شێخ سه‌عید پیران یه‌کێک له رێبه‌رانی کورد له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌و کاته‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ (47) هاورێی،91 ساڵ بەر لە ئێستا لە سێدارە دران. شێخ سه‌عید پیران له ساڵی 1865 له هه‌رێمی ''پاڵۆ'' ی سه‌ر به شاری ئه‌لعه‌زیز له دایک ده‌بێت. شێخ عه‌لی سپتی باپیری شێخ سه‌عید له ساڵانی دوای سه‌ده‌ی 18 له شاری ئامه‌ده‌وه به‌ره‌و هه‌رێمی پاڵۆ کۆچ ده‌کات. دواتر شێخ مه‌حمود باوکی شێخ سه‌عید بۆ بژێوی ژیانی روو له هه‌رێمی ''خنس'' ی شاری ئه‌رزروم ده‌کات . له ساڵی 1923 به رێبه‌رایه‌تی خالید به‌گی جه‌برانی ''کۆمه‌ڵه‌ی ئازادی" دامه‌زرا، له دوای ساڵیک به فه‌رمانی مسته‌فا که‌مال ئاتاتورک، خالید به‌گ و یوسف زیان ده‌ستگیرده‌کرێن و بۆ دادگایی کردنیان ره‌وانه‌ی شاری به‌دلیس ده‌کرێن . به هۆی ئه‌وه‌ی که شێخ سه‌عید له ناو گه‌لدا پێگه و جێگایه‌کی تایبه‌ت و به هێزی هه‌بوو، وه‌کو سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی ئازادی هه‌ڵبژێردرا . له دوای هێرشی حکومه‌تی ئه‌و کاته‌ی تورکیا و به‌رخۆدانی شێخ سه‌عید، رۆژی 14 ی شوبات، شێخ سه‌عید به پاڵپشتی (10) هه‌زار شه‌ڕڤان هه‌رێمی داراهێنێی سه‌ر به شاری ئامه‌دی له ده‌ستی هێزه‌کانی تورکیا ئازاد کرد و وه‌کو پایته‌ختی کاتی راگه‌یاند. رۆژی 20ی شوبات شێخ سه‌عید ناوچه‌کانی داراهێنێ و لیجه‌ی سه‌ر به شاری ئامه‌دی رزگار کرد. بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی رزگاری ئه‌و ناوچانه بوو به هۆکارێک که به‌رخۆدانی بۆ شاره‌کانی تری وه‌کو ماده‌ن، چهرمۆک، ئه‌رغه‌نی و چه‌ندین هه‌رێمی تر بڵاو ببێته‌وه. هێزه کوردییه‌کان له شه‌وی 11 ی ئادار به مه‌به‌ستی رزگاری شاری ئامه‌د، له ده‌روازه‌ی میردینهوه ده‌که‌ونه ناو شاره‌که‌وه. له هه‌مان شه‌و نزیکه‌ی (150) شه‌ڕڤانی کورد گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و ژماره‌یه‌کیش شاره‌که چۆڵ ده‌که‌ن. رۆژی 6 ی نیسان شێخ سه‌عید له‌گه‌ڵ (300) شه‌ڕڤان به‌ره‌و هه‌رێمی سولخانه به‌رێده‌که‌ون. هاوکات ده‌وڵه‌تی تورکیش له شاره‌کانی موش، ئامه‌د، مێردین، روحا، وان، به‌دلیس، جوله‌مێرگ و چه‌ندین هه‌رێمی تری کوردستان حاله‌تی نائاسایی راگه‌یاندبوو. یه‌کێک له جه‌نه‌راڵه تورکه‌کان به ناوی ''که‌ماله‌دین سامی پاشا'' سه‌باره‌ت به له ناوبردنی به‌رخۆدانی گه‌لی کورد سێ پێشنیاری ده‌کات . یه‌که‌م له رێگای توندوتیژی، دووه‌م به ته‌واوی بێ چه‌ک کردنی کوردان و سێیه‌میش نیشته‌جێ کردنی تورکه‌کان له کوردستان و هاوکات دانانی بڕێک پاره بۆ ئه‌و که‌سه‌ی زانیاری له‌سه‌ر شێخ سه‌عید بدات و ده‌ستگیری بکات. له نیوه‌ی مانگی نیسان و له دوای خیانه‌تی ''قاسم جه‌برانی'' هێزه کوردییه‌کان له هه‌رێمی داراهێنێ له‌لایه‌ن سه‌ربازانی تورکه‌وه گه‌ماڕۆ ده‌درێن و شێخ سه‌عیدیش له‌سه‌ر پردی موراد ده‌ستگیر ده‌کرێت. رۆژی 28ی حوزه‌یران دادگای تورک له شاری ئامه‌د سزای له سێداره‌دانی به سه‌ر شێخ سه‌عید و (47) هاورێی دا سه‌پاند. رۆژێک دواتر واتا له رۆژی 29 ی حوزه‌یرانی ساڵی 1925 شێخ سه‌عید و هاورێیانی له شاری ئامه‌د له‌سێداره دران . شیخ سه‌عید ساتێک به‌ر له له‌سێداره‌دانیدا ده‌ڵێت:'' بێ گومان رۆژێک ژیانی هه‌ر که‌سێک کۆتایی پێدێت. من ژیانی خۆم فیدای گه‌له‌که‌م کرد و هیچ په‌شیمانیش نیم. ئه‌وه‌ی که گرنگه ئه‌وه‌یه نه‌بین به هۆکارێکی شه‌رمه‌زاری نه‌وه‌کانی داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر به دوژمنانماندا'' .
بۆچوونه‌کان