بەگێڕانەوە لە هەواڵنێری ئانادۆڵ تورکیا، قوتابیانی سەعید نورسی دەڵێن ئەو کەسانەی لەژێر ناوی جەماعەت کاری سیاسی و حزبایەتی دەکەن پێچەوانەی پەیامە راستەقینەکانی نوور دەجوڵێنەوە.
ئەو قوتابیانە عەبدوڵا یەگەن، حوسنی بایرامئۆغڵو، ساڵح ئۆزجان، محەمەد فرنجی، عەبدولقادر باداڵی کە ھەموویان قوتابیانی سەعید نورسین، لەبارەی رووداوەکانی چەند رۆژی دوایی تورکیا لێدوانێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێن: "ئەوانەی بەناوی جەماعەت کاری سیاسی دەکەن، دەخوازن لەگەڵ پارتە سیاسیەکان سەودا و مامەڵە بکەن و لەناو دەوڵەت کادیری خۆیان دروست پێدەگەیەنن، یان ھەوڵ دەدەن ببنە شەریکی دەسەڵات، ھەموو ئەو کردەوانەیان لەگەڵ پەیامی نوور و قورئان ناکۆکە."
ئەو قوتابیانە لە لێدوانە ھاوبەشەکەیاندا بە پێویستی دەزانن رای گشتی ئاگادار بکەنەوە کە سەعید نورسی دانەری پەیامی نەمر، ئاگاداری کردوونەتەوە، پێڕەوانی نابێ دەست وەردەنە ناو کارو باری حکومەت.
بۆچوونهکان