مه‌سعوود بارزانی، ھه‌ڕه‌شه‌ی کرد که بێت‌و مالکی بۆ جاری سێھه‌م ببێته سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته، سه‌ربه‌خۆیی فیدڕاڵی کوردستان له عێراق ده‌خاته ده‌نگی گشتی. بارزانی، سه‌رۆکی ھه‌رێمی کوردستانی عێراق، له به‌یانییه‌که‌ی که له لایه‌ن پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراقه‌وه بڵاو کراوه‌یه ڕایگه‌یاند : ئه‌گه‌ر نوری مالیکی بۆ سێھه‌م جار به سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ھه‌ڵبژێردرێ، باسی جیابوونه‌وه‌ی کوردستانی عێراق ده‌خاته ڕاپڕسی گشتی و پێوه‌ندیی به به‌غدا به شێوه‌یه‌کی دیکه به‌ڕێوه ئه‌چێ. بارزانی ئیمکانی ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ مالیکی بۆ پێک‌ھێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی ڕه‌ت کرده‌وه و وتی : ته‌واوی ھه‌وڵی خۆم ئه‌ده‌م تا ھاوبه‌شی ڕاسته‌قینه بۆ پێک‌ھێنانی ده‌وڵه‌تی ئیئتلافی په‌یدا بکه‌م. له ھه‌ڵبژاردنی په‌رڵه‌مانی عێراق، «متحدون» 23 کورسی، «ائتلاف شیعی» 29 کورسی، «وطنيه» 21 و «ائتلاف دولت قانون» به ڕێبه‌رایه‌تی نوری مالکی 93 کورسی به‌ده‌س ھێنا. به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمی له‌لایه‌ن شۆڕای باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، ھیچ کام له حیزبه‌کان به‌ھۆی به‌ده‌س نه‌ھێنانی سنووری دیاریکراو به ته‌نیایی ناتوانن ده‌وڵه‌تی نوێ پێک بێنن. بۆ پێک‌ھێنانی ده‌وڵه‌ت، لانیکه‌م ده‌بێ 165 کورسیه. نوری مالیکی، ڕایگه‌یاند که ھه‌وڵ ئه‌دا بۆ پێک‌ھێنانی «دولت ائیتلاف»یی.
بۆچوونه‌کان