توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە ئەوانەی زۆر لەسەر دروستیی بڕوا سیاسییەکانیان سوورن زۆر کەمتر لە سیاسەت دەزانن. هەروەها کاتێک کە لایەنگریی حیزبێکیش تێکەڵ بە باسە سیاسییەکانیان دەبێت دۆخەکە خراپتر دەبێت. لە توێژینەوەیەکدا کە لە ژۆرناڵی دەروونناسیی کۆمەڵایەتیدا بڵاو بووەتەوە، سەرەتا زانیاریی سیاسی بەشداربووان لە ڕێگەی کۆمەڵە پرسیارێکەوە هەڵسەنگێنرا، پاشان داوا لە بەشداربووان کرا کە سەبارەت بە دروستیی وەڵامەکانیان سەرنجی خۆیان بڵێن، ئەو کەسانەی کە بە بڕوابەخۆیی زۆرەوە پێیان وابوو لە تاقیکردنەوەکەدا زۆر باش بوون لە ڕاستیدا زۆر خراپ بوون!
دوکتۆر محهممەد ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە مامۆستا شهپۆل لە چواری جۆزەردانی ساڵی ٢٦٣٣ کوردی ( ١٩٣٣/٠٥/٢٥) لە شاری مەهاباد لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروهر وئایینیی له دایک بووه، ناوی باپیری حاجی خەلیفە مەلا محەممەد ناسراوبە بەها عارف و خواناس و شاعیر و خەلیفەی ماڵباتی نەهری بووە، ناوی باوکیشی مەلا ئیبڕاهیم بووە کە لە کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد بە خیرەد دەناسرا.
بە هۆی ڕوودانی لافاو لە گوندی پەسوێ منداڵێکی تەمەن سێ مانگه گیانی لە دەست دا. به پێی هەواڵی هەواڵنێری ئیسلاح ویب، تەرزە و باران له چیاکانی دەوروبەری گوندی پەسوێی سەر بە شاری پیرانشار، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ- 5ی جۆزەردان – لافاوێکی گەروەرەی لەو ناوچەیە لێکەوتەوە.
دکتۆر محەممەد ساڵح ئیبراھیمی ناسراو بە «شەپۆل»، شاعیر، نووسەر، ڕۆژنامەوان و لێكۆڵەری ناسراوی کورد، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە، 5ی جۆزەردان، لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە تاران كۆچی دوایی كرد.
بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، دکتۆر ئیبراهیمی، ساڵی 1312ی کۆچی –هەتاوی، له شاری مھاباد لە دایك بووە و خوێندنی سەرەتاییشی ھەر لەوێ تەواوكردووە، مامۆستا شەپۆل خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرای زمان و ئەدەبیاتی عەرەب بووە و بە ماوەی چەندین ساڵ لە زانکۆ نێوبەدەرەوەکانی ئێران وەک زانکۆی تاران دەرس و وانەی گوتۆتەوە.
لە ڕێگەی خەڵکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێردا هەواڵی درۆ خێراتر لە هەواڵی ڕاست بڵاو دەبێتەوە، ئایا ئەو کارە بە ئانقەستە یان خەڵک ناتوانن و نازانن ڕاست و درۆیی هەواڵەکان لە یەکتر جیا بکەنەوە؟ سەردێڕی زۆربەی ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەبنەوە جێگەی گومانن. ڕەنگە وا بیر بکەنەوە کە باتەکان بە شێوەی خۆکار ئەم هەواڵانە هاوبەش دەکەن بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە خەڵک خەتاباری سەرەکین لە بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییە هەڵانەدا. ئەو تویتانەی کە زانیاریی هەڵەیان تێدایە و دەگەنە هەزار و پێنسەد کەس، شەش بەرامبەر خێراتر لەو تویتانە بڵاو دەبنەوە کە زانیاریی دروستیان تێدایە.
(سێ ڕۆژ لەمەوبەر) تەرمی خوالێخۆشبوو مامۆستا محەممەد ساڵح ئیبراهیمی، گەیشتەوە گۆڕستانی بداق سوڵتانی مەهاباد و لە پاڵ پیاوانی هەڵکەوتووی ئەسپاردەی ئەو خاکە پاکە ئارامی گرت. شەپۆل گەڕاوە نێو دەریا.
میوانیی بەربانگی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، به ئامادەبوونی هەژمارێک لە پاڕڵەمانتاران و نوێنەرانی خولەکانی پێشتر و هەروەها ئەندامانی شۆڕای شاری تاران، ڕۆژی سێشەممە 8ی جۆزەردانی 1397ی هەتاوی، لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت بەڕێوە چوو.
له میوانییەکە کە به بانگهێشتی دکتۆرعەبدوڕەحمان پیرانی، لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت سازدرابوو، هەژمارێک لە نوێنەرانی تاران و کۆمەڵێک لە نوێنەرانی سوننە مەزهەبی خولەکانی پێشووی پاڕڵەمان و چەند کەسێک لە ئەندامانی شۆرای شاری تاران و هەروەها سەرۆکی فڕاکسیۆنی سوننە مەزهەب و دەستەیەک لە ئەندامانی ئەو فڕاکسیۆنە ئامادە بوون.
مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوت و ئیسلاح، ئێوارەی ئەم جومعە(هەینی)یە، -کە ڕێکەوت بوو لەگەڵ 17ی جۆزەردانی 397ی هەتاوی- وێڕای شاندێک لە ڕێوڕەسمی یادوارەی د. ئیبڕاهیمی که لە مزگەوتی شارۆچکەی غەربی تاران بەڕێوە چوو، بەشداری کرد.
بیرۆکەی کەڵکوەرگرتن لە ژیریی دەستکرد بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە لە فیلمی سپات لایتەوە وەرگیراوە. بەپێی گێڕانەوەی ئەم فیلمە، ڕۆژنامەوانان لە ناوەندی هەواڵنێریی بۆستۆن گڵەوب بە شوێن ئەو نیشانە تۆمارکراوانەدا دەگەڕێن کە دەریدەخات قەشەکان لە کەنیسەی کاتۆلیکیدا، ئازاری جنسیی منداڵان دەدەن. ڕۆژنامەوانان لە گەڕانەکەیاندا چەند نیشانەیان دەست دەکەوێت کە لە چ کاتگەلێکدا قەشەکان ئەو کارەیان کردووە؛ بۆ وێنە پشوو وەرگرتن بە بیانووی نەخۆشی یان هاتوچۆی زۆر دوو نیشانە بوون.
ڕێوڕەسمی بەربانگی ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە ئامادەکاری لێژنەی جێبەجێکاری جەماعەت، لە سنە بەڕێوەچوو.
به پێێ هەواڵی هەواڵنێری ئیسلاح وێب، مامۆستا «مەحموود وەیسی» لە زانایان و ئەندامانی پێشەنگی جەماعەت، لەرێوڕەسمەکەدا سەبارەت به «لێهاتوویی و مەهارەتە واتاییەکان» دوا و گوتی: ڕەمەزان مانگی زیادکردنی قورسایی و کێشه؛ بەڵام کام کێش و قورسایی؟ مەبەست کێشی لەش و جەستە نییە بەڵکوو مەبەست کێشی بەندایەتی و پاڕانەوە و واتاییبوونە. ڕەمەزان مانگی جوابکردنی نەفس و شەیتانە. لە زمانی عەڕەبیدا له نێوان دوو چەمکی «صوم» و «صیام» جیاوازی هەیە، «صوم» بە واتای خۆڕاگری و تاقەت هێنانە بەڵام «صیام» به واتای خۆڕاگری وێڕای زەخت و گوشارە.گوشارەکان لەو مانگەدا زۆتر دەبن، توونێتی و برسییەتی و تاوانەکان هەر هەموویان هێرش دێنن و کۆنتڕۆڵکڕدنی خۆمان لە هەمبەر ئەو زەخت و گوشارانە پێی دەگوترێ «صیام».
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل