ساڵی ۱۳۵۸ ده‌وڵه‌تی بازرگان به نیشانه‌ی گرینگی‌دان به خواستی کورده‌کان، ئیبراهیمی یوونسی وه‌ک پارێزگاری سنه ده‌ستنیشان کرد. ساڵی ۱۳۷۶ش ده‌وڵه‌تی خاته‌می بۆ گرینگی‌دان به "پرسی ئه‌قوام" عه‌بدوللا رهمهزانزادهی وه‌ک پارێزگاری سنه ده‌ستنیشان کرد. حیزبه کوردییه‌کان به فه‌رمی باسی فێدرالیزه‌کردنی چوار پارێزگای کرماشان، سنه، ورمێ و ئیلام ده‌که‌ن، به‌ڵام خواستی دانانی پارێزگاری خوجێیی و کورد بۆ ئه‌و پارێزگایانه قه‌ت به‌روونی و به جیددی نه‌هاتۆته به‌رباس. فێدراڵیزم زیاتر له‌وه‌ی مایه‌ی وه‌گه‌رخستنی هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی کوردستان بێ، خواستێک بووه ڕوو به ده‌سه‌ڵات. به واتایه‌کی دیکه فێدراڵیزهکردنی کوردستان له پێکهاته‌ی سیاسی ئێران‌دا خه‌بات و پرۆسه‌یه‌کی سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بووه به‌جۆرێک که له خواره‌وه بۆ سه‌رێ (له به ده‌سته‌وه‌گرتنی شوورا بۆ به ده‌سته‌وه‌گرتنی پارڵمان، فه‌رماندار، پارێزگار و وه‌زیر و ...) بێ و هه‌وڵی گه‌شه‌ی سیاسی، ئابووری، کولتووری و ... کوردستان بدا، به‌ڵکوو پرۆژه‌یه‌ک بووه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا له‌گه‌ڵ لایه‌نی سیاسی بالاده‌ست مشتومڕی له سه‌ر بکرێ.
پارێزگای "ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا" باشترین نموونه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له‌و خاله که ئایدیای فێدراڵیزم ئایدیایه‌که که لاقێکی واقیعی ئیداری-کۆمه‌لایه‌تی نییه، به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌ک وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڵکوو وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی سیاسی ڕووت له دایک بووه. ئه‌و ئایدیایه زیاتر له‌وه‌ی ئاراسته و فۆرم ببه‌خشێته خه‌بات و کوردایه‌تی له نێوخۆی ولات، وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی سیاسی بۆ داهاتوو ته‌ماشای کراوه. سه‌یر ئه‌وه‌یه له پارێزگای ورمێ که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه کوردن، له مێژووی کۆماری ئیسلامی‌دا هیچ کوردێک وه‌ک پارێزگار دیاری نه‌کراوه و ناره‌زایه‌تی به‌رینیشی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه. له دوای هاتنه‌سه‌ر کاری ده‌وڵه‌تی رووحانی، ناوی فه‌ره‌یدون هیممه‌تی، که خه‌ڵکی ئیلام و نوێنه‌ری خۆلی هه‌فته‌می پارلمان بووه، بۆ بوون به پارێزگاری ورمێ هاتۆته‌ئاراوه و ئه‌و بابه‌ته هاواری "پان تورکیزمی" به‌رز کردۆته‌وه که "ده‌وڵه‌ت ده‌یهه‌وێ له هه‌قی تورکه‌کان جه‌فا بکا!."
ئه‌و بابه‌ته‌ش جێی تێرامانه که له نێو هاتنه‌ئارای خواستی به‌شداریکردنی خه‌ڵکی ناوچه کوردنشینه‌کان له ده‌وڵه‌تدا، دابه‌شبوونێک ده‌بینرێ له نێوان "به‌شداری کورد" له ده‌وڵه‌تی رووحانی و "به‌شداری کوردی سوننی" له ده‌وڵه‌تی رووحانی‌دا. ئاخۆ به‌شداری کورد له ده‌وڵه‌تدا چۆن ده‌توانێ خزمه‌ت به به‌ره‌وپێشچوونی پرسی کورد بکا؟ ئایا هاتنه‌ئارای شۆناسی "کوردی سوننی" بۆ کوردایه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌رفه‌ته یان هه‌ره‌شه‌یه؟
۱. به‌شداری کورد له ده‌وڵه‌ت و له بۆرۆکراسی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌توانێ توانا، که‌سایه‌تی و ده‌سترۆیشتوویی کورد به‌رێته سه‌رێ.
هه‌بوونی پارێزگار، پارڵمانتار و فه‌رمانداری کورد هه‌م پێگه‌ی پرسی کورد له نێو کۆمه‌لگه‌ی کوردی به‌هێز ده‌کا و هه‌م پرسی کورد له ئاستێکی سایکۆلۆژی-حقووقی باشتر له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا نوێنه‌رایه‌تی ده‌کا. بۆ نموونه پارێزگار به‌رپرسی دانی موله‌ت به بڵاوکراوه‌کانی ئه‌و پارێزگایه، رێگه‌دان به به‌رێوه‌چوونی خۆپێشاندان، دیاریکردنی فه‌رمانداره‌کان، به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری، پارڵمان و شووراکان و به‌رپرسی ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایش له‌و پارێزگایه دایه. له شاره‌کانی ورمێ و شنۆ-نه‌غه‌ده که کورد و تورک پێکه‌وه ده‌ژین، کورد له‌مێژه له ململانێ له‌گه‌ڵ هاوولاتیانی تورک‌دا سندووقی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردوه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که تورکه‌کان هه‌میشه به‌رێوه‌به‌ر و چاودێری هه‌ڵبژاردن بوون ، کورد ئه‌گه‌ر سکالایهکیشی له هه‌ڵبژاردن بووبێ به هیچ شوێنێک نه‌گه‌یشتووه. بۆ نموونه له هه‌ڵبژاردنی خۆلی هه‌شته‌می پارڵمان له هه‌رێمی شنۆ-نه‌غه‌ده که له‌ودا جه‌مال خزری وه‌ک نوێنه‌ری کورد و علی زه‌نجانی وه‌ک نوێنه‌ری تورک که‌وتنه ده‌وری دووهه‌م، فه‌رمانداری شنۆ شه‌وی هه‌ینی (۲۵‌ی ئاوریلی ۲۰۰۸) جه‌مال خزری وه‌ک براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یاند، به‌ڵام فه‌رمانداری نه‌غه‌ده بۆ سبه‌ینێ زه‌نجانی وه‌ک براوه ڕاگه‌یاند و سکالای کورده‌کانیش به هۆی توانای ئیداری-بۆرۆکراسی زیاتری تورکه‌کان له ئاستی پارێزگای ورمێ و له تاران‌دا، بێ ئاکام مایه‌وه. کورد له زۆر نموونه‌ی دیکه‌دا به هۆی تێنه‌گه‌یشتن له گرینگی "توانای بۆرۆکراتیک" نه‌ک له لایه‌ن فارس، به‌لکوو له لایه‌ن تورک مافی زه‌وت کراوه.
هه‌روه‌ها به‌شداری کورد له ده‌وڵه‌تدا ده‌توانێ ره‌هه‌ندێکی نوێ و پته‌وتر ببه‌خشێته پێوه‌ندی کوردایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌رێمی کوردستان. هه‌ر له‌م دوایینه‌دا وه‌حید جه‌ڵال زاده پارێزگاری ورمێ له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێکی سیاسی_ئابووری سه‌فه‌ری بۆ ئه‌رمه‌نستان کرد چۆنکه به وته‌ی خۆی یه‌کێک له سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت به‌رفراوانکردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ولاتانی دراوسێیه. ئه‌گه‌ر پارێزگاری ورمێ کورد بێ، جێگه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان ده‌توانێ رێخۆشکه‌ر بێ که پێوه‌ندی سیاسی-ئابووری ئێران-هه‌رێمی کوردستان باشتر بێ و ئه‌وه راسته‌وخۆ له سه‌ر باری ژیان و ئابووری شاره سنوورییه‌کان کاریگه‌ری هه‌یه. هه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌کرێ له بوونی کوردێک به پارێزگای سنه، که ئێستا پشتگیرییه‌کی به‌رفراوان له حوسێن فیرووزی ده‌کرێ، چاوه‌روان و ده‌سته‌به‌ر بکرێ. به‌و پێیه سه‌رکه‌وتنی پارێزگاره کورده‌کان له پراکتیکدا نیشان ده‌دا که فره‌چه‌شنی ئیتنیکی ئێران ده‌توانێ ده‌رفه‌ت بێ بۆ گه‌شه‌ی هه‌موو وڵات.
