إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ھەواڵەکان

  • ڕێوڕەسمێک بۆ پێدانی بڕوانامە(ئیجازەنامە) به 12 کەس لە فەقێیانی زانستە ئایینیەکان، ڕۆژی چوارشەممە 4ی ڕەزبەر لە قوتابخانەی شەمسولعارفین لە گوندی نەجاری پاوە بەڕێوە چوو.

    بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، بە گوێڕەی پاوەپرێس، ڕێوڕەسمەکە بە ئاماەبوونی پێشەوایان و  زانایانی ئایینی و جەماوەرێک لە خەڵکی ئاسایی بەڕێوە چوو کە لەودا 12 کەس لە فەقێکانی قوتابخانەی شەمسولعارفینی گوندی نەجار، بڕوانەمەیان پێدرا و ئیزنی وانەگوتنەوە و بڕیاردان لەسەر بابەتە شەرعییەکانیان وەرگرت. 

  • توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات "خواردنەوەی ئەڵکۆڵ بە شێوەیەکی مامناوەندییانە لەوە زیانبەخشترە کە پێشتر بیری لێ دەکرایەوە". تەواوی توێژینەوەکە کە زانیاری ملیۆنان خەڵکی لە ٢٠٠ وڵاتی جیاوازەوە لێکدایەوە، ئەوەی دۆزییەوە ساڵانە ئەڵکۆڵ هۆکاری مردنی نزیک بە ٣ ملیۆن کەسە لە سەرتاسەری جیهاندا، هەروەها لەو کەسانەی تەمەنییان لە نێوان ١٥ بۆ ٤٩ ساڵییە رێژەی مردنیان نزیکەی یەک کەس لە دە کەس، بە هۆکاری بەکارهێنانی ئەڵکۆڵە.

  • لە دانیشتنی شەوی سێشەممەی پەرلەمانی عێراق کە ڕێکەوت بوو لەگەڵ 2ی ئۆکتۆبری2018 ( 10ڕەزبەری 1397ی هەتاوی)، دکتۆر بەرهەم ساڵح، وەک سەرۆککۆماری عێراق بۆ