دانیشتنی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی بە ئامادەبوونی جێگری ئەمینداری گشتی جەماعەت، ڕۆژەکانی چوارشەممە و پێنج شەممە 5 و 6ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە بنکەی ناوەندی بەڕێوە چوو و جەخت کرایە سەر ھیوابەخشی سەبارەت بە داھاتوو.
زۆرتر له دووسهد کهس له زانایانی شیعه و سوننی خهڵکی ئێرانی له بهیانیهکی هاوبهشدا کردهوهکانی زۆرخوازانه و بێ ڕێزی کردن به ڕووگهی یهکهمی موسڵمانان لهلایهن زایۆنیستهکانیان ئیدانه کرد.
بە ئامادەبوونی بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتی پارێزگای کوردستان و بەرپرسانی شارستانی، دانیشتنی گشتی ئەندامان و لایەنگرانی جەماعت ڕۆژی پێنج شەممە 12ی سەرماوەز لە شاری سنە بەڕێوە چوو.
بە ئامادەبوونی بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتی پارێزگای کوردستان و بەرپرسانی شارستانی، دانیشتنی گشتی ئەندامان و لایەنگرانی جەماعت ڕۆژی پێنج شەممە 12ی سەرماوەز لە شاری سنە بەڕێوە چوو.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە ڕخنەی لە دەسەڵاتدارانی میسر بهھوی داخوازیکردن لە پۆلیسی نێو دەوڵەتی بۆ قۆلبەستکردنی شێخ یوسف القرضاوی، سهرۆکی یەکیەتی زانایانی موسوڵمان گرت. به پێی ڕاپۆرتی ھەواڵنێری فەڕانسە لە ئەنقەرە، دکتۆر یوسف قەرەزاوی کە دژی حکومەتی چەکدارانی میسر چەن وتاری پێشکەشکردوە، لە لایەنگرانی بزاڤی ئیخوانە. لە دوای لابردنی سەرۆک کۆماری فەرمی میسر، محەمەد مۆرسی کە ئەندامی بزاڤی ئیخوان بوو، لەلایەن چەکداران و سپای میسرەوە، شێخ قەرەزاوی لە وتارەکانیدا بە توندی دژی بەرپرسانی میسر قسەی کردووە.
دانيشتنی شۆڕای ناوهندی 12 و 13ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە بنکەی ناوەندی جەماعەت لە تاران بەڕێوە چوو و لەوێشدا جەخت کرایە سەر بەدیھێنانی ڕوانگەی مەقاسیدی بۆ بەھێزکردنی زانستە شەرعیەکان. شێخ سەعدەدین سدیقی، قایممقامی ئەمینداری گشتی، لە سەرەتای دانیشتنەکە ئاماژەی بەو توندوتیژییە کرد کە تووشی بەشێک لە ئوممەتی ئیسلامی بووە و لەم بارەوە وتی کە بۆ توێژینەوەی ئەم ڕووداوە دەبێ ئەو ھۆکارە دەرکەیی و ناوۆکیانەی کە ڕۆڵیان ھەیە لەبەر چاو بگیردرێت.
«ھادی پەیاب» لە بەرەی یەکەمی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران لە پاوە، کۆچی دوایی کرد.
وانهكانی بهختهوهری وَعَاشِرُوهُنَّ بِالمَعرُوفِ ... (نیساء:١٩) نواندنی ڕێز و حورمهت و ههڵسوكهوتی چاكه لهگهڵ ژنان، هۆكار و هێمایه بۆ بهختهوهری كۆمهڵگا ئامادهكردن: پێوهندییه گشتییهكانی مهڵبهندی كوردستان
گەلبەستی بەرزڕاگرتنی شاعیر کورد، ئەحمەدبەگی کۆماسی، پێنج شەممە و ھەینی 4 و 5ی سەرماوەز لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو. بە یاری ئەنجومەنی ئەدەبی شاری مەریوان و ھاوکاری ئیدارەی فەرھەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی ئەم شارە، گەلبەستی بەرزڕاگرتنی شاعیری کورد، ئەحمەدبەگی کۆماسی لە ڕۆژەکانی پێنجشەممە و ھەینی 4 و 5ی بەفرانبار، بە ماوەی 2 ڕۆژ لە ھۆڵی تالاری فەرھەنگ و ھونەری مەریوان بەڕێوە چوو.
ئەندامی فراکسیۆنی ئەھلی سوننەتی پاڕڵمانی ئێران لە قسەکانیدا بە بۆنەی وەرنەگرتنی پەیامی ئەھلی سوننەت ڕەخنەی لە دەوڵەتی ڕۆحانی گرت.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل