جاڕنامەی مافی مرۆڤ دەڵێ: هەموو مرۆڤێک بۆی هەیە فێری خوێنەواری ببێ! ئیسلام دەڵێ: خوێنەواری و زانستفێربوون فەڕزی سەرشانە ئەوان پێشکەوتن چونکە مافی خۆیان وەرگرت ئێمە دواکەوتین چونکە فەڕزی سەرشانمان جێبەجێ نەکرد! ئەدهەم شەڕقاوی
فراکسیۆنی سوننەی پاڕلەمانی ئێران لە نامەیەکدا کە ئاراستەی سەرۆک کۆماری ئێران کرد، داوای کەڵک وەرگرتن لە ھێزە کارا و تواناکانی ئەھلی سوننەت لە پێکھێنانی کابینەی دوازەھەمدا کرد.
ترسناکترین بت ئهو بتهیه که دیار نییه، ونه، له دووتوێی سینهدا خۆی حهشار داوه... بهخۆسهرسامبوون، به کهمڕوانین لهوانی دی، گیردان به ڕووکهشهوه، که ههموو سرووتهکان -به نوێژیشهوه- ڕووکهشن و دڵپێخۆشکردنیان، ئاماژهی مهترسین، نیشانهی شیرکێکی ڕیشهدارن، که وهک وهرهمێکی پیس له بنهوه له گهشهدان و لهپڕ له پێت دهخهن و دەتکوژن. قانع خورشید
دانیشتنێک لە ژێر ناوی «گوێبیستن بوونی شوڕا، واجیبە» بە ئامادەبوونی مامۆستا دکتۆر مەحموود وەیسی، ئێوارەی چوارشەممە 11ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە کرماشان بەڕێوە چوو.
دەستەیەک پێکھاتوو لە بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی ، بەرپرسانی بەشی پەروەردە و مامۆستایانی ئایینی و ڕێکخراوەی مەدەنیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان له رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی 12 و 13ی گەلاوێژ، لەگەڵ ئەندامانی جەماعەت لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا دیدار و چاوپێکەوتنیان کرد.
بە یەکێ محەمەد کوڕی مونکەدریان – يەکێ لە تابعیەکانیان - گوت: لە دونیادا زياتر حەزت لە چییە؟ وتی: شادکردنی دڵی بڕواداران قضاء الحوائج، ابن ابیالدنيا ٣٣
كریس کۆچێرا، نووسەر و ڕۆژنامەی نووسی فەڕانسی، ڕۆژی دووشەممە، کۆچی دوایی کرد.
دوای سێ رۆژ لە کۆچی دوایی کریس کۆچێرا، رۆژی پێنجشەممە لەلایەن ھاوژینەکەیەوە ھەواڵی مردنی بە ھاوڕێ نزیکەکانی راگەیەنراوە.
کریس کۆچێرا، ساڵی ١٩٣٨ لەدایک بووە. یەکێک بوو لە توێژەره بەناوبانگەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و پرسی کورد. چەندین کتێبی لەسەر پرسی کورد چاک کردووە و دەیان وتار و ریپۆرتاژیشی لە گۆڤار و رۆژنامە فەڕەنسییەکاندا لەسەر ھەمان بابەت بڵاوکردۆتەوە.
نوێنەری خەڵکی مەھاباد لە پاڕلەمانی ئێران، ناڕەزایی خۆی لە بانگھێشتنەکردنی سوننەکانی ئێران بۆ دابینکردنی کابینە و ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرکۆماری دەربڕی و داوایشی کرد کە بە ڕوون و ئاشکرایی داوای لێبوردن لە سوننەکان بکەن.
ئیبنوحەجەر عەسقەلانی دەفەرموێ: مرۆڤی بڕوادار، ھەمووکات خۆفی خودای لە دڵ دایە و ھەمووکات ئەو بە چاودێری کارەکانی خۆی دەزانی. ئیش و کاری باشی خۆی، بە گەورە نازانێ، بەڵام لە کارە خراپەکانی دەترسێ، ھەرچەن کەمیش بن. فتح الباری ج ۱۱ ل 105
خولی فێرکاری ھەست و عاتیفە لە نێوان بنەماڵەکانی جەماعەت، ڕۆژی چوارشەممە، 18ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە شاری دیواندەرە و بۆ ھەندێ لە بنەماڵەکانی جەماعهت بەڕێوە چوو.
به پێی ڕاپۆرتی ھەواڵنێری ئیسلاح وێب لە دیواندەرە، ئەم خولە فێرکارییە، یەک ڕۆژی خایاند و لە لایەن بەشی پەروەردەیی جەماعەتی دیواندەرە و بە بەشداری بنەماڵەی ئەندامانی جەماعەت بەڕێوە چوو. لەم خولەدا باس لەو کێشە و گرفتانە کرا کە ھەست و عاتیفەی نێوان خێزان دەشێوێنێت.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb