إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ھەواڵەکان

  • دەستەیەک لە ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی سەر بە شاری پاوە، ئێوارەی دووشەممە، 23ی گەلاوێژ سەردانی «ئارێز ڕەحیمی» قارەمان و کاراترین زۆرانگیری لە بەشی میرمنداڵانیان کرد.

    بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، لەم چاوپێکەتنەدا، جەھانگیر ئەمینی وەک بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی جەماعەت لە شاری پاوە، وێڕای پیرۆزبایی کردن لە ئارێز و بنەماڵەی، ھیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ خواست. ھەر وەھا چەند ئامۆژگاریێکی بەسوودی لەبارەی مەعنەویەت و بەندایەتی و وانەکانی قوتابخانە بۆ باس کرد. 

  • به ئامادەبوونی بەرپرسانی پارێزگا و شارەکان و باغداران و بەرھەمھێنەرانی نموونە، یەکەم مێھرەجانی «ھەنجیری ھەوران» چوارشەممە 25ی گەلاوێژ لە سەوڵاوا بەڕێوە چوو.

    بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵنێری ئیسلاح وێب لە سەوڵاوا، عەلی مەفاخێری، شارەوانی شاری سەوڵاوا لەم ڕێوڕەسمەدا وتی: «بە گوێرەی ئەوەی کە باغداری، جێگای ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیارانە، لە دانیشتنی شۆڕای دەزگاکانی ناوشاردا، ئەوە پەسەندکرا کە مێھرەجانی «ھەنجیر» وەک یەکێ لە بەرھەمە سروشتییەکان بەڕێوە بچێت.

  • کارگایه‌کی فێرکاری پێشکه‌شکاری به ئامانجی ئاماده و فێرکاری پێکه‌شکاران بۆ هه‌ندێک له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت، ڕۆژی هه‌ینی 27ى گه‌لاوێژ له شاری سه‌رده‌شت به‌ڕێوه‌ چوو.

    کارگایه‌کی فێرکاری به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌و فێرکردنی  پێشکه‌شکاريى، ڕۆژی هه‌ینی 27ى گه‌لاوێژ  بۆ هه‌ندێک له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت، له سه‌رده‌شت به‌ڕێوه‌ چوو.

  • دکتۆر گووده‌رزی سادقی، به‌رپرسی زانکۆی «محقق اردبیلی» ڕۆژی 28ی گه‌لاوێژ، پێش له‌ خوتبه‌کانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی جامێعەی ئه‌هلی سوننه‌تی شاری هه‌شتجینی ئه‌رده‌بیڵ، له وتارێکی تایبه‌ت دا داكۆکی لە سه‌ر یه‌کیه‌تی شیعه‌ و سوننی کرد.

  • دکتۆر ئیبراھیم یەزدی، چالاکی سیاسی، نەتەوەیی مەزھەبی و ئەمینداری گشتی حیزبی « نهضت آزادی ایران » لە نەخۆشخانەیەکی ئیزمیری تورکیا کۆچی دوایی کرد.

  • وبیناری «سه‌وادی میدیایی، پشتێنی ئه‌منی چالاكوانانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ دونیای مێتاوڕس» به‌ به‌شداری ڕه‌ئووف ئازه‌ری مامۆستا و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌وادی میدیایی ئێران، شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٢١ خاكه‌لێوه‌ له‌ گرووپی یارانی ئیسلاحی تاران به‌ڕێوه‌ چوو.

    نووسه‌ر:
    تاران – پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئیسلاح
  • نووسین: د.مه‌سعوود بینه‌نده زانستی خه‌ڵکی و خه‌ڵکی زانستی

  • دەلاقەی ھەژەھەم

    19 شهریور 1396

    حەسەنی بەسری ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ دەفەرموێ: بڕوادار، چاکە دەکا و لە سەرەنجامی خۆشی، دەترسێ، بەڵام مونافیق خراپە دەکا و بۆشی گرینگ نییە.

  • کۆڕی پەردەلادان لە دوو بەرھەمی نوێی مامۆستا ڕەسووڵ کەڕیمی ناسراو بە «سووتاو» ڕۆژی شەممە 25ی خەرمانان لە ھۆڵی «وەحدەت»ی شاری مەھاباد بەڕێوە چوو.

    بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، مامۆستا سووتاو، کتێبی «مەم و زین»ی ئەحمەدی خانی کە بە زاراوەی کرمانجی دانراوە، وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی فارسی. ھەروەھا کتێبی «حەیدەر بابا» کە ھۆنراوەی «شەھریار» شاعیری ناوداری تورکە و لەسەر زمانی تورکیە، وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی. 

  • دادگای پێداچوونەوە له‌ وڵاتی میسر حوكمی 15ساڵ زیندانی (موحەمەد مورسی) سەرۆك كۆماری پێشووی میسري لابرد، لە ھەمان کاتیشدا به‌ 35 ساڵ زیندانی هەتا هەتایی به‌سه‌ردا سەپێندرا. 

     

    له‌و دادگاییه‌دا شەش كەس له‌ هاوبیرانى مورسى لەسه‌ر دۆسێى سیخوڕیكردن بۆ وڵاتانى بیگانه‌، هه‌مان سزا دران. ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ له‌ وڵاتى میسر له‌مباره‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن مورسى له‌ ڕێگه‌ى ته‌له‌فونه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاسایشى وڵاتى میسر، له‌گه‌ڵ وڵاتى قه‌ته‌ر گفتوگۆى هه‌بووه‌. 

     

زیاترین جیگای باس و سەرنج