«كۆنفڕانسی جیهانی ڕاگه‌یه‌نڕاوه‌ی بنه‌ماڵه» له دوایین دانیشتنی‌دا، كه له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی 6ی ئاوریلی 2016ی زایینی له شاری ئیستانبوڵی توركیا به‌ڕێوه چوو، به‌ڵێننامه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی، به مه‌به‌ستی جێگری به‌ڵێننامه‌ی «سیداو»، په‌سند كرد. كه كاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاوی له ئاستی نێونه‌ته‌وه و جیهانیدا لێكهوتهوه. به‌ڕێوبه‌رانی كۆنفڕانسی بنه‌ماڵه له توركیا، جه‌ختیان كرد كه چه‌ند ڕوونووسێك له به‌ڵێننامه‌كه‌ی خۆیان بۆ ڕێكخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، ڕێكخراوه‌ی هاوكارییه‌كانی ئیسلامی، وڵاتان و ڕێكخراوه‌كانی چالاكی له ئاستی جیهانیدا بنێرن. جگه له چاكسازی ڕاگه‌یاندن و ته‌كووزی دانیشتنه فره‌كانی ڕێكخراوه‌یی و ناوخۆیی، به مه‌به‌ستی ناسینی به‌نده‌كانی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه و نیشان دانی ههڤیازییهكانی له مه‌ڕ به‌ڵێننامه‌ی سیداو و... به‌ڕێز دوكتۆر به‌یان تۆفیق، وه‌زیری پێشووی بنه‌ماڵه له ئێڕاق، ئه‌و به‌ڵێننامه‌ی له دانیشتنێكدا كه به بڕێوبهرایهتی دوكتۆر عه‌لی مهحیێدین قه‌ره‌داغی؛ ئەمینداری گشتیی یه‌كێتی زانایانی موسوڵمان و جێگری سه‌رۆكی شوڕای فەتوا و توێژینه‌وه‌ی ئوروپا به‌ڕێوه چوو، خوێنده‌وه. ئه‌و كۆنفڕانسه به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دوكتۆر قه‌ره‌داغی و ئه‌ندامه‌تی مامۆستا عه‌لی قورت؛ سه‌رۆكی یه‌كێتی ڕێكخراوه‌كانی ناوخۆیی له جیهانی ئیسلامی، مامۆستا عه‌بدولمه‌جید نه‌ججار؛ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌سپاكی یه‌كێتی جیهانی و سه‌رۆكی شاندی زانستی و ڕێكخراوه‌ی كۆنفڕانس، به‌ڕێز دوكتۆر نه‌زیهه مه‌عاریج؛ سه‌رۆكی شاندی ژنان له یه‌كێتی جیهانی و تاقمێك له لێهاتووان، زانایان، توێژه‌ران، كه‌سایه‌تی و پسپۆڕان و ڕێكخراوه‌كانی جیهانی په‌یوه‌ندیدار به بواری بنه‌ماڵه، ژنان، منداڵان و كارناسانی قانوونی و كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڕێوه چوو. دەقی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆنفڕانسی جیهانی بنه‌ماڵه بڵاو كرایه‌وه، به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه‌یه: بسم الله الرحمن الرحیم پێشه‌كی بنه‌مه‌ڵه یه‌كه‌مین باوه‌شی پێكهاته‌ی مرۆڤ و پاسه‌وانی ژیان و به‌رده‌وامی مرۆڤه. كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆیی مرۆڤ، پێویستی زۆری به چاندنی بایهخهكان، پاراستنی پێوه‌ندی خێزانی و پشتیوانی كردنی له‌مه‌ڕ هه‌ڵوه‌شان و تێكڕووخان هه‌یه. له سه‌رده‌می ئێستادا بنه‌ماڵه مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ره و له ته‌واوی بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ململانه‌ی گه‌وره‌ی، كه ئه‌گه‌ری زۆری هه‌ڵوه‌شانی له‌سه‌ره، ڕووبه‌ڕوویه. كه‌واته به سه‌رنجدان به ئاڵۆزی پێوه‌ندییه‌كانی كولتووری و ژیاری مرۆڤه‌كان و پێوه‌ندییه‌كانی یاسایی و قانوونی نێوانیان، كه له ڕێگه‌ی ڕێكه‌وتنامه و په‌یمانه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی پێك دێت و ئه‌نجامه نه‌رێنییه‌كانی كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای مرۆڤی هه‌یه، بۆ نموونه كۆمه‌ڵگای ئیسلامی كه به پێی كولتووری ئایینی خۆی، مه‌كۆی خێزانی به به‌رز و مه‌زن ده‌نرخێنێ و به كۆمه‌ڵێك له بایه‌خه‌كانی ڕه‌وشت به‌رزی و بنه‌ماكانی شه‌رعی چوارده‌وری ده‌گریت، تا كوو هێز و گه‌شه‌كردنی بپارێزرێت، ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه له‌سه‌ر بنەڕەتی بنه‌ما گشتییه‌كانی هاوتەریب له‌گه‌ڵ سروشتی ئینسانی و ئایینه ئاسمانییه‌كان، كه له‌لایه‌ن شه‌ریعه‌تی ئیسلام جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه، پێك هاتووه و له‌گه‌ڵ فره‌چه‌شنی كولتووری كه په‌یماننامه‌ی ڕێكخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ری داکۆکی دەکا، هاوڕێ و هاوهه‌نگاوه. به‌شی یه‌كه‌م-واتای بنه‌ماڵه و ئه‌مانجی ئه‌و مادده‌ی یه‌ك: واتای بنه‌ماڵه: بنه‌ماڵه پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه له ژن و پیاو پێك دێت و پێوه‌ندی هاوسه‌رگیری شه‌رعی و له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی، چاكه‌كاری، هاوكاری، ڕاوێژ، هاوڕێیه‌تی و دڵۆڤانی و به ڕه‌زامه‌ندی خۆیان، ژیانی هاوبه‌شیان بۆ پێك دێنیت. مادده‌ی دوو: بنه‌ماڵه له ژن و پیاو و منداڵان –ئه‌گه‌ر هه‌بن- پێك هاتووه. مادده‌ی سێ: ئامانجه‌كانی بنه‌ماڵه بریتین له: 3-1- پاكی و داوێنپاكی ژن و مێرد و پاراستنی ناموس. 3-2- پاراستنی ڕه‌چه‌ڵه‌ك و پشتێوانی كردن له بواری ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆحی. 3-3- به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه‌یی مرۆڤ. 3-4- ئاسووده‌یی و ئاسایشی ڕه‌وانی، خۆشه‌ویستی و دڵۆڤانی. 3-5- پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی هێمن و ئاسووده‌ی مرۆڤی. 3-6- وه‌ڵامدانەوە به پێداویستییه‌كانی پێوه‌ندی خێزانی. به‌شی دووهه‌م- بنه‌ماكانی بنه‌ماڵه و ئه‌ركه‌كانی مادده‌ی چوار: بنه‌ماكانی بنه‌ماڵه بریتین له: 4-1- هاوسه‌نگی له ماف و ئه‌ركه‌كانی ژن و مێرد بۆ دابین كردنی دادپه‌روه‌ری، مرۆیه‌تی و چاكه‌كاری. 4-2- یه‌كسانی له بنچینه‌ی به‌دیهێنان، كه‌رامه‌تی ئینسانی، شیاوبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و قانوونی و ده‌سته‌به‌ری ماڵی. 4-3- ڕه‌زامه‌ندی و ڕاوێژی دوو لایه‌نه. مادده‌ی پێنج: ئه‌ركه‌كانی بنه‌ماڵه: 5-1- به‌شداری له په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی فكری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی. 5-2- پشتیوانی ماددی و مه‌عنه‌وی له تاكه بەساڵاچوو و مناڵەکان. 