ئایه‌توڵڵا مه‌کارم شیرازی، گه‌وره مه‌رجه‌عی ئایینی شیعه له ئێران جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که ته‌شهیر و سووکایه‌تی کردن به پیرۆزییه‌کانی سوننه‌کان و هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه له باری شه‌رعییه‌وه حه‌رامه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس،ئاژانسی هه‌واڵی حه‌وزه، نووسی: ئایه‌توڵڵا ناسر مه‌کارم شیرازی ئێواره‌ی دوێنێ له دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی جیهانی ته‌قریبی مه‌زاهب ئیسلامی، ڕایگه‌یاند: چالاکی کردن له گۆڕه‌پانی یه‌کگرتوویی موسڵمانان زه‌روورییه.
وتیشی: قورئانی پیرۆز به‌رده‌وام ئاماژه به پێویستی یه‌کگرتوویی و یه‌کڕیزی ده‌کات و هۆشداریی له دووبه‌ره‌کی و ته‌فره‌قه ده‌دات.
له کۆتاییشدا ڕایگه‌یاند که زۆر جار له لایه‌ن که‌سایه‌تییه ئایینییه‌کانه‌وه وتراوه که سووکایه‌تی کردن به پیرۆزییه‌کانی دیکه‌ی مه‌زه‌به‌کان حه‌رامه و ئێمه‌ش فه‌توامان له‌سه‌ری نووسی که‌چی ده‌بینین هه‌ندێ که‌س هێشتا سوورن له‌سه‌ر ته‌شهیر کردنه‌کان.
ڕاشیگه‌یاند که ته‌فره‌قه و دووبه‌ره‌کی و پچڕانی یه‌کڕیزی ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنان دایه.
بۆچوونه‌کان
بدون‌نام
29 دی 1392 - 04:14سلاو ده س خوش ببورین ته شه‌یر چ صیغه یه که؟؟؟؟؟؟؟ تکایه وشه و رسته به جی به کار به رن