۲. کێشه‌ی کورد له ئێران به نه‌مانی کۆماری ئیسلامی کۆتایی پێ نایه‌ت و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زموونی حکوومه‌تداری له ئێستا کومه‌ڵێک ده‌رفه‌ت بۆ بژارده‌ی خوێنده‌واری کورد ده‌کاته‌وه و بۆ داهاتووش پێش به گه‌نده‌ڵی ده‌گرێ.
کوردایه‌تی له رێگه‌ی هه‌وڵ بۆ بوون به شاردار، فه‌رماندار و پارێزگار و ... وا ده‌کات جێگه له شێوازی پێشووی کوردایه‌تی که تێچوویه‌کی زۆری هه‌بوو و ده‌ستکه‌وته‌که‌شی زۆرتر ره‌هه‌ندی ئه‌خلاقی هه‌بوو، بگوازرێته‌وه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی کۆمه‌لێک پێگه‌ی بۆرۆکراتیک و جه‌ماوه‌ری بۆ بژارده و چینی مامناوه‌ندی خوێنده‌واری کورد. لێره‌دا ئه‌و ره‌هه‌نده پۆپۆلیستییه‌ی پێشووی سیاسه‌تکردن که دێهاته‌کان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی هێزی مرۆییان پێک دێنا که‌مره‌نگ ده‌بێته‌وه و به‌ستێنی ئه‌وه بنیات ده‌نرێ که چینی خوێنده‌واری مامناوه‌ندی جڵه‌وی سیاسه‌ت له کوردستان له ده‌ست بگرێ. له‌مه‌وبه‌دوا ماموستای کوردی زانکۆ، پسپۆری ئابووری، سیاسی و ....کورد مه‌یدانێکی واقیعی هه‌م بۆ ململانێی تاکه‌که‌سی و هه‌م بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی په‌یدا ده‌کا. وه‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاره‌تی ده‌وڵه‌تی مه‌یدانێکی به‌رفراوان بۆ هێزی مرۆیی کورد ده‌کاته‌وه و به‌شداری له ده‌وڵه‌تدا، پێگه‌ی سیاسی-ئابووری کورد له کۆماری ئیسلامی‌دا به‌هێز ده‌کا. ئه‌گه‌ر کورد له ئێستادا له ده‌وڵه‌تدا به‌شداری بکا، ئه‌زموونی حکوومه‌تداری کورد له دوای کۆماری ئیسلامی ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتووتر ده‌بێ. وه‌زیری کار، گه‌شتوگوزار، کشتوکال، ورزش، وزه و .... ده‌بێ که‌سانێک بن که جێگه له لێزانی تیۆریک، خاوه‌نی ئه‌زمونی به‌رێوه‌به‌ری بن. ئه‌گه‌ر ئێمه که‌سانێکمان نه‌بێ که له بواری جۆراوجۆردا پسپۆر و خاوه‌نی ئه‌زموون بن، ناچار ده‌بین که‌سانێک له رووی ناچاری له‌و شوێنانه دابنێن که توانا و لێهاتوویی ئه‌و پۆستانه‌یان نییه. پێناسه‌ی ساده‌ی گه‌نده‌لیش له‌به‌رچاونه‌گرتنی خاڵی پسپۆری و ئه‌زموونی کارییه.
۳. ناسیۆنالیزم بڕوامه‌ند به دێمۆکراسی ڵیبراڵ چاره‌سه‌ری فره‌چه‌شنی ئایینی و ئیتنیکییه.
له کۆماری ئیسلامی‌دا مه‌زهه‌بی فه‌رمی شیعه‌یه و سونییه‌کانیش له‌و سی و چه‌ند ساڵه‌دا تامی سته‌می ئایینیان چێشتووه. ناوه‌ندێتی سوننیه‌کان زۆرتر له پارێزگای سیاستانوبهلووچستان بووه که پارێزگایه‌کی زۆر هه‌ژار و دواکه‌وتووی ئێرانه. مه‌زهه‌ب و هه‌ژاری ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌کییه‌ن که سیستانه به‌لووچستان و کورده‌کانی دانیشتووی پارێزگای سنه و ورمێ پێکه‌وه پێوه‌ند ده‌دا. ئه‌و هاوپێوه‌ندییه به‌روونی له وێنه‌ی شێخ مه‌ولانا عه‌بدولحه‌مید پێش نوێژی زاهیدان و جه‌لالی جه‌لالی زاده نوێنه‌ری پارڵمان له خۆلی شه‌شه‌مدا، ده‌بینرێ به‌ڵام ره‌گوریشه‌ی جه‌ماوه‌ری و رێکخراوه‌یی ئه‌و هاوپێوه‌ندییه بۆ بوونی "جه‌ماعه‌تی ده‌عوه و ئیسلاحی ئێران" له کوردستان ده‌گه‌رێته‌وه.
له دوای پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی رووحانی و ده‌ستنیشانکردنی عه‌لی یوونسی وه‌ک راوێژکاری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار بۆ کاروباری ئه‌قوام و که‌مایه‌تییه‌کان ئه‌و هاوپێوه‌ندییه قالێبێکی حکوومه‌تیشی پێ دراوه. ره‌نگه ته‌نیا شوێنێک که هه‌موو به بێ له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینی یه‌کسانن، ده‌نگدان و سندووقی هه‌ڵبژاردن بێ. بێ گومان چه‌ند میلیۆن ده‌نگی کورده‌کان و سوننیه‌کان له ململانێی نێوان رێفورمخوازان و کۆنه‌پارێزان ده‌توانێ یه‌کلاکه‌ره‌وه بێ. ئێمه له هه‌ڵبژاردندا و له بڕوامه‌ندی به ئازادی تاکه‌که‌سیدا، له‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی و هه‌مووان بێ هاوبه‌شین.
روانینی به‌رچاوته‌نگ، نالۆژیکی و ده‌مارگرژانه چ ئایینی بێ و چ ئیتنیکی بێ، هه‌ره‌شه خۆلقێنه و تووندوتیژی لێ ده‌که‌وێته‌وه. کوردایه‌تی و ناسیۆنالیزمی کوردی ئه‌و فره‌چه‌شنییه ده‌بینێ که خه‌ڵکانێکی کورد هه‌ن که بڕوایان به مه‌زهه‌بی شیعه یان سونی هه‌یه یان هه‌ر موسلمان نییه، به‌ڵام له خۆپالاوتن، ده‌نگدان و له به‌رامبه‌ر یاسادا ده‌بێ خاوه‌نی ماف و ئه‌رکی یه‌کسان بن. پشتگیری و هاوکاری ناسیۆنالیزمی کوردی له یه‌کسانی له به‌رامبه‌ر یاسادا و له دێمۆکراسی لیبراڵ نه‌ته‌نیا کوردایه‌تی به‌هێز و به‌رفراوان ده‌کا، به‌ڵکوو مه‌یدانی تووندرهوهی ئیتنیکی و ئایینیش ده‌به‌ستێ.
سه‌رچاوه‌کان:
۱. شهرستانهای اشنویه و نقده تبدیل به دو حوزه انتخابیه بشوند، عبدالعزیز مولودی
۲.http://www.ostan-ag.gov.ir/
۳. http://abdolhamid.net/persian/
۴. http://d-jalalizade.blogfa.com/
۵. پایگاه اطلاع رسانی اصلاح
بۆچوونه‌کان