یەكێك لەوشتانەی كەتایبەت مەندیەكی زۆری هەیەو كاریگەری لەسەردووای خۆی جێ دەهێڵێت بریتیەلەوەسیەت نامەچونكەبەڕاستی لەكاتێكی زۆرهەستیاردا ئەم وشانەئەوترێن ئەتوانین بڵێین ئەوكەسەی وەسیەت ئەكات بۆ نەوەكانی دووای خۆی بەتایبەتی بیر مەندو كەسایەتی و زانا بەرزەكان تەواوی زانستو بیرەوەریەكانی ژیانی خۆیان بەشێوەیەك لەشێوەكان كۆئەكەنەوەو لەپێش مەرگیان زۆرجار كەمێك پێش كۆ چكردنو لەسەرەمەرگدا دەری ئەبڕن یەكێك لەم كەسایەتیەمەزنانەی كەوەسیەتنامەیەكی گران بەهاو پڕسودی بۆنەوەكانی دووای خۆی جێهێشتوە زانای پایەبەرزی گەلی كورد مامۆستا سەعیدی نورسی یەكەبەم شێوەیە وەسیەت ئەكات بۆدووای خۆی بەتایبەتی گەلی كورد .
ئەی گەلی كورد بەهێزی لەیەك گرتندایە, ژیان لەیەكڕیزیدایە, سەرفرازی لەبرایەتیدایە, سەلامەتی و سەركەوتن لەدەوڵەتو دەسەڵاتدایە, لەبەرئەوەپابەند بن بەیەك ڕیزیەكی تەواو , دەست بگرن بەپەتی خۆشەویستی, بۆئەوەی كەلەدەردوكێشەكان بەدووربن .
دووایی دەلێت : باش گوێم لێ بگرن تاشتێكتان پێ بڵێم :
باش بزانن كەئێمەسێ شتی گران بەهامان هەیەپێویستەبیان پارێزین,
یەكەم: سەرمایەی گرنگی ئێمە بریتیە لەموسوڵمانەتی كە هەزاران كەس لەوپێناوەدا خوێنی خۆیان ڕشتووە.
دووەم .مرۆڤایەتی ,كە پێویستە لەسەر ئێمە لەڕێگای پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریە مرۆیی و فكری وعەقڵی و تەواوی بوارەكانی تری ژیان , سەرنجی خەڵكی بۆلای خۆمان ڕابكێشین ,
سێیەم: نیشتمان پەروەری ئەو نیشتمان پەروەرییەی كە تایبەت مەندیەكی تایبەتی بەئێمەو پێشینەكانمان بەخشیوە. مایەشانازی و سەربەرزیمانە كەئەوان خاوەنی هەڵس و كەوت و ڕەوشتی بەرزبون وەپارێزگاریان لەخاك ونیشتمانی خۆیان كردووە, لەبەرئەوەپێویستەلەسەرئێمەكەڕۆحیان شاد بكەین لەگۆڕەكانیاندا ,
لەپاشان ئێمەسێ دوژمنی مەترسی داروڕوخێنەریشمان هەیە
یەكەم :هەژاری و كەم دەرامەتی , بەڵگەش لەسەرئەم قسەیەهەبونی (40) هەزاركرێكاری كوردەلەشاری ئیستەمبوڵ.
دووەم : نەزانیو نەخوێندەواری ,بۆنمونە لەناو هەزار كەس لەئێمەدا یەكیان وەكو پێویست خوێند وارنیە
سێیەم : دووژمنایەتیو ناكۆكی ,كەبویتەمایەی ون بونی هێزەكەمان ..لەبەرئەوە پێویستمان بەپەروەردەیەكی تەواو هەیە,
بەداخەوە حكومەتەكان ستەمیان لەوبارەیەوە لە ئێم ەكردووە.
كاتێك كەئەمانەمان زانی پێویستەبزانین كە چارەسەری ئێمە لە سێ بنەمای گرنگ و بنەڕەتی خۆی ئەبینێتەوە, بەم هۆیەوە ئەتوانین كە بەسەر هەرسێ دووژمنەكە زاڵ بین ئەم سێ كۆڵەگەو بنەماو شورا پۆڵایینانەشە بریتێن لەمانەی خوارەوە:
یەكەم : شورای زانیاری و خوێندەواری.
دووەم : شورای تەبایی و خۆشەویستیو نیشتمان پەروەری .
سێیەم : شورای هەست كردن بەبەرپرسیاریەتی هەمو كەس ئەركی سەرشانی خۆی بەجێ بگەیەنێت , نەك دابنیشین بەتەمبەڵی وچاوەڕوانی دەستی خەڵكی بین وببین بەباربەسەرشانی خەڵكی ترەوە .
وەسیەتو ئامۆژگاری كۆتایی یەكڕیزی ..یەكڕیزی ..یەكڕیزی .و خوێندن ..خوێندن ..خوێندن
مەلاسەعید
ئەگەرسەرنجی ئەم وەسیەتنامەیەبدەین بۆمان دەرئەكەوێت كەمامۆستا شانازی كردوەبەموسڵمان بونی خوی و دینداری و نیشتمان پەروەری بەیەكەوەگرێداوە
لەپاشان باس لەسێ دەردی كوشندەئەكات كەبریتین لەهەژاری و دووبەرەكی و نەخوێند واری كەبەڕاستی سێ دەردی زۆرترسناكن بۆلاوازی و لەناو چونی هەرگەلێك
پاشان مامۆستای گەورەباس لەچارەسەری ئەم سێ دەردەئەكات لەڕێگای گرنگی دان بە خوێندواری و, برایەتی و, هەست كردن بەبەرپرسیاریەتی
ئەم وەسیەت نامەیەلەژمارە (1) ڕۆژنامەی (التعاون والترقی ) كوردی كەلەشاری ئیستەمبول دەردەچو لەساڵی 1908م بڵاوكراوەتەوە.
كورتەیەك لەژیانی مامۆستا سەعیدی نورسی
مامۆستالەساڵی (1876)م لەگوندی (نورس) ی كوردستانی توركیا لەدایك بووە..لەدیكو باوكێكی دیندارو نیشتمان پەروەر باوكی ناوی (میرزا كوڕی عەلی) لەهۆزی ( ئەسباریت ) بەڵام دایكی ناوی (نوریەكچی مەلاتاهیر) كەخەڵكی گوندی (بەلكان ) لەهۆزی (خاكیف ) كەهەردوو هۆزەكەسەربەهۆزەكانی ( هەكارین لەتوركیا) هەر لەسەرەتای ژیانیدا ژیریو بلیمەتیەكی زۆری پێوەدیاربو كەسێكی زۆرلێهاتوبو زیرەكیەكەی بەڕادەیەكبو كەتوانی زیاتر لە(90) پەرتوك دەرخ بكاتو بەتەواوەتی لەبەریان بكات .
كاریگەر بووە بە قورئان ، ئیمام عەلی ، شێخ عەبدولقادری گەیلانی ، ئیمام غەزالی ، ئیمام ڕەببانی ،ئەبو حەسەن ئەشعەری ، جەمالەدین ئەفغانیكاریگەری بووە لەسەر فەتحوڵڵا گولەن.
لەساڵی (1897 ) مامۆستا چوبۆشاری (وان) كەیەكێك لەشارەكوردیەكانەولەوێ شارەزاییەكی زۆری پەیاكرد لەزانستەكانی بیركار و كیمیاو فیزیاو فەلسەفەو مێژوو جوگرافیاو چەندین زانستی ترهەر لەبەرئەم لێهاتوییەی ناونرا (بدیع الزمان )
لەم سەردەمەی مامۆستادا لەیەكێك لەڕۆژنامە(بریتانیەكان ) باەبەتێكی وەزیرێكی ئەم وڵاته لەكاتی قسەكردنی لەگەڵ ئەندام بەرلەمانەكانی ئەم وڵاتەئەكرد و بڵاو بو یەوەكەتییدوتبو ( ئێمەناتوانین حوكمی موشڵمانان بكەین تائەم قوڕئانەلەناویاندا هەبێت لەبەرئەوەپێویستەلەسەرمان كەنەیهێڵین یان هەوڵ بدەین موسڵمانەكان لەقوڕئان دووركەینەوە) دووای بیستنی هەم هەواڵەلەلایەن مامۆستاوەڕاچڵەكی و بەوانەی كەلەدەورو بەری ئەودابون پێی ووتن كە( ئەبێ بۆ هەمو دنیا بسەلمێنم كەئەم قوڕئانه(ڕۆژێكی مەعنەویەو ههر دەدرەوشێتەوەوەهێچ كەسێك ناتوانێت ڕوناكیەكەی بكوژێنێتەوە).
بۆچوونهکان