كریس کۆچێرا، نووسەر و ڕۆژنامەی نووسی فەڕانسی، ڕۆژی دووشەممە، کۆچی دوایی کرد.
دوای سێ رۆژ لە کۆچی دوایی کریس کۆچێرا، رۆژی پێنجشەممە لەلایەن ھاوژینەکەیەوە ھەواڵی مردنی بە ھاوڕێ نزیکەکانی راگەیەنراوە.
کریس کۆچێرا، ساڵی ١٩٣٨ لەدایک بووە. یەکێک بوو لە توێژەره بەناوبانگەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و پرسی کورد. چەندین کتێبی لەسەر پرسی کورد چاک کردووە و دەیان وتار و ریپۆرتاژیشی لە گۆڤار و رۆژنامە فەڕەنسییەکاندا لەسەر ھەمان بابەت بڵاوکردۆتەوە.
کۆچێرا چەندجارێک بەیاوەری ھاوژینەکەی سەردانی کوردستانی کردووە و بە دۆستێکی دێرینی کورد ناسراوە.
خۆی و ھاوژینەکەی خاوەن ئەرشیڤێکی گەورەی فۆتۆی کوردستان و کەسایەتییە کوردەکانن.
کریس کۆچێرا لەم ساڵانەی دوایی تووشی نەخۆشی پارکینسۆن بوو کە دەبێتە ھۆی لەکارکەوتنی بەشێک لە مێشکی و زیاتر لە ساڵێکە دۆخی تەندروستی بەتەواوی تێکچوبوو.
رۆژی ٣١ی تەموزی٢٠١٧ بەھۆی وەستانی دڵی کۆچی دوایی کرد.
بڕیارە مانگی داھاتوو ھاوژینەکەی و ھاوڕێکانی مەراسیمێکی تایبەتی لە پاریس بۆ ئەنجام بدەن.
بەشێک لە کتێبەکانی کریس کۆچێرا:
- بزوتنەوەی نەتەوەیی کورد ، ساڵی چاپ ١٩٧٩
- ئالەنگاری کورد و خەونی سەربەخۆیی، ١٩٩٧
-کوردستان، رێبەری ئەدەبیات، ١٩٩٨
-کتێبی رەشی سەدام حسێن، ٢٠٠٥
-چیرۆکی مێژووی کوردستان، ٢٠٠٧
-گەشتی دوورودرێژی کوردەکان، کۆکراوەی ریپۆرتاژەکانی ٤٠ ساڵ لەسەر کوردستان،٢٠١١
بۆچوونهکان