نابێ بیخۆن, پاكى بۆ خوا!! ئه‌دى ئه‌وه به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ى برِوامان بێت, كهتهنیا خودا خوى رۆزى ده‌ره. ئه‌مه له‌لایه‌نى عه‌قائیدى, له‌لایه‌نى كاره‌كانى ئیسلام زنجیره‌یه‌ك كارى به دواى یه‌ك هاتووى چه‌سپاند, كه به هه‌موویانه‌وه رِێز له‌و منداڵه ده‌گرن, كه تازه له‌دایك ده‌بێت و, چاو هه‌ڵدێنێت بۆ ژیان , له‌وانه ئیسلام گوتى هه‌ر كاتێك منداڵێك له دایكبوو ده‌بێ ئه‌وانه‌ى بۆ بكرێت : 1ـ دایك و باوك خانه‌واده‌كه‌ى خۆشحاڵین به هاتنه دنیاى ئه‌و منداڵه. 2ـ له رۆژى حه‌وته‌مدا حهیوانێكىبۆ سهربرِن و سفره‌ى رِاخهن, خه‌ڵكانى بۆ بانگكهن, كه ئه‌مه (عه‌قیقه) ى پێ ده‌گوترێت.. له‌و رۆژه به گوىَى راستى منداڵه‌كه‌دا بانگ بدرێت و , به‌گوێى لاى چه‌پیدا قامه‌ت بكرێت. 3ـ هه‌ر له‌و رۆژى حه‌وته‌م و عهقیقهدا ناوێكى خۆشى لێ بنرێت. 4ـ دوعاى ێالح بوون و بۆ منداڵه‌كه بكرێت. 5ـ دوعاى تایبه‌ت بۆ دایك و بابى منداڵه‌كه. بۆیه ده‌بینین ئه‌م هه‌موو پیاوه رِیش سپى و ئاقڵ و خاوه‌ن برِوانامهى گه‌وره كۆده‌كرێنه‌وه له‌سه‌ر سفره‌ى عهقیقهدا و شایه‌دى ناونانى منداڵه‌كه ده‌بن, ئه‌وانه بۆچى هاتوون, بۆ رِێزنان له منداڵێك كه هێشتا ئاگاى له هیچ نییه.! هێشتا نازانێ چ دهنگو باسێك له ده‌وروبه‌ریدا رِوو ده‌دات! زمانى نییه به خێرهاتنى هیچ یه‌كێكیان بكات! هیچىبۆ ناكرێت ده‌خوات و , به‌رهه‌م ناهێنێت! ده سوبحانه الله ئه‌م رِێزنانهى ئیسلام له منداڵ له‌كوێ و ؟! به ره‌شبینى رووانینه هاتنه دنیاى منداڵ و, زینده‌به‌چاڵكردنى و بایه‌خ پێ نه‌دانى كه ئه‌مانه به درێژایى مێژوو مرۆیی له كۆمه‌ڵگا كۆن و نوێكاندا, به‌دى ده‌كرێن له‌كوێ!! بۆیه ئه‌مه بهرِاستى به‌شێكه له له رِێزنانى خواى گه‌وره و ئه‌م ئاینه پیرۆزه‌ى كه بۆى رِهوانه كردووین, تا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له سایه‌ى بژین و , به‌توندى ده‌ستى پێوه بگرین, له منداڵ و مرۆڤ به گشتى, بێ ره‌چاوكردنى ئه‌وه‌ى ئه‌و منداڵه له جیهانى یه‌كه‌م یان دووه‌م یان سێیه‌مه.. بێ رِهچاوكردنى ئه‌وه‌ى سپى پێسته یان ره‌ش پێسته یان زهردپێسته.. به‌بێ رِهچاوكردنى ئه‌وه‌ى ئه‌و منداڵه به‌رهه‌م هێنه , یان بهرههمبهره, چونكه ئه‌مانه شتى ده‌ر له ده‌سه‌ڵاتى مرۆڤ و , كاتین, شتى سه‌ره‌كى نینه, به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ مرۆڤ كه كه مرۆڤه و , خواى گه‌وره رِێزى لێناوه وه‌كو ده‌فه‌رموێ: «ولقد كرمنا بني آدم ..» واته ئیسلام ئه‌وه‌شى راستكردۆته‌وه بۆ موسڵمانان و خه‌ڵكان به گشتى كه نرخى مرۆڤ له‌وه‌یه كه مرۆڤه, نه‌ك له شتهكانيتر له‌وه‌ش هه‌موو مرۆڤه‌كان هاوبه‌شن بۆیه جیاوازى له‌نێوان منداڵێكى تازه له‌دایكبوو, له‌گه‌ڵ ریشسپیهكى ئاقڵ و, پرۆفیسۆرێكى گه‌وره و سیاسهتمهدارێكى زیره‌ك و , بازرگانێكى لێزان و, هتد.. نیه, ئه‌م منداڵه‌ش وه‌كو ئه‌وان له‌لایه‌ن خواى گه‌وره رِێزى لێنراوه, بۆیه مرۆڤه‌كانیش ده‌بێت به گه‌شبینیه‌وه بۆى برِوانن و رِێزى لێ بنێن.. كه ئه‌وه‌ش بهرِاستى گه‌وره‌یى ئاینه‌كه‌مان ده‌رده‌خات و, ده‌چه‌سپێنێ كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى مرۆڤ و رِێزگرتن له مرۆڤدا له‌لایه‌ن خواى گه‌وره دا خه‌ڵاتى به‌نده‌كانى كراوه.
بۆچوونه‌کان