متمانە بوون بە خود رێگەى سەركەوتن لە ژیاندا مسۆگەر دەكات،كەوتنە ژێر بارى هەستى سلبى و ڕاڕایى و دڵنیانەبوون سەرەتاى دەست كردنە بە فەشەل هێنان و بەزایە چوونى زۆر لەو ووزەیەى كە هەیە و بەهەدەر چوونى بەهۆى نەزانین و دەرك پێنەكردنى ئەو توانایەى كە خواى گەورە پێى بەخشیوە،ئەگەر ئیستغلالى ئەو ساتانەى بكردایە ئەیتوانى زۆر شت بەرهەم بهێنێت..... چەند هەنگاوێكت دەخەمە بەر دەست لە ڕێیانەوە دەتوانى زۆر لەو كێشە و بیر و بۆچوون و هەستە سلبیانەى هەتە لە ژیاندا نەیهێڵى،ئەو كێشانەش لەوانەیە لە بیرو بۆچوون یان سلوك..ڕەوشت..خوو..قسەكردنت دا وە یان زۆرشتى تر، بۆ ئەوەى لەو هەستانە ڕزگارت بێت لەژێر ڕكێڤیان سەربەستانە دەربچیت بە نەفسێكى خاوەن متمانە ڕووە و ژیان بە هیوایەكى ڕووناك كەرەوەى ئاسۆیەكى فراوان...بەم هەنگاوانە دەست پێبكە....پشتیوان بە خواى گەورە: 1- گرنگترین ئاكار و بیروبۆچوونە سلبیەكان لە ژیانتدا بە ڕاستى و بە بێ زیادەڕەوى كردن دیارى بكە. 2- هەر بیر و فكرەیەك یان ڕەوشتێك كە لە تۆدا بوونى هەیە بە باشى تاكى بخە (بە تەنها جیاى بكەرەوە). 3- بیرى لێبكەرەوە بە ژیرانە و شى بكەرەوە بەشێوەیەك ببێتە زانینى هۆكارەكان و ڕاستێتیان،وە ئایا ئەو هەستانە ڕاستین و بوونیان هەیە یان وەهم و خەیاڵە؟؟ 4- ئەگەر وەهم و خەیاڵن ئەوە خۆتى لێ ڕزگار بكە،ئەگەر واقعیش بوون ئەوا هەوڵ بدە هۆكارەكەى نەهێڵیى و كەمى بكەیتەوە تا كەمترین سنوور چەندێك توانات هەبوو،ئەوە بزانە ئەو ئاكارەى كە زۆر بنجى پێكاوە و ڕەگى هەیە لە ژیانتدا ئەوا دوورخستنەوەو نەهێشتنى پێویستى بە كات و ماوەیەكى درێژتر هەیە. 5= مێشكت پەیوەست بكە بە بیرى ئیجابى بەشێوەیەك تەركیزت هەبێت و لە ساتێكدا بێت كە دووربێت لە سەرقاڵى و دوودڵى، ئەوەى لەمێشكتدایە بیبەستە بەو مەوقیفە ئیجابیانەى كە گرنگن بۆ ژیانت بەشێوەیەك بە دەنگ و وێنە و هەستەكانت و كەش و هەواى دەوروبەرت بیانبینیت،ئەگەر گەشتیتە چالاكى مێشك و دەروونێكى ئارام و دڵ گوشادى بۆنمونە بە بیركردنەوە لە ساتە خۆشەكانى ژیانت یان شەوێك كە بۆ خواى گەورە بەسەرت بردبێت یان بە بیستنى هەواڵێكى خۆشى موسڵمانان...وەیان یەكەم ڕۆژ كە یەكێك لە(الحرمین) ت بینیوە......یان شتێك كە ببێتە هۆى دڵئارامیت. 6- ئەوەى لە خاڵى پێشوو(5) باس كرا چەند جارێك دووبارەى بكەرەوە،ئەو مەوقیفە ئیجابیانە ببەستە بە هەموو ئەو هەست و داوا نەفسیانە.بەو دەركەوتنى ئەو جووڵەیە لە تۆوە دەگوێزرێتەوە بۆ حاڵەتێكى نەفسی ئیجابی بەرز. 7- ئەگەر لە هەر ساتێكدا چەند هەست و بیرى سلبیت بە مێشكدا هات،ئەوەى لەسەر تۆیە ئەوەیە كە كەمێك چاوەكانت دابخەیت و لەو بیروبۆچوونانە وەرە دەرەوە و وا هەست بكە لەوحەیەك لە بەردەمتایە و بە خەتێكى دیار و ڕەنگ كراو كە هاواربكات لەسەرى نوسراوە (بوەستە)!. 8- بیر لەو ووشەیە بكەرەوە بۆ ماوەیەك وە دووبارە سەیرى بكەرەوە بەشێوەیەك كە هیچ شتێ بێجگە لەو نابینى....ئەو ووشەیەش (بوەستە لە بیرو بۆچوونى سلبى). 9- ئینجا ئە قۆناغە بپەڕێنە و لە دوایەوە باخ و باخاتێك كە ڕووبارى پێدا دەڕوات و چەندین باڵندە دەخوێنن و شنەى شەماڵ گوزەر دەكات......هەموو ئەمانە ڕوودەدات لە كاتێكدا تۆ چاوەكانت داخستووە. 10- خۆت بگەیەنەرە حاڵەتێكى ئیجابى و ئەو ئەندامەت بجوڵێنە كە بووەتە كلیلێك بۆ كردنەوە...وەك لە خاڵى (5) دا باس كراوە،كەمێك لە ناویدا نوقم بە هەتا ئەو حاڵەتە نەفسیەت بگۆڕێ و ئەو هەستە سلبیەى كە هەتە بە تەواوەتى نەمێنێت. 11- ئامادە بە بۆ بیركردنەوە لەوەى كە تێیداى وەك حاڵى خۆت یان ئەو ئیشەى پێى هەڵدەسیت. 12- ئەگەر لە كاردا بووى دیسان هەمان بیرە سلبیەكان بۆ مێشكت گەڕایەوە،لەو كاتەدا واز لە كاركردن بهێنە،تەنها لەناو یادگاریە ئیجابیەكانتدا بژى. 13- بیرت نەچێت لە سەرەتا و كۆتایدا هەموو كات پەنا بۆ خواى گەورە ببە،چونكە ئەوەى دەتخاتە گریان و پێكەنین ئەوە،بە تەوبە و گەڕانەوە بۆ لاى و داواى لێخۆشبوونى بەردەوام و یادكردنى هەمیشەیى دڵت دەژى و دەگەشێتەوە.
بۆچوونهکان