ھهواڵنيري ئاناتولي محه‌مه‌د مۆرسی، سه‌رۆک کۆماری لابراوی میسر، له‌ڕێگه‌ی کوڕه‌یه‌که‌وه، په‌یامی سه‌ره‌خۆشی بۆ خزم و که‌سی کوژراوانی کانگای سۆمای تورکیا نارد. به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ھه‌واڵنێری تورکیا، ئوسامه مورسی، له نووسراوه‌یه‌ک که له تۆڕه کۆمەڵایهتیهکاندا بڵاو بووه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاند که دوای دادگای سه‌باره‌ت به «په‌لاماری زیندانه‌کان» توانیویه له‌گه‌ڵ باوکی «محمد مرسی» دیدار و چاوپێکه‌وتن بکات. له‌م دیداره، موحه‌مه‌د مورسی، ناڕه‌حه‌تی خۆی له ڕوداوه دڵته‌زێنه‌که‌ی «کانگای سۆما»ی تورکیا، دهربــڕی و په‌یامی سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ئاراسته‌ی خه‌ڵکی تورکیا کرد : «من موحه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆک کۆماری فه‌رمی وڵاتی میسری عه‌ره‌بی، ناڕه‌حه‌تی و په‌ژاره‌ی خۆم له ڕووداوه دڵته‌زێنه‌که‌ی کانگای سۆما ده‌ر دهبـڕم و له‌م ڕێگه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خه‌ڵکی تورکیا، به‌تایبه‌ت به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا گوڵ ـ سه‌رۆک کۆمار ـ و به‌ڕێز رجب طیب اردوغان ـ سه‌رۆک وه‌زیر ئاراسته ده‌که‌م. بۆ خه‌ڵکی به‌ڕێزی تورکیا، له خوای گه‌وره ھیوای سڵامه‌تی و سه‌بر و خۆڕاگری له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕوداوه دڵته‌زێنه ده‌خوازم. (...)» شایانی باسه که له ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕابردوو له کانگای بهردهزوغاڵی سۆما و ڕۆژئاوای تورکیا به‌ھۆی ته‌قینه‌وه‌ی مهولیدهی کاره‌با 301 کاریگه‌ری کانگا گیانی خۆیان له‌ده‌س دا.
بۆچوونه‌کان