إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ھەواڵەکان

  • مه‌ریوان ـ پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح ته‌رمی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌حمود ئیواز له‌ چالاکانی ئایینی شاری مه‌ریوان ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرا.‌ ته‌رمی مامۆستا مه‌حمود ئیواز، مامۆستای قوتابخانه‌ و زانکۆ، ئیمام و پێشنوێژی مزگه‌وتی «صلاح الدين»ی شاری مه‌ریوان و له‌ زانایای گه‌وره‌ و به‌ناویه‌ی شاری مه‌ریوان که‌ له‌ ڕووداوی ھاتوچۆ له‌ جاده‌ی سنه‌ ـ مه‌ریوان فه‌وتی کردبوو، به‌ ئاماده‌بوونی خه‌ڵکێکی زۆر، ڕۆژی ھه‌ینی 4ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ گۆرستانی «دار سه‌یران»ی مه‌ریوان به‌خاک سپێردرا. ‌

    نووسه‌ر:
    مه‌ریوان ـ پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح
  • مەلا عەبدوڵڵای‌ توتنچی‌ ناسراو بە موفتی پێنجوێنی ‌(١٨٨١ – ١٩٥٢) شاعیرێکی کورد بوو، چەندان چەپک هۆنراوەی‌ نیشتمانپەروەری‌ و ڕێنمایی‌ کۆمەڵایەتی‌ هەیە، یەکێکە لەو کەسایەتییانەی‌ لە پێنجوێن هانی‌ خەڵکی‌ داوە بۆ ناردنی‌ منداڵەکانیان بۆ فێرگە بە تایبەتی‌ کچان. ئەم دەستپێکە لە منداڵی‌ خۆیەوە دەستی‌ پێکردووە، بە دەستێک پەیداکاری‌ و بەخێوکاری‌ پیشاندەدا و بە دەستێکی‌ تر هەڵمەتی‌ قەڵەم و هەڵگرتنی‌ چرای‌ ڕووناککەرەوەی‌ بیری‌ نەتەوایەتی‌ بەرزکردبۆوە. موفتی‌ بە یەکێ‌ لە ڕەچەشکێنانی‌ ئەو بوارە قوڕاوی‌ و تاریکانە بوو کە هەنگاونانی‌ قەتیس و قەدەغە کردبوو.

  • ده‌سته‌یه‌ک له‌ ھێزه‌ ئه‌منیه‌کانی شاری تاران، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ به‌ گرتن و داخستن ده‌رگاکانی مزگه‌وتی «صادقيه» له‌ به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژن له‌م شوێنه‌دا به‌رگریان کرد. به‌ پێی ڕاپۆرتی ھه‌واڵنێری ئیسلاح وێب، ھێزه‌ ئه‌منیه‌کان کاتژمێر 30 : 6ی سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ به‌ر مزه‌گه‌وتی سادقیه‌ی تاران ئاماده‌بوونی و به‌رگریان کرد له‌وه‌ی خه‌ڵکی بچنه‌ ناو مزگه‌وت و ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که‌ ھاتبوون بۆ نوێژ، ده‌رکران.

  • په‌یکه‌ری شاعیر و ئه‌دیبی ناوداری کورد مامۆستا «پیره‌مێرد» له‌لایه‌ن ھونه‌رمه‌ندی خه‌ڵکی خانه‌قا، «به‌شیر ناسری» کۆتایی پێھات.

  • یەکەم کۆبوونەوەی مامۆستایانی پۆلی دووھەمی ناوەندی سەر بە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو.

  • حسەین عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حسەین کۆکەن خەڵکی گوندی مێگوڕەی سەر بە بەشی بایەنگان، دەسکەوتی چەن ساڵەی خۆی کە بڕی 6 ملوێن تمەن پارەی ئێرانی بوو، بۆ پشتگری لە بەشی سازکردنی خوێندنگان پێشکەشی ئەم بەشەی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح و بە گێڕانەوە لە ئیرانا، خاڵۆ حسێن ئەم پارەیەی لە ڕێگای ئەو موسافیر و گەشتیارانە کە سەردانی ئەویان کردووە و وەک خەڵات و پێشکەشی پێیان داوە، کۆی کردوەتەوە.

  • کۆبوونه‌یه‌کی یه‌ک ڕۆژه‌ لە ژێر ناوی «توند و تیژی دژ به‌ژنان »ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ۲۱ خەزه‌ڵوه‌ر، له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو. کۆ بوونه‌وه‌ی مافی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونناسی لێکۆڵینه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی توند و تیژی دژ به‌ژنان له‌ناو بنه‌ماڵه‌دا له ژێر‌ته‌وه‌ری «توند و تیژی دژ به‌ژنان» له‌گه‌ڵ بوونی عه‌بدولموحه‌ممه‌د زاهیدی به‌رپرسی پاڕێزگای کوردستان، بریکار و دادوه‌ره‌کانی پارێزگای کوردستان، مامۆستاکانی ئه‌ندامی لێژنه‌ی تایبه‌تی زانکۆکانی پارێزگای کوردستان و چالاکان و هۆگرانی کێشه‌کانی ژنان ‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌۲۱ى خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

  • دکتۆر جەلال جەلالی زادە، ئەندامی فراکسیۆنی ئەھلی سوننەت لە پارڵمانی شەشەم، لە بنکەی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران ئامادە بووو لەگەڵ چەن کەس لە ئەندامانی بەشی ئیداری جەماعەت دیدار و چاوپێکەوتنی کرد. دکتۆر جەلال جەلالی زادە، ئەندامی فراکسیۆنی ئەھلی سوننەت لە خولی شەشەمی پاڕلمانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە 26ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە بنکەی ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران ئامادە بوو و لەگەڵ ئەندامانی بنکەی ناوەندی دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.

  • دکتۆر مەحموود وەیسی لە نەخۆشخانەی کەسرای تاران سەردانی حاجی مامۆستا عەبدولقادر بەیزاوی، وتارخوێن و پێشنوێژی ئەھلی سوننەتی شاری ورمێی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، دکتۆر مەحموود وەیسی، بەرپرسی بەشی زانایانی سەر بە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران، عەسری ڕۆژی دووشەممە 26ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە نه‌خۆشخانەی کەسرای شاری تاران، سەردانی حاجی مامۆستا عەبدولقادری بەیزاوی کرد.

  • ڕۆژی سێ شەممە 4ی سەرماوەزی 93 پیشانگای کتێبی کوردستان بە ئامادەبوونی زیاد لە 300 چاپەمەنی ناوخۆی ئێران، لە شاری سنە بەڕێوە چوو. شەشەمین پیشانگای کتێبی کوردستان بە ئامادەبوونی لایەنگرانی فەرھەنگ و زیاد لە 300 چاپەمەنی پاش نیمەڕۆی دووشەممە دەست بەکار بوون.

زیاترین جیگای باس و سەرنج