محمد ابراھیم وه‌زیری ده‌وڵه‌تی کوده‌تای میسر ڕایگه‌یاند به‌ھۆی گه‌رمای ھه‌وا و به‌ڕۆژوو بوونه‌وه زۆرێ له‌خه‌ڵک له ڕۆژی دووشه‌ممه به‌شداریان له ده‌نگدانه‌کانی سه‌رۆک کۆماری نه‌کرد. محمد ابراھیم که به یه‌کێ له دوو کۆڵه‌که‌ی بنه‌مایی کوده‌تای نیزامی ده‌ناسرێ له گفتگۆ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی CBC که ئێواره‌ی دووشه‌مه به‌رێوه چوو، به‌م جۆره لێکۆڵینه‌وه‌ی له به‌ڕێوه‌چوونی لاوازی ھه‌ڵبژاردنه‌کانی میسر کرد : له کاتژمێره‌کانی سه‌ره‌تایی دا خه‌ڵک به‌زۆری به‌شداریان کرد به‌ڵام به ھۆی گه‌رم بوونی ھه‌وا ورده ورده به‌شداری خه‌ڵک لاواز بووه.
مه‌سعوود بارزانی، ھه‌ڕه‌شه‌ی کرد که بێت‌و مالکی بۆ جاری سێھه‌م ببێته سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته، سه‌ربه‌خۆیی فیدڕاڵی کوردستان له عێراق ده‌خاته ده‌نگی گشتی.
ڕۆژی 3ی پووشپه‌ری 1393، چه‌ن که‌س له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت سه‌ر به پارێزگای خۆراسان له‌گه‌ڵ حجت الاسلام علی یونسی، ڕاوێژکاری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماریی له به‌شی نه‌ته‌وه و ئایینزاکان، له شوێنی ئیش و کاره‌که‌ی له تاران دیدار و چاوپێکه‌وتنیان کرد.
ئێواره‌ی دوێنێ بانگخـوازی ناسراوی جیهانی ئیسلامی و بیریار و نووسه‌ر و مێژوونووس و په‌روه‌رده‌كاری گه‌وره – دكتۆر منیر الغضبان – ی چاودێری گشتیی پێشووی ڕێكخراوی اخوال المسلمينی سوريا، له‌شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز كۆچی دواییكرد و لهحـهرهمـی كـهعـبـهی پـیـرۆزیـشـدا نـوێژی جـهنازهی له‌سه‌ر كرا .
مامۆستا شێخ محه‌مه‌د به‌رزه‌نجی، «پێشه‌وای کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان» عێراق، کۆچی دوایی کرد. پێشه‌وای کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان، مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی به‌رزه‌نجی، ڕۆژی ھه‌ینی 23ی پووشپه‌ڕی 1393ی ھه‌تاوی له شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد. ته‌رمی ئه‌م زانا گه‌وره به به‌شداری زۆرێک له لایه‌نگرانی له گوندی «سه‌رگه‌ت»ی ھه‌ورامان به‌خاک سپێردرا.
عارف حسێن پەناھی ناسراو به مامۆستا عارف، حافز و مامۆستای قورئان، شاعیر و نووسه‌ر به‌ھۆی نه‌خۆشینه‌وه کۆچی دوایی کرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی چووه نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی تووشبووی شێرپه‌نجه و به سه‌روو گرتن له مامۆستای مه‌ریوانی، بۆ هاودڵی له‌گه‌ڵ منداڵانی تووشبووی شێرپه‌نجه‌ی وڵاته‌که‌ی، سه‌ری تاشی.
گروپی که‌ژوانی قه‌ندیل به‌ھۆی نزیکبوونه‌وه ساڵیادی بۆردومانی کیمیاوی سه‌رده‌شت، له ڕۆژانی 15 و 16ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ چوونه سه‌ر قه‌ڵای 3300 میتری بینالود له پارێزگای خۆراسان. گروپی که‌ژوانی قه‌ندیلی سه‌رده‌شت، که له شه‌ش کەس پێکھاتووه له ڕۆژانی 15 و 16ی پووشپه‌ڕی 93، به دروشمی «سوڵحی جیھانی بۆ ھه‌موان» و بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی کوژراوانی بۆردومانی کیمیاوی سه‌رده‌شت چوونه سه‌ر کێوی 3300 میتری بینالوود له پارێزگای خۆراسان.
ئەمرۆ، حوکمی لە سێدارەدانی دکتۆر محەمەد بەدیع ئەمینداری گشتی اخوان المسلمین و 182 کەسی دیکه لەو کەسانەی کە دژی کودەتای سپا بوون، لەلایەن دادگای شاری منیا بۆ جارێکی تر پەسەند کرا. ئەمڕۆ، شەممە 31ی پووشپەڕ ئەمساڵ، دادگای باڵای تاوانەکانی کودەتا لەشاری منیای میسر بە سه‌رۆکایه‌تی سەعید یوسف، دادوەری لەسێداره‌دانی منیا کە لەمەو پێش حوکمی لەسێدارەدانی 682 کەسی بێتاوانی دەرکردبوو، حوکمی لەسێداره‌دانی دکتۆر محه‌مه‌د به‌دیع ئه‌مینداری گشتی بزاڤی اخوان المسلمین و 182 که‌س له لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی داسەپاند.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb