کارگایه‌کی فێرکاری پێشکه‌شکاری به ئامانجی ئاماده و فێرکاری پێکه‌شکاران بۆ هه‌ندێک له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت، ڕۆژی هه‌ینی 27ى گه‌لاوێژ له شاری سه‌رده‌شت به‌ڕێوه‌ چوو.

کارگایه‌کی فێرکاری به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌و فێرکردنی  پێشکه‌شکاريى، ڕۆژی هه‌ینی 27ى گه‌لاوێژ  بۆ هه‌ندێک له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت، له سه‌رده‌شت به‌ڕێوه‌ چوو.

به پێی ھه‌واڵی هه‌واڵنێری پێگه‌ی ئیسلاح ،حه‌سه‌ن فه‌رامه‌رزی ،مامۆستای ئه‌م خوله فێرکاریه‌ له‌سه‌ر شیکردنه‌وه‌ی خاڵه‌ گرینگه‌کانی بیرۆکه‌ی پێشکه‌شکاری قسه‌ی کرد.

ناوبراو به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی که «پێشکه‌شکاری له وتاربێژی دژوارتره»باسی پێشکه‌شکاری کونفڕانسی کرده‌ ته‌وه‌رەی وته‌کانی و وتی: وه‌ک پێشکه‌شکارێک پێویسته به خێرایی بیر بکه‌نه‌وه ،ته‌ما بگرن، و  وڵام ده‌نه‌وه و وتاری وتاربێژه‌که‌ کۆ بکه‌نه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌کانی داهاتوو پێوه‌ندی بده‌ن. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وت و بنه‌مایه‌ تا کۆتایی کۆنفڕانسه‌که‌ بچنه‌ پێشێ و گشتی ئه‌مانه پێوسته‌ به چه‌شنێک به‌ڕێوه‌ به‌رن که گوێگران هه‌ستێکی خۆشیان هه‌بێ و له‌ پێشکه‌شکاری ئێوه‌ وه‌ڕه‌ز نه‌بن و وزه‌ وه‌رگرن».

فه‌رامه‌رزی وتى: «پێشکه‌شکاری یه‌کێک له ڕوکنه‌کانی بنه‌ڕه‌تی و گرینگی هه‌ر ڕووداوێکه و پێشکه‌شکارێکی باش بۆ قسه‌کردن گرفتێکی تایبه‌تی نیه‌« له‌ درێژه‌ی وتاره‌کانی خۆیدا ئاماژه‌ی به 10 بنه‌مای سه‌ره‌کی و گرینگ کرد که له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وخاڵانه‌ ده‌بنه‌ یاریده‌رێکی باشی پێشکه‌شکار.

 

شایانی باسه که‌ له‌به‌شی عه‌مه‌لی فێرگه‌که‌، مامۆستای  کارگا به‌ ئه‌زموونێکی عه‌مه‌لی ئاستی فێربوونی ئاماده‌بووانی ھه‌ڵسه‌نگاند.