رووداو: بۆچی شۆڕشی سووریا ئەوەندە درێژەی کێشا؟
عەلی قەرەداغی: بە باوەڕی من لەبەر چەند هۆکارێک، لەوانە: سووریا لەسەر سنووری دەوڵەتی جولەکەیەو ئەو سنوورە لە1973وە تائێستا یەک تەقەی تێدا نەکراوەو بۆ جولەکەکان سنوورێکی ئارامە،
موحه‌ممه‌د مورسی جیاواز له‌سه‌رۆكه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی وڵاته‌كه‌ی توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی دادگه‌رانه و دوور له‌چاوسووركردنه‌وه‌و، په‌نابردن بۆتۆقاندن و زیندانیكردن و به‌دیاریبه‌خشینی په‌تی سێداره بۆنه‌یارانی حوكمی ده‌سه‌ڵات ببات به‌ڕێوه ..
هەموو قسەكردنێك لەسەر ئیسلامیەكان و بەهاری عەرەبی دەبێت لەسەر ساتەوەختی ئەنجامدانی شۆڕش و تێگەیشتنی ئەوان بۆئەولەحزە یەكلاكەرەوە بمانوەستێنێ، چونكە یەكێ لەجیاكەرەوەو ئاماژەكانی دیاریكردنی سروشتی هێزەكان و نوێبونەوەی شێوازی كاركردنیان و ئاڕاستەی دواتریانە.
ئاماژە: لە رێکەوتی (22) خەرمانانی ئەمساڵ دا شەبەکەی سێی سیما لە تاران، ڕاپۆرتە هەواڵێکی بڵاو کردەوە کە لەو دا گفت و گۆیەک دەگەڵ هەندێک لە زیندانیانی زیندانی ئەوین، پێک هێنابوو. بەڵام ئەمان نە لە سەرکاری سیاسی گیرا بوون و نە لەسەر دزی و خیری و شتی وا؛ بەڵکوو کەسانێک بوون کە لە لایەن هاوسەرەکانیانەوە لە سەر نەدانی هەقە مارەیی بەگرتن درابوون.
بەر لەوەى کە بەڕێز (موحەممەد خاتەمى) مەسەلەى گفتوگۆى کلتوور ء شارستانییەتەکانى لە بەرامبەر تێز ء تیۆریاى (پێکدادانى شارستانییەتەکان)ى سامۆئیل هینتگتۆنەوە پێشکەش بکات و بخاتە ڕوو، گوتەزاى (حیوار ء گفتوگۆ) لەناو وڵات‌دا زۆر جێى گرنگى و بایەخپێدان نەبوو، هەرچەندە لە گوتارەکانى بیرمەندان و سیاسەتوانەکاندا ئاماژەیەکى لەم چەشنە هەبوو،..
هەر یەکێک لەو عیبادەت و بەندایەتییانەى کە خواى گەورە و تاکە (مەعبود)ى حەق، فەرزى کردووە لە سەر بەندە (عابید) و خواپەرستەکانى، دوو ڕەهەندى زۆر گرنگ و پێویستیان تێدایە، کە بریتین لە لایەنى ڕووکار و ناوەڕۆک، کە دەبێ وەک پێویست و بەو چەشنەى کە خواى گەورە داواى دەکات و پێغەمبەرى خۆشەویست() ڕوونى کردووەتەوە ئەنجام بدرێن، ئێمە لێرەدا ـ تەنها وەک نموونەیەک ـ یەکێک لەو عیبادەت و بەندایەتییانە هەڵدەبژێرین و قسەى لەسەر دەکەین،
له‌سه‌رده‌مى زێڕينى پێغه‌مبه‌رى خودادا(درودى خواى له‌سه‌ر بێت)هه‌موو مهاجر و ئه‌نصار و باقى ئيمانداران يه‌ك سه‌ركرده‌و يه‌ك باره‌گا و يه‌ك مه‌به‌ست و يه‌ك مه‌رجه‌ع بوون, ئايه‌ته‌كانى قورئان دائه‌به‌زيه لايان و پێغه‌مبه‌ريش (درودى خواى له سه‌ر) به گوفتار و به كردار ئاڕاسته‌ى ئه‌كردين و كێشه‌ى ته‌فره‌قه و ڕاى جياوازى ناوخۆىيان نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو تحديات و پيلانه گه‌ورانه‌ى كافران و مونافيقان و بوونى دوو ده‌وڵه‌تى زلهێز.
بۆ ئه‌وه‌ی باڵاپۆشی لای كه‌سه نزیكانت خۆشه‌ویست بكه‌یت و هه‌ردوو لا ئه‌ركتان جێبه‌جێ بكه‌ن و ره‌زامه‌ندی خوایی به‌ده‌ست بهێنن، ده‌كرێ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه یارمه‌تیده‌ر بن تا كیژان و خانمان به ئه‌ركی ئاینی خۆیان هه‌ڵسن، ئه‌ویش به یارمه‌تی و له ڕێگه‌ی دایك و باوك، یان به ته‌نیایی، یا تێكڕای خێزانه‌كه هه‌موویان، به‌بێ ئه‌وه‌ی زۆری لێ بكه‌یت، یان رووبه‌ڕووی لێدان و توندوتیژی بكه‌یته‌وه،..
ده‌مێکه حه‌ز ئه‌که‌م باسێک بنووسم له باره‌ی مه‌عنای «لا إله إلا الله» به کوردی؛ به‌ڵام نه‌مئه‌وێرا، ئه‌ترسام نه‌توانم به‌و جۆره‌ی شێاوه باسی بکه‌م و ببێته هۆی خلیسکانی خوێنه‌رێک؛ به‌ڵام نووسینه‌که‌شی بووبوو به ورکه‌و خۆره‌ی گیانم‌و ئاقیبه‌ت چاری خۆمم نه‌کرد!
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر) ناوی ته‌واوی محمه‌دی کوڕی عه‌بدوڵڵای کوڕی عه‌بدولموته‌ڵیبه، ساڵی 571ی زاینی له مه‌ککه له دایک بووه. له ساته‌وه‌ختێکدا له دایک بووه که جیهان (به تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌مڕۆ پێی ده‌وترێت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین) له تاریکی و دواکه‌وتوویی و نه‌زانیدا ژیاوه. په‌یامبه‌ری ئیسلام له مناڵی و هه‌رزه‌کاری و گه‌نجێتیدا نمونه‌ی مرۆڤێکی ڕه‌وشت به‌رزو ده‌ست پاک و ئه‌مانه‌ت پارێز بووه. له ته‌مه‌نی 25 ساڵیدا له‌گه‌ڵ خه‌دیجه ژیانی هاوسه‌رێتی پێکهێناوه.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb