إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ھەواڵەکان

  • دوای چوار ساڵ به‌رگیری له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نوێژی جه‌ژنی ئه‌ھلی سوننه‌تی شاری تاران، ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 7ی گه‌لاوێژی 1393ی ھه‌تاوی نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌ زۆربه‌ی مزگه‌وته‌کانی ئه‌ھلی سوننه‌تی به‌ڕێوه‌ چوو.

  • سه‌عیده‌ وارسی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی بۆھۆی لایه‌نگری وڵاته‌کەی له‌ په‌لاماره‌کانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵکی غه‌ززه‌، ده‌ستی له‌کار کێشاوه‌. ئه‌م وه‌زیره‌ی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی «تویته‌ر»دا نووسی : به‌داخێکی زۆره‌وه‌ نامه‌ی ده‌سکێشانه‌وه‌م پێشکه‌شی ده‌یڤید کامێڕۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا کرد ... چونکوو نه‌مه‌توانی زیاتر له‌مه‌ سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ته‌که‌م دژی غه‌ززه‌ قبوڵ بکه‌م.

    نووسه‌ر:
    پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح وێب
  • به‌پێی ڕاپۆرته‌کان به‌ھۆی نەبوونی نان و ئاو زیاد له‌ 40 مناڵ گیانی خۆیان له‌ ده‌س دا. زیاد له‌ 25 ھه‌زار مناڵیش له‌ سه‌ر به‌رزایی کێوه‌کان له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ڕووبه‌ڕوو بونه‌ته‌وه‌. پاش په‌لاماری تیرۆریسته‌ ته‌کفیری و به‌عسیه‌کانی داعش بۆ ناوچه‌ی شه‌نگاڵ له‌ پارێزگای موسڵی عێراق، زیاد له‌ 300 ھه‌زار دانیشتووی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ڕوویانکرده‌ ھه‌رێمی کوردستان.

    نووسه‌ر:
    ھه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب
  • به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵی‌ میدیا توركیه‌كان، جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رایی‌ كۆتایی‌ پێهاتوه‌ و ئه‌ردۆغانیش به‌جیاوازیه‌كی‌ زۆر له‌ێشه‌وه‌یه‌ و به‌وپێيه‌ش، ده‌بێته‌ دوازده‌يه‌مين سه‌رۆك كۆمارى توركيا. ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10-8-2014 ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆماری له‌ توركیا به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانیش، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌پێشه‌وه‌ی‌ ڕكابه‌ریه‌كانیه‌تی‌ وتوانیویه‌تی‌ ده‌نگی‌ پێویست بهێنێت بۆ گرتنه‌ ده‌ستی‌ ده‌سته‌ڵاتی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ له‌و وڵاته‌.

    نووسه‌ر:
    ھه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب
  • دینا زه‌که‌ریا که‌ ڕۆژنامه‌نووسێکه‌، به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای تورکیا و سه‌رۆکی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان (عدالت و توسعە) له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ڕه‌قیبه‌که‌ی دا، ئیحسان ئۆغڵو له‌خه‌ڵکی تورکیا پیرۆزبایی کرد.

  • پیرۆزبایی دکتۆر قه‌ره‌زاوی له‌ ئەردۆغان : دکتۆر یوسف قه‌ره‌زاوی به‌ بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان له‌ ھه‌ڵبژاردنەکانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاتە، پیرۆزبایی لێ کرد. قه‌ره‌زاوی به‌ ئاماژه‌ به‌ دەسپێکی سه‌رده‌مێکی نوێ له‌ مێژووی تورکیادا وتی : ئه‌ردۆغان نه‌ ته‌نیا خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی تورک، به‌ڵکوو خۆشه‌ویستی ھه‌موو عه‌ره‌به‌کان و ئوممه‌تی ئیسلامیشه‌. http://www.timeturk.com/tr/2014/08/13/karadavi-den-muslumanlara-erdogan-... ته‌قینه‌وەی خۆکوژی له‌ نزیکی ماڵی حه‌یده‌ر عیبادی :

    نووسه‌ر:
    ھەواڵەکانی ئیسلاح وێب
  • بە یارمەتی شارۆمەندان و باوەڕپێکراوانی دەس بەخێری شاری سەردەشت، خەڵکی ئەم شارە ھاوکات لەگەڵ تەواوی شاره‌ کورده‌واریەکان، که‌مپه‌ینێکیان بۆ یارمه‌تی به‌ لێقه‌وماوانی شه‌نگاڵ ده‌ستپێکرد. بەم بۆنه‌وه‌ شۆڕایێکی 7 که‌سی که‌ له‌ حاجی حه‌سه‌نی واحیدی، حاجی ئه‌بوبه‌کر مەولانی، دکتۆر ڕه‌سووڵ پیرۆتی، حاجی محەمه‌د نیک پەی، که‌ریم مەعرووف زادە، محەمه‌د قادری بێوران و خاتوو ھاجره‌ محه‌مه‌دئه‌مین پوور پێکھاتبوو، بۆ چاودێری و ئیدارەکردنی شێوازی یارمه‌تیەکانیان ھەڵبژێردران و بڕیاردرا که‌ له‌ ئیمکاناتی ئەنجومەنی بەرگری له‌ مافی بریندارانی کیمیاوی سەردەشت بۆ ئاسانکاری ئیش و کارەکان کەڵک وەربگیردرێ.

    نووسه‌ر:
    ھەواڵەکانی ئیسلاح وێب
  • به‌دوای سه‌رکه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدانی تورکیا له‌ ھه‌ڵبژرادنی سه‌رۆک کوماری ئه‌م وڵاته‌، مامۆستا عبدالرحمن پیرانی له‌ نامه‌یه‌کدا، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی له‌ ئه‌ردۆغان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان و خه‌ڵکی تورکیا، پیرۆزبایی کرد.

  • یه‌کێ له‌سه‌رکرده‌کانی گروپی تیرۆریستی داعیش به‌ڵێنی داوه‌ که‌ ئه‌م گرووپه‌ بێتوو بچێته‌ وڵاتی میسر، محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆک کۆماری لابراوی ئه‌م وڵاته‌ ده‌کوژن. به‌ پێی ھه‌واڵی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری التحریری میسر، ئه‌بو سوھه‌یب لیبیایی (أبو صهيب الليبي) له‌ سه‌رانی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ گرته‌یێکی ویدیۆیی‌دا ده‌ڵێ : مورسی تاغووته‌ و گەوره‌ترین جه‌نایه‌تکاره‌. چون ھه‌وڵیدا ئایین وه‌کوو که‌ره‌سته‌ و ئامێرێک بۆ شاردنه‌وەی کاره‌کانی به‌کار بێنێ.

    نووسه‌ر:
    ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی التحریر
  • له‌ چواره‌مین خولی ھه‌ڵبژاردنی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی یه‌کیه‌تی زانایانی موسوڵمان، که‌ له‌ ئەسته‌نبۆڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێ، مامۆستا پیرانی بۆ دووه‌م جار به‌ ئه‌ندامه‌تی لێژنه‌ی ئه‌میندارانی ئه‌م یه‌کیه‌تیه‌ ھه‌ڵبژێردرا. به‌پێی ڕاپۆرتی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووکی ئه‌م یه‌کیه‌تیه‌، له‌م دانیشتنه‌دا ھه‌ڵبژاردنی لێژنه‌ی ئه‌مینداران بۆ چوار ساڵی داھاتوو به‌ڕێوه‌ چوو له‌ نێو پاڵێوراوان، 31 کەس به‌ ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو ھه‌ڵبژێردران. جێگای باسه‌ که‌ له‌م دانیشتنه‌دا، 600 که‌س له‌ زانایان، بیرمه‌ندان و وتاربێژانی جیھانی ئیسلام به‌شداریان کرد.

زیاترین جیگای باس و سەرنج