5-3- حه‌ول دان بۆ دابینكردنی ئاسووده‌یی ده‌روونی و پاراستنی ته‌ندروستی تاكه‌كان. 5-4- په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌ی تواناكانی فكری، جه‌سته‌یی، ڕوحی و سۆزداری تاكه‌كان به ڕاهێنان و په‌روه‌رده و ڕابواردنی دروست و شیاو. به‌شی سێهه‌م: مناڵ و مافه‌كانی له بنه‌ماڵه‌دا مادده‌ی شه‌ش: واتای مناڵ: مناڵی بریتییه له قۆناغی تۆلی تا باڵغ بوون مادده‌ی حه‌وت: مافی مناڵ له خێزاندا بریتین له: 7-1- به‌هره‌مه‌ندی له مافی ژیان، به‌رده‌وامی، زیان نه‌دیتن و ده‌ستدرێژی نه‌كردنه سه‌ری، هه‌ر له قۆناغی تۆلی ڕا. 7-2- به‌هره‌مه‌ند بوون له پێوه‌ندایه‌تی به دایك و بابی یاسایی خۆی و پێوه‌ندارێتی به شوناسی ئایینی، كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی. 7-3- به‌هره‌مه‌ند بوون له مافی شیره‌خۆری، تا كاتێك كه كێشه‌یه‌ك بۆ ته‌ندروستی ئه‌و یا دایكی پێش نه‌یه‌ت. 7-4- به‌هره‌مه‌ندی له مافی سه‌رپه‌رشتی به شێوازێك كه له ته‌واوی بواره‌كانی ماددی و مه‌عنه‌وی، به ته‌واوه‌تی ئاگاداری بكرێ و ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه‌ش بێته پێش، ئه‌و مافه بۆ مناڵ هه‌ر بپارێزرێ. 7-5- كه‌ڵك وه‌رگرتن له خه‌رجی خواردن و خواردنه‌وه، جل و به‌رگ، خانوو، خوێندن، ده‌رمان، سه‌رگه‌رمی و هه‌رشتێك كه له خوو و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگادا پێویست بێت. ئه‌و مافه و مافه‌كانی پێویستیتری مناڵ، له كاتی جیابوونه‌وه‌ی دایك و بابیشدا، به‌رده‌وام درێژه‌یان هه‌بێت. 7-6- به‌هره‌مه‌ند بوون له مافی سه‌رپه‌رشتی دایك و باب به‌سه‌ر ئه‌و و ماڵه‌كه‌یدا، تا كاتێك كه به ته‌واوی گه‌شه ده‌كات و به‌ته‌مه‌نی بالغی ده‌گا. 7-7- مافی پشتیوانی له‌هه‌مبه‌ر ته‌واوی ده‌ست درێژییه‌كانی ماددی و مه‌عنه‌وی، دڵچهراندنی جه‌سته‌یی، كار كردن له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسایی، ده‌ستدرێژی سێكسی، ده‌ست درێژی جه‌سته‌یی و كۆچ كردنی زۆره‌كی. 7-8- به‌هره‌مه‌ند بوون له مافی گه‌شه كردن، له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوای دروست و بایه‌خه‌كانی ڕه‌وشتبه‌رزی. 7-9- به‌هره‌مه‌ند بوون له په‌روه‌رده‌ی هاوسانی ڕوحی، پێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و هاوبه‌شییه‌كانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكاری و ئاشتی دادپه‌روه‌رانه. 7-10- به‌هره‌مه‌ندی له گه‌شه‌ی پشتئه‌ستوور به پاراستنی كه‌سایه‌تی خۆی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕوحی و ده‌روونی. 7-11- به‌هره‌مه‌ندی له گه‌شه‌كردن، له‌سه‌ر ئه‌ساسی داوێنپاكی و دووری له ڕه‌وشته‌كانی لاڕێیانه و پێوه‌ندی سێكسی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هاوسه‌رگیری و فەرهەنگسازی بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ره‌كانی كه به هۆی پێوه‌ندی سێكسی ناڕه‌وا دێنه پێش. به‌شی چواره‌م- بنه‌ماڵه‌ی به‌ربڵاو مادده‌ی هه‌شت: 8-1- مه‌به‌ست له بنه‌ماڵه‌ی به‌ربڵاو ئه‌وه‌یه كه خزمه‌كانی تریش له خۆی ده‌گرێ. 8-2- ئه‌ساسی بنه‌ماڵه‌ی به‌ربڵاو بریتییه له: 8-2-1- بایه‌خه‌كانی پێوه‌ندی خزمایه‌تی، چاكه‌كردن، خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی له‌گه‌ڵ یه‌كتر. 8-2-2- دابینكردنی پشتیوانی ماددی و مه‌عنه‌وی و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌تایبه‌ت بۆ خاوه‌ن پێداویستییه‌كان، به‌ساڵاچووان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ناو خێزاندا خاوه‌نپێداویستی تایبه‌تن و كه‌مترخه‌م نه‌بوون له ئاست ئه‌واندا. 8-2-3- ده‌سته‌به‌ری ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بۆ خاوه‌ن پێداویستییه‌كانی تایبه‌ت. 8-2-4- سه‌روسامان دان به پێوه‌ندی تاكه‌كان. 8-2-5- چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ گشت خزمان به پێوه‌ندی له‌گه‌ڵیان و ڕێكخستنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانیان له كاتی هاتنه پێشی ناكۆكی له نێوانیاندا، هه‌روه‌ها هاوڕێیه‌تیان له كاتی شادی و شادمانیدا. به‌شی پێنجه‌م- پێكهاته‌ی بنه‌ماڵه مادده‌ی نۆ: زه‌ماوه‌ند، په‌یمانێكی ڕه‌وا له نێوان پیاو و ژن و ته‌نیا ڕێگه‌ی پێكهێنانی خێزانه. مادده‌ی ده: زه‌ماوه‌ند له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و ڕه‌زامه‌ندی دوولایه‌نه‌ی نێوان ژن و پیاو و هه‌روه‌ها هاوژینی شیاو و چاكه‌كاری دوولایه‌نه، پته‌و و به‌رده‌وامه. مادده‌ی یازده: له په‌یمانی زه‌ماوه‌نددا، به‌رژه‌وه‌ندی ژن و مێرد و توانای ئه‌وان له خۆڕاگری له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان مه‌رجه. مادده‌ی دوازده: په‌یمانی زه‌ماوه‌ند ده‌بێته هۆی به‌دیهاتنی كۆمه‌ڵێك ماف و ئه‌ركی دوولایه‌نه كه پابه‌ندی به‌وان پێویسته. مادده‌ی سێزده: پیاو به‌رپرسه له‌وه‌یکه به پێی هێز و توانای، بۆ بنه‌ماڵه‌ی خه‌رج بكات و بۆ ژنی لێهاتووش باشتره كه له دابین كردنی خه‌رجی ماڵدا به‌شدار بێت. مادده‌ی چوارده: بنه‌ماڵه، ناوه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه دینامیزم و جوڵانی، ئه‌ركی هاوبه‌شی ژن و پیاوه، به‌ڵام پیاو ئه‌ركی قورستری له‌سه‌ر شانه. كاروباری بنه‌ماڵه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاوێژ، ڕه‌زامه‌ندی دوولایه‌نه، یه‌كسانی، هۆزانی، خۆشه‌ویستی و هاوژینی شیاو ڕاوه‌ستاو ده‌بێ. مادده‌ی پازده: وه‌گه‌ڕ خستنی چه‌رخی بنه‌ماڵه به هاوسه‌نگی و گه‌شه‌ی ڕۆڵی هه‌ركام له ئه‌ندامان، به‌ستراوه. مادده‌ی شازده: دابه‌شكردنی ماف و ئه‌ركه‌كان له بنه‌ماڵه‌دا، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌ساسی لێهاتوویی و تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر كام له تاكه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی سروشتی ئه‌وان بێت تا گشتیان له بایه‌خ و ڕێزی به‌رامبه‌ر به‌هره‌مه‌ند و له هه‌ر جۆره سووكی و بێبایه‌خی به‌دوور بن. مادده‌ی حه‌ڤده: چاكه‌كاری، پشتیوانی و چاكه‌خوازی ته‌واو له ئاست دایك و باب ئه‌ركی مناڵانه. مادده‌ی هه‌ژده: هه‌ر جۆری سته‌م، زۆره‌ملی و خه‌سار پێدان له نێوان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌دا قه‌ده‌غه‌یه. مادده‌ی نۆزده: بۆ پاراستنی مافه‌كان، پێویسته په‌یمانی هاوسه‌رگیری به توندی و پته‌وی بگیرێت. به‌شی شه‌شه‌م-كۆتایی هێنان به په‌یمانی زه‌ماوه‌ند مادده‌ی بیست: له بنه‌ڕه‌تدا پێویسته پێوه‌ندی ژن و مێرد درێژه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر درێژه‌دان به‌و ژیانه دژوار بوو و ته‌واوی ڕێچارهكان و چاره‌سه‌رییه‌كان به‌ستران، په‌نا ده‌بردرێته به‌ر جیابوونه‌وه و ئه‌گه‌ر بێته دی، پێویسته جیابوونه‌وه به‌شێوازێكی ڕه‌وا و شیاو ئه‌نجام بدرێت. مادده‌ی بیستویه‌ك: ئه‌گه‌ر درێژه‌دان به ژیانی هاوبه‌شی دژوار بوو، پیاو ده‌توانێت به شێوازێكی په‌سندكراو بڕیاری جیابوونه‌وه بدات و ژنیش مافی هه‌یه داوای جیابوونه‌وه یا هەڵوهشانهوه بكات. مادده‌ی بیست‌ودوو: كاتێك كه ناكۆكی و ناته‌بایی هاته‌پێش، له پێش جیابوونه‌وه‌دا، دادپهروهرانێك له خێزانه‌كانی ژن و پیاو، بۆ ڕێكخستن و پێكهێنانه‌وه له نێوانیاندا، ناوبژیوانی بكه‌ن. مادده‌ی بیستوسێ: له دۆخی هاتنه‌دی جیابوونه‌وه‌دا، پێویسته جۆری جیابوونه‌وه‌كه دیاری بكرێت، سرنج بدرێته پێداویستی و ده‌ره‌نجامه‌كانی و هه‌روه‌ها مافه شوێنهواردارهكانی بۆ ئاندامانی بنه‌ماڵه بپارێزرێت. به‌شی حه‌وته‌م- به‌رپرسیاره‌تی حكومه‌ت و ڕێكخراوه‌كانی ناوچه له پشتیوانیكردنی بنه‌ماڵه مادده‌ی بیستوچوار: مسۆگه‌ر كردنی بابه‌ته‌كانی خواره‌وه، له ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ته: 24-1- دابینكردنی پشتیوانی یاسایی و قانوونی له مه‌كۆی خێزانی. 24-2- به‌شداریكردنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی بنه‌ماڵه‌دا. 24-3- دابینكردنی خانوو بۆ ژن و مناڵان تا له دۆخی جیابوونه‌وه یا مردنی پیاودا، له ئاواره‌یی له ئه‌ماندا بن. 24-4- پشتیوانی شیاو و په‌سندكراو له مناڵان بۆ درێژه‌دان به خوێندن و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ماددی و مه‌عنه‌وی. 24-5- حه‌ول دان بۆ په‌ره‌سه‌ندنی كولتووری بنه‌ماڵه‌ی شیاو و په‌سند، تاكوو به‌خته‌وه‌ری تاكه‌كان دابین بكرێت و ئاسووده‌یی و به‌رده‌وامیان مسۆگه‌ر بێت. 24-6- چالاكسازی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی، تاكوو ڕۆڵی خۆیان بۆ ئاماده كردنی گه‌نجانێك كه كاتی هاوسه‌رگیرییانه، جێبه‌جێ بكه‌ن و گه‌نجان له ئاست به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌ركه‌كانی خێزانی، خۆڕاگر و به‌هێز بن. هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی هێندێك ناوه‌ند بۆ ڕێنمایی و ڕاوێژی پێش هاوسه‌رگیری و كۆمه‌ڵه ناوه‌ندێك بۆ ئاشته‌وایی و ڕێكخستنه‌وه‌ی خێزانه‌كان. 24-7- ئاسان كردنی هاوسه‌رگیری و هاندان بۆ زه‌ماوه‌ند: به‌شی هه‌شته‌م- میرات، وسیهت و ئاڤێر مادده‌ی بیستوپێنج: میرات له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی، گه‌شه‌سه‌ندن و به‌رپرسیاره‌تی پایداره. مادده‌ی بیستوشه‌ش: ماڵ و سامانی مردوو له نێوان تاكه‌كانی شیاو و ئاتاجیدا، دابه‌ش بكرێت و نابێت هیچ كام له میراتگران لێی بێبه‌ش بكرێن یا پێش به حهولدانیان له‌وبواره‌وه بگیردرێت. مادده‌ی بیستوحه‌وت: وه‌سیه‌ت كارێكی په‌سنده و پێویسته به پێی بنه‌ماكانی باو، جێبه‌جێ بكریت. مادده‌ی بیستوهه‌شت: بۆ پاراستنی ڕه‌چه‌ڵه‌ك و هه‌روه‌ها ڕه‌چاو كردنی بواره‌كانی ڕوحی و ده‌روونی، ژنێك كه ته‌ڵاق دراوه یا هاوسه‌ره‌كه‌ی مردووه، پێویسته به عیدده دا‌نیشێت. خوای گه‌وره ده‌سته‌به‌ری هه‌موو یارمهتییهكانه.
بۆچوونه‌کان