حکومەتی ئیسرائیل ٢٦ بەندکراوی فەلەستینی لە بەندیخانەی ئۆفەر ئازادکرد و سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین مەحمود عەباس و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بە گەرمی پێشوازییان لە ئازاد کراوەکان کرد. 

مەحمود عەباس بەبونەی ئازادکرنی ئەو بەندیانە گوتی: "زۆر پێمانخۆشە کە ٢٦ بەندکراوی دیکەمان ئازاد کران. ھیوادارین ھەر ئاوا خۆشی لە ناوماندابێ، هەروەها بە بۆنەی ٤٩ مین ساڵوەگەڕی شۆڕشی فەلەستین، سڵاو بۆ هەمووتان دەنێرم ھیوادارم ساڵی داهاتوو دەوڵەتی خۆمان ببینین و کە پایتەختەکەی قودس بێ."  

بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین کە بە (رێککەوتنی ئۆسلۆ١٩٩٣) ناسراوە، دەبێ حکومەتی ئیسرائیل ١٠٤ بەندکراوی فەلەستینی ئازاد بکا.

تائێستا بەگشتی ٧٨ بەندکراو ئازاد کراون.