کۆبوونەوەیەکی گەرموگوڕ لە نێوان ئەندامانی هەردوو لێژنەی جێبەجێکاری ناوەندی جەماعەت و لێژنەی جێبەجێکاری پارێزگای تاران، له ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە - ڕێکەوتی 16ی جۆزەردانی ئەمساڵ- لە دەفتەری ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بەڕێوە چوو.
سی و سێهه‌مین پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی كتێبی تاران به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا دوو ساڵ داخراو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ٢١ی گوڵانی ١٤٠١ ده‌ست به‌كار بۆوه.
نوێژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە مزگەوت و نوێژگەکانی تاران، سەرەڕای هەبوونی هەندێک بەربەست و نەبوونی جێ‌وڕێی پێویست و شوێنی شیاو و بەئەندازە، به بەشداری بێ وێنە و چاوەڕواننەکراوی نوێژخوێنانی سوننەمەزهەبی خەڵک و دانیشتووی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
«ڕه‌ئووف ئازه‌ری» له سه‌رده‌شت به پڕۆژه‌ی ئاشته‌وایی له به‌شی گه‌نجان «مه‌حفووز ئه‌دوایی» له هه‌ورامان به پڕۆژه‌ی چاڵه‌به‌فر له به‌شی ئاودا پله‌ی یه‌كه‌می خه‌ڵاتی خۆڕاگریی گلووبی ئێران – ئۆسكاری خۆڕاگر- یان به‌ده‌ست هێنا.
سه‌یرانێكی یه‌ك ڕۆژه‌ی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی كرماشان به‌شێوه‌ی خێزانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی گوڵانی ١٤٠١ له سه‌یرانگای سه‌ریاسی پاوه سه‌ر به پارێزگای كرماشان به‌ڕێوه چوو.
تاقمێك له ئه‌ندامانی لقی ئیرانشار و فه‌نووج ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی (٢٢ بانه‌مه‌ڕی ١٤٠١) چوونه سه‌ر دوندی كێوی ته‌فتان، به‌رزترین دوندی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠١ له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت به به‌شداریی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌ت و تاقمێك له به‌رپرسان و ئه‌ندامانی ناوه‌ندی ڕێز له ڕه‌ئووف ئازه‌ری، چالاكوانی ئاشتی و براوه‌ی خه‌ڵاتی خۆڕاگری گلووپی ئێران گیرا.
عوسمان موحهممهدپهرهست، مامۆستای مۆسیقا و ژه‌نیاری به‌ناوبانگی دووتار ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی (٢٩ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠١) له ته‌مه‌نی ٩٤ ساڵیدا له خهواف، له شاره‌كانی سه‌ر به پارێزگای خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی كۆچی دوایی كرد.
بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی کورد"مەلا ڕەشید قەرەنی زادە" سەرۆک بارزانی برووسکەیی هاوخەمی بڵاوکردەوە. لە برووسکەکەدا سەرۆک بارزانی هاوخەمی خۆی بۆ كەسوكاری کۆچکردوو و خەڵکی شاری مەهاباد و زانایانی ئایینیی كوردستان ڕاگەیاندووە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:- بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنی زادە كەسایەتیی ئایینی و كۆمەڵایەتی و ئیمام جومعەی پێشووی شاری مەهابادمان پێ گەییشت.
پێشەکییەکی کورت بۆ چوونە نێو باسی بابەتەکە:
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل