پاوه ـ پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح
»نیازی خۆردستان«یه‌کێ له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران له شاری پاوه، کۆچی دوایی کرد.
به پێی ھه‌واڵی ھه‌واڵنێری پێگه‌ی ئیسلاح، کاک «نیازی خۆردستان» 53 ساڵه، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 15ی ڕه‌شه‌مێ، ھاوڕێ له‌گه‌ڵ یه‌کی له دۆستانی بۆ ئه‌نجامی که‌ژوانی ده‌چنه کوێستانه‌کانی ده‌ور و به‌ری پاوه و به داخه‌وه به‌ھۆی که‌وتنه خواره له کێو، تووشی برین و شکستی ئه‌ندام بوو و به‌م بۆنه‌وه کۆچی دوایی کرد.
کاک «نیاز» یه‌کێ له پێشه‌نگانی جه‌ماعه‌ت له ناوچه‌که‌دا بوو و ژیانێکی سه‌ربه‌رزانه و ئیماندارانه‌ی برده سه‌ر. عه‌سری ڕۆژی پێنج شه‌ممه به ئاماده‌بوونی دۆستان و ھه‌ڤاڵه‌کانی، ته‌رمه‌که‌یان له قه‌برستانی «ھولی» ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرد. «مِّنَ الْمُؤْمِنِینَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّـهَ عَلَیْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن یَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِیلًا»؛ له ئیمانداران کهڵهپیاوانێک ھه‌ن که له په‌یمانێک که له‌گه‌ڵ خودا به‌ستیان ڕاست بوون و ھه‌ندێکیش چاوه‌ڕوانن (تا مه‌رگ بێت و گیانی خۆیان پێشکه‌شی خاوه‌نه‌که‌یان که‌ن) ئه‌وانه به‌سه‌ر عه‌ھد و پهیمانهکهیاندا ھیچ جۆره ئاڵ‌وگۆڕێک نایێت.
پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح، به بۆنه‌ی کۆچی ئه‌م یاره مێژیینه‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوت و ئیسلاح سه‌ره‌خۆشی خۆی به خزمه‌کانی، به تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی و ھه‌موو خوشک و برایانی ئه‌ندامی جه‌ماعه‌ت له ناوچه‌ی پاوه و ھهورامانات ئاراسته ده‌کات و له خوای گه‌وره بۆ ڕۆحی ئه‌و کۆچکردووه لێخۆشبوو‌ن و به‌ھه‌شت ھه‌تاھه‌تایی داوا ده‌کا.
بۆچوونه‌کان
ئۆمید سه‌قزی
24 اسفند 1392 - 04:47یا ڕه‌بی خوا عافوی کا .... خوا له گوناھی ئێمه و ئه‌ویش خۆش بێت ... اللھم ئامین