«جومعە ئەمین»، جێگری ئەمینداری جەماعەتی ئیخوانی میسر، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە 4ی ڕێبەندان لە شاری لەندەن کۆچی دوایی کرد.
بۆ وەبیرھێناوەی ڕەوشتی چاندنی نەمام، لە ئیشێکی ژینگە پارێزی، 35 نمام لە ناوچەی «گردە نوێ»ی کیلۆمەتری 30ی ڕێگای سەرپولی زەھاو بەرەو سەلاسی باوەجانی، چێندرا.
را‌شد غەنووشی ئەمینداری گشتی بزاڤی «النهضه»ی توونس و ئەندامی یەکیەتی زانایانی موسوڵمان سووتاندنی مەعاز کەساسەبە، فڕۆکەوانی ئۆردۆنی بە توندی ئیدانە کرد و وتی : ئەم ئیشە دڕدانەیە و ئایینی ئیسلام لەم وەحشیگەریانە و ئه‌نجامده‌رانی، بەدوورە. غه‌نووشی سه‌باره‌ت به سووتانی فڕۆکه‌وانه ئۆردۆنییه‌که وتی : ئه‌م ئیشه به‌شێکه له دڕندایه‌تییه‌کانی داعش، کرده‌وه‌یه‌کی پیسه که له مێژووی ئیسلامدا بێ وێنه‌یه، چونکوو ته‌نیا خودای جه‌بباره‌که ده‌توانێ خراپکاران به ئاور بسووتێنێ، بۆیه ئێمه ئه‌م «کردەوه وەحشیانه» ئیدانە ده‌که‌ین.
محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی خه‌ندان- ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت: پێشمه‌رگه له خاكی خۆی شه‌ڕ ده‌كات بۆیه ئه‌وان شه‌هیدن و ئه‌وه‌شی ده‌یكه‌ن، جیهاده . له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ یادی 21 ساڵیه‌ی ئیعلانكردنی یه‌كگرتوو چه‌ند پرسێكی تر بۆی رێكخرابوو، وتی: " به‌شداری كردنی ئێمه له شه‌ر ده‌بێت به پێی یاسا بێت ، پێشمه‌رگه ده‌بێت به یاسابكرێت، یه‌كگرتووی ئیسلامی داوای كردووه هه‌ر وه‌ختێك پێویست بێت، ده‌چێته به‌ره‌كانی جه‌نگ".
لەگەڵ ئەوەی كەهەوڵێكی زۆر درا بۆ دژایەتیكردن و ناشرینكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و موسوڵمانان لەپاش هێرشەكەی مانگی ڕابردووی سەر ڕۆژنامەی چارلی ئیبدۆوە لەپاریسی پایتەختی فەڕەنسا, بەڵام دەرەنجامەكانی پێچەوانە بوونەوە و چاوەڕوان نەكراو بوون, چونكە بەو هۆیەوە خەڵكانێكی زۆری فەڕەنسی موسوڵمان بوون .
ئینوحەجەر عەسقەلانی (ڕەحمەتی خودای لێ بێ) دەفەرموێ: تەنیا ئەنجامدانی فه‌ڕزەکان (واجبات) و دووری کردن لە سوننەتەکان (نەوافل) دەبێتە ھۆی گەشەکردنی بێ‌کاری و نەمانی چالاکی لە بەندایەتییدا. فتح الباری ج9 لاپەڕەی 106
پێش نوێژانی مزگه‌وته‌کانی ئه‌هلی سوننه‌تی پارێزگای تاران له‌گه‌ڵ حوجه‌تول ئیسلام یوونسی ڕاوێژکاری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار له کاروباری نه‌ته‌وه و که‌مایه‌تیه ئایینیه‌کان له بنکه‌ی ئه‌وان چاو پێکه‌وتنیان کرد.
یا‌شار كه‌ماڵ، گه‌وره نووسه‌رو ئه‌دیبی كورد دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا دواجار ڕۆژی 2015/2/28 بۆ هه‌میشه چاوه‌كانی لێكناو ماڵئاوایی له‌دۆست وئازیزان و گه‌لی كورد‌و خوێنه‌ره‌كانی كرد. یا‌شار كه‌ماڵ گه‌وره نووسه‌ر و ئه‌دیبی كورد له 14ی مانگی یه‌كی ڕابردوو به‌هۆی كێشه له‌سیسته‌می هه‌ناسه‌دان و نه‌خۆشی له‌دڵیدا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌سته‌نبوڵ كرا‌و له‌وكاته‌وه له‌ژێر چاودێری پزیشكدابووه، به‌ڵام دڵی پڕ ئومێدی نه‌یتوانی له‌وه‌زیاتر به‌رگه بگرێ و رۆژی 2015/2/28 له ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا دونیای بۆ هه‌میشه به‌جێهێشت.
به بەڕێوه‌چوونی ڕێوڕەسمێک، لە نەرمئامێری گوڵچینێک له ئاسه‌واره‌کانی مامۆستا «ھه‌ژار موکریانی» بە دەنگی ماجید مەردۆخ ڕۆحانی لە بانە ڕوونوێنی کرا. بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، لە بیست و چواره‌مین ساڵیادی کۆچی شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی بەناوبانگی کورد، مامۆستا عەبدولڕەحمان شەره‌فکه‌ندی ناسراو به ھه‌ژار موکریانی، له سی‌دی گوڵچینی ئاسه‌واره‌کانی ئه‌م شاعیر و وه‌رگێڕه پایه‌به‌رزه به دەنگ و خوێندنه‌وه‌ی ماجید مه‌ردۆخ ڕۆحانی له ڕۆژی 14ی ڕه‌شه‌مێ ئەمساڵ، ڕوونوێنی کرا.
سۆران حوسێن شێخ نەهرۆ شێخ محەممەد کەسنەزانی، رێبەری تەریقەتی قادری لە تۆمارێکی دەنگیدا باس لەوە دەکات کە دەبێت شوێنکەوتووەکانی تەنیا باسی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب و کەسانی دیکەی وەک عەبدولقادری گەیلانی بکەن، نەوەک کەسانی وەک مەعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان و کەسانی دیکە. ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە. تۆمارە دەنگییەکە روون نییە کەی و لە کوێ تۆمارکراوە، بەڵام لە کاتێکدا قسەدەکات، دیارە چەند کەسێک لە شوێنێکەوە وەکو میوان سەردانیان کردووە و گوێی بۆ دەگرن.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل