مامۆستا عەبدولکەریم ئازەرین، پێشنوێژ مزگەوتی ھیجرەت و بەرپرسی خوێندنگای شەرعی «شێخ سەعید نوورسی»ی پیرانشار کە لە 30ی جۆزەردانی ئەمساڵەوە لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە، دەستبەسەر کرابوو، ھێشتا لە زینداندایە و ئازاد نەکراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، مامۆستا «ئازەرین» لە ئەندامانی لهمێژینه و کۆنی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوایە، لە ماوەی 30ی ساڵە ڕابردوودا بەناوی ئیمام و پێشنوێژی مزگەوت، خەریکی وتنەوەی وانە شەرعییەکان و پەروەردەکردنی فەقێ و مەلا لە سەر مەزھەبی ئیمامی شافێعی (ر) بووە. مامۆستا ھەمووکات بە «مەنھەج و ڕێبازی مامناوەندی ئەھلی سوونەت» ناسراوەو وەک مامۆستایهکی خۆشناو، ناوی لەسەر زمانی خەڵکی بووە.
پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح ھیوادارە کە بە زووترین کات ئەم زانا ناودارە، ئازاد بکرێ و بە پەروەردەکردنی خەڵک لە سەر ڕێبازی مامناوەندی و پەرەپێدان بە بەزەیی و ڕەحمەتی ئایینی، توندڕەوەیی لە ناوچەکە بنەبڕبێت. ئەمەش لای خودا گران نییە ...
جێگای ئاماژەیە کە مامۆستا مەلا «محەمەد عومەری»یش، لە ڕۆژی 20ی جۆزەردانەوە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر کراوە.
بۆچوونهکان