مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د به‌ھرامی له پێشه‌نگانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، شه‌وی ڕابردوو به‌ھۆی نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فه‌سی که‌وته نه‌خۆشخانه.
به‌پێی ڕاپۆرتی پێوه‌ندیه گشتیه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له پارێزگای کرماشان ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه 5ی به‌فرانبار، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د به‌ھرامی یه‌کێ له زانایانی به‌ناوبانگی ناوچه‌ی ھه‌ورامان، شه‌وی ڕابردوو به‌ھۆی ته‌نگه نه‌فس بوون (ئاسم) تووشی گرفت بوو و ئێستا له به‌شی چاودێری تایبه‌ت (ICU) نه‌خۆشخانه‌ی جوانڕۆ به‌ستری کرا و له‌ژێر چاودێریدایه. له‌سه‌ر قسه‌ی یه‌کێ له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا، ئێستاکه حاڵ و وه‌زعی مامۆستا ڕوو له چاک بوونه.
پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح وێڕای داواکاری شفای عاجیل بۆ ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه له‌ھه‌موو خه‌ڵکی موسوڵمان داوا کاره که بۆ چاکبوونه‌وه‌ی مامۆستا له ده‌رگای خودا بپاڕێنه‌وه. «اللَّهُمَّ رَبَّ النَّاسِ ، أذْهِب البَأسَ، اشْفِ أنْتَ الشَّافِي لاَ شِفَاءَ إِلاَّ شِفاؤكَ، شِفَاءً لاَ يُغَادِرُ سَقماً» آمین یا رب العالمین!
بۆچوونه‌کان