به‌بۆنه‌ی 9ی ڕهشهمهساڵوهگهڕی کۆچی دوایی ئه‌و نه‌مره‌دا. یه‌کێک له‌و کهسایهتییهمهزنانهی کهشانازێکی گه‌وره‌ی بۆ مێژووی پڕله‌شانازی خه‌بات و تێکۆشانی گه‌له‌که‌ی له‌پێناو رزگاری نهتهوهژێردهستهکهی خۆی تۆمار کرد، مه‌لا مسته‌فای بارزانی بوو. که‌سایه‌تییه‌ک له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینی خاوه‌ن پێگه‌و ڕێز و حورمه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردییدا، وێڕای باووباپیرانی خۆی به‌چه‌ند پشتهوهبهبهجێهێنانی ئه‌رکی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی، به‌رهه‌ڵستیی زوڵم و زۆری داگیرکه‌رانیان کرد، که‌سایه‌تییه‌ک که‌تا دوایین ڕۆژانی ژیانیی، وێڕای پشت به‌ستن به‌خوای مه‌زن، خولیای سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌که‌ی، ژیانی ئاوێتهلهدهربهدهری و خه‌بات و شاخ و چیا سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستان بوو و کۆڵی نه‌دا و له‌ئاکامدا شۆڕشهمهزنهکهی بوو به‌قوربانی پیلانی دزێوی په‌یمانی ئه‌لجه‌زایر کهبهنێوبژیوانی ئامریکا و ئیسڕائیل له‌لایه‌ن سێ ده‌وڵه‌تی ئێران و عێڕاق و ئه‌لجه‌زایر به‌سترا و تا ماوه‌یه‌ک کۆتایی بهگڕکانی ئه‌و شۆڕشهمهزنههات. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئهوهکهسایهتیی بارزانی له‌بیر و مێشکی هه‌ڤاڵان و ڕۆژنامه‌وانان و سیاسه‌توانانی نێوخۆیی و ده‌ره‌کی بۆته‌جێی سه‌رنج و هه‌ریه‌که‌یان حه‌ولیان داوهتایبهتمهندییهئهرێنییهکانی ئه‌و کهسایهتییهمهزنهلهبیرهوهرییهکان خۆیان دا بخه‌نه‌به‌ر باس و لێکۆلێنهوهکهلهو وتاره‌دا ئاماژه‌ی پێده‌که‌ین: مه‌لا مسته‌فای بارزانی له‌ساڵی ١٩٤٦ له‌لایان کۆماری دێموکڕاتی کوردستان وهکرایهفهرماندهی گشتیی ده‌وڵه‌تیی کۆماری کوردستان، بارزانی بۆ خۆی و ٥٠٠ جه‌نگاوه‌ری ئازا و دڵێرهوهوێڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سێ هێزی گهورهئێران و عێڕاق و تورکیا تووشی بەرهنگارییەکی تووند ببوون، توانییان ٣٠٠ کیلۆمیتر و به‌زستانی سارد و سڕهوهو له‌ماوه‌ی ٥٢ ڕۆژدا ببڕن و له‌چۆمی ئاراس بپه‌ڕنه‌وه‌و خۆیان بگهیهننهخاکی ڕووسیا . له‌و ڕێپێوانهمێژووییهئازایهتی و بوێری بارزانی و شاره‌زایی زۆری ئه‌و لهتاکتیکی نیزامی شه‌ڕ به‌جوانی ڕوون ده‌بێته‌وه. ئه‌بولحه‌سه‌نی ته‌فره‌شیان یه‌کێک له‌و شه‌ش ئهفسهرهههڵاتووانهی سوپای ئێران که‌خوێندنی نیزامی‌یان به‌شێوه‌یه‌کی زانکۆیی ته‌واو کردبوو ووێڕای ئه‌زموونی زۆری شه‌ڕ، دوای رووخانی ههردووکۆماری کوردستان و ئازه‌ربایجان په‌نایان بۆ بارزانی بردبوو، له‌بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆیدا باسی له‌وه‌کردووه: ئه‌گه‌ر به‌شه‌ش ئهفسهرهکهنهخشهیهکی سه‌رکه‌وتووی شه‌ڕیان بۆ شوێنێک دارشتبا، ئه‌وانیش دوای لێکدانه‌وه‌و توێژینه‌وه‌یه‌کی زۆر وه‌کوو بارزانی ده‌یانتوانی بڕیار له‌سه‌ر نهخشهدارێژڕاوهکه بده‌ن هه‌ر وه‌کوو ده‌ڵێت : هه‌رچه‌ند به‌ڕواڵه‌ت پسپۆڕ و پیاوی خوێنده‌وار بووین، به‌لام پاش لێکۆڵینه‌وه‌و وردبوونهوهلهنهخشهی زه‌وی توێژینه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر زۆر به‌چاکی بڕیارمان دابایهئێستا وه‌کوو بڕیاڕی ئه‌ومان، بڕیار دابوو . (ابوالحسن تهفرشتیان... بارزانی لهمهابادهوهبۆ ئاراس - ٢٨٤) دوکتور گۆتنهردشنهر ده‌ڵێت : بارزانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کهقۆناغهکانی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌رده‌ستی پیاوانی ئاینییهوهبڕیوهبهڵام له‌گه‌ڵ ئهوهشداخاوهنی توانایه‌کی به‌هێز بوو لهبهیهکهوهبهستنهوهی بابه‌ت و مهسهلهجیاوازهکان و جه‌ختکردن له‌سه‌ر نێوه‌ڕۆکی بابه‌تێکی دیاریکراو له‌میانه‌ی باسه‌کاندا، ئه‌و وێڕای شاره‌زاییه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری نیزامی و سیاسی له‌دارشتنی نه‌خشه‌ی شه‌ڕ زیره‌کییه‌کی سه‌رسوورهێنه‌ری هه‌بووه. بارزانی بڕوایه‌کی پته‌وی بو خوا و ڕۆژی دوایی و لێپرسینهوهههبوو، خۆشه‌ویستی خوا بهقووڵییهوه له‌ناخیدا جێگیر ببوو، له‌و بارهوهمامۆستا هه‌ژاری موکریانی ده‌ڵێ: زۆربه‌ی قورئانی له‌به‌ر بوو، باوه‌ڕی بهئیسلامهتی و قه‌زا و قه‌ده‌ری خوا زۆر پته‌و بوو. بارزانی له‌کار و باره‌کانیدا خوای به‌پشت و په‌نای خۆی داده‌نا و سه‌رکه‌وتنه‌کانی بۆ یه‌زدان ده‌گه‌ڕانده‌وه، ڕۆیشتنی بۆ یه‌کێتیی سۆفییه‌ت به‌نێو سێ له‌شکری پڕچه‌ک، به‌پشتیوانی خوا ده‌ست پێ‌کرد، هه‌روه‌ک ده‌ڵێ : برایان من به‌ره‌و چاره‌نووسێکی نادیار ده‌ڕۆم نازانم له‌به‌ر برسییه‌تی یان سه‌رما، یان به‌گولله‌ی دوژمنان ده‌مرم، بۆ یهشیمانهی مه‌رگ نزیکه، به‌ڵام خوا له‌سه‌رجه‌م دوژمنان به‌هێزتر و گه‌وره‌تره، من به‌پشتیوانی خوا ڕێگای به‌ره‌نگار بوونهوهدهگرمهبهر. (بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد.) خوا په‌ره‌ستی و بڕوا بوون به‌ڕۆژی سزا و دوایی یه‌کێک له‌خه‌سڵه‌ته‌کانی که‌سایه‌تیی بارزانی بوو، هه‌روه‌ک داڤید ئاده‌مسن ده‌ڵێ: کاتێک لهبارزانیم پرسیی ناوچه‌یه‌کی زۆرتان ڕزگار کردووه، وه‌ڵامی داوه‌و گوتی خوا یارمه‌تی داوین.(بارزانی حه‌زی له نازناوی باق و بریق نه‌بوو. ل 3) هه‌روه‌ها فڕه‌نسۆ هه‌ریری له‌و باره‌و ده‌ڵێ: کاتێک کهڕۆژنامهکان له‌باره‌ی داستانی هه‌ندرێن پرسیاریان لێده‌کرد لهوهڵامد ادهیگوت: ئه‌و داستانهبهپشتیوانی خوا به‌ده‌ست هات، لوتفی خوا بۆ ئێمه‌ی سه‌رخست، خوا یارمه‌تی داین. (تایبه‌تمه‌ندیی و ڕهوشتهدیارهکانی بارزانی نه‌مر. فڕه‌نسۆ هه‌ریری1. ل 3) پڕۆفسۆر عیزه‌ددین مسته‌فا ڕه‌سووڵ له‌باره‌ی بارزانی نه‌مردا ده‌ڵێ: بارزانی سه‌رکرده‌یه‌کی گه‌وره‌ی کورده، ماوه‌یه‌کی دووروو درێژ سه‌رکرده‌یه‌کی ڕاپه‌ڕین و تێکۆشانی و شۆڕشی کوردی کردووه، کۆڵیشی نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌و پیلانهبۆگهنهی (په‌یمانی ئه‌لجه‌زایر- سه‌ددام و شای ئێران و کیسنجر) کۆتایی به‌شۆڕش هێنا. ئێستاش پیاو له‌و جۆرهشتهدهترسێ!، به‌ڵام چاره‌چییه، که‌واته بارزانی به‌و هه‌موو زیرهکییهوهبهو هه‌موو ئهزموونهزۆرهی که‌هه‌یبوو، چۆن به‌سه‌ر یه‌کێکی تردا ڕانابوورێ. شای ئێران به‌بارزانی گووت تۆ چوار جار منت هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند با منیش جارێک تۆ لهخشتهبهرم.( به‌ڵام مخابن هه‌مان ئه‌و خشتهبڕینهواتهپهیمانی ئه‌لجه‌زایر کۆتایی هه‌میشه‌یی به‌شۆڕشی 14 ساڵه‌ی ئهیلوول هێنا و پشووی لێ‌بڕی.) هه‌ره‌وها ده‌ڵێ: بارزانیی نه‌مر که‌سایه‌تییه‌کی مه‌زن بوو، هه‌رگیز له‌بڕیارداندا دوودڵ نه‌بوو، که‌سێکی زۆر به‌وه‌فا بوو. بارزانی پڕوای پته‌وی بهدێموکڕاسی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه هه‌بووه‌و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و ئایینهجیاکانی له‌ده‌وری خۆ کۆ بکاته‌وه، فڕه‌نسۆ حه‌ریری لهوبارهوهدهڵێت : بارزانی نه‌مر ببووهسهمبۆلی کۆکردنه‌وه‌ی تێکڕای میلله‌تی کوردستان، چونکهلهسهرهمی ئه‌ودا کوردی موسڵمان و ئێزیدی، ئاشووری و تورکمه‌نه‌کانیش هه‌ستیان به‌جیاوازی و جیاکردنه‌وه‌یه‌ک نه‌ده‌کرد، بارزانی کارێکی کردبوو مه‌لایه‌کی موسڵمان له‌گه‌ڵ قه‌شه‌یه‌کی مه‌سیحی و ئێزیدییه‌ک له‌یه‌ک لێژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دا بهیهکهوهکار بکه‌ن . (فڕه‌نسۆ حه‌ریری – تایبه‌تمه‌ندیی ڕهوشتهدیارهکانی بارزانی نه‌مر) له‌باری ئازایه‌تی و نه‌ترسی بارزانییهوهههژاری موکریانی ده‌ڵێت : به‌بڕوای من و هه‌رکه‌سێک کهبارزانیی له‌شه‌ڕ دا دیبێت، ڕهنگهتای ئه‌و له‌جیهاندا هێشتا له‌دایک نه‌بووبێ، من له‌شه‌ڕه‌کانی بارزان له‌گه‌ڵیا بووم، هاتبوومهسهر ئه‌و باوهڕهکهنازانێ مانا‌و وشه‌ی (ترسان) چییه؟ (هه‌ژاری موکریانی – بارزانی ) بارزانی جگه له‌وه‌ی خۆی نه‌خشه‌کانی شه‌ری داده‌ڕشت، هاوکات له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو پێشمهرگهکانییهوههێرشی بۆ سه‌ر دوژمن ده‌برد، سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش (ته‌یموور جه‌عفه‌ر مووسا) که‌یه‌کێک لهههڤاڵانی بارزانی لهڕێپێوانهمێژووییهکهی بۆ سۆڤییه‌ت بووه، ده‌ڵێت : قاره‌مانییه‌تی بارزانی له‌زۆر لایهنهوهسهرنجی ڕاکێشام له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌پێش هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی دابوو و چاونهترسانهشهڕی ده‌کرد .(ڕه‌نگدانه‌وه‌ی که‌سایه‌تیی بارزانی٥٣ ل) بارزانی خووڕه‌وشتێکی به‌رزی هه‌بوو و سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌سه‌رکرده‌ی شۆڕشێک بووهبهڵام له‌ڕووی سیما‌و شێوه‌ی جلوبهرگهوهلهپێشمهرگهو هه‌ژاران جیا نه‌ده‌کراوه، هه‌ژار ده‌ڵێ : ئه‌و که‌سه‌رۆکی ئه‌و شۆڕشهگهورهیهبوو به‌ڵام له هه‌ژارو نه‌داران پۆشته‌تر نه‌بوو. به‌رگ و پێڵاوی هه‌میشه کۆن بوو، گۆره‌وییه کون تێ بووه‌که‌ی بۆ خۆی و به‌ده‌ستی خۆی دهیچنییهوه. فێرو خۆ به‌زل زانینی پێ کفر بوو، خۆی له‌هیچ شوان و گاوانێک به‌گه‌وره‌تر نه‌ده‌زانی هه‌روه‌ک خۆشی له هیچ که‌س له‌دنیادا پێ که‌متر نه‌بوو. له‌به‌رامبه‌ر به‌فیزو خۆ به‌زل زان، ئه‌وپه‌ڕی سه‌ختی ده‌نواند. (هه‌ژار موکریانی – بارزانی ٤٠) ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک له‌وته‌کانی بارزانی بده‌ین که‌له‌نێو خه‌ڵک و کۆبوونه‌وه‌کاندا جه‌ختی لهسهرکردووهئهوهبوو کهههمیشهخۆی به‌خزمه‌تکاری گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی داده‌نا، له‌و بارهوهلهڕۆژنامهی ژین دا هاتووه( خه‌باتکاری قاره‌مان مسته‌فا بارزانی له‌هه‌مووی کۆبوونه‌وه‌کاندا ده‌یکوت : من قاره‌مان نیم، من پێشه‌وا نیم، من خزمه‌تکاری میلله‌تم (ڕه‌نگدانه‌وه‌ی که‌سایه‌تیی بارزانی -٥٩) له‌ڕاستیدا بارزانی پێویستی به به‌رگری هیچ که‌س و هیچ لایه‌نێک نییه، چونکهڕابردوو و مێژووی بارزانی ڕوون و ئاشکرایه. مێژووی خه‌باتی بارزانی واتهمێژووی نیو سه‌ده به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستان و نۆکه‌رانیان. بێگومان هه‌رکه‌سێک باسی مێژووی شۆڕشی کورد له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان بکات، ده‌بی باسی خه‌باتی بارزانیش بکات، چونکهبارزانی بڕبڕه‌ی پشتی ئهوخهباتهیهو به‌شیکی پڕ له سه‌روه‌ری و شانازی مێژووی کوردایه‌تی بۆ به‌رگری له خاک و نیشتمانه‌که‌یه‌تی. ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوودا گه‌لێ ڵاپه‌ڕه‌ی پڕله‌درۆ و دهلهسهبۆ ناوزڕاندنی بارزانی و چه‌واشه‌کردنی مێژووی خه‌باته‌که‌ی کراوه، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگارداو به‌فه‌رمانی مێژوو ڕووی دزێوییان ئاشکرابوو و گشتییان چوونهتهنێو خانه‌ی فه‌رامۆشی و شه‌رمه‌زاری مێژووه. به‌مجۆره ئه‌و تایبهتمهندییانهو ده‌یان ڕه‌وشتی به‌رزی بارزانی نه‌مر بوونه‌هۆی ئه‌وه‌ی که لێهاتوویی ئه‌مه به‌ده‌ست بهینێت که‌بتوانێ ببێت به‌خاوه‌نی که‌سایه‌تییه‌کی ڕووحی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌له‌که‌ی و سه‌دان هه‌زار که‌س له لاوان و ڕۆشنبیرانی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌رک و ڕێنوێنی ئه‌و له‌پێناوی به‌رگری له‌خاک ونیشتمانه‌که‌ی حازربن گیانی خۆیان ببه‌خشن و ته‌نانه‌ت له‌داوی مه‌رگیشی ببێتههاندهر و سه‌مبۆلی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌بات و خۆڕاگری بۆ نه‌وه‌کانی دواڕۆژی و مێژووش به‌شانازییه‌وه له باوه‌شی بگرێت .
بۆچوونه‌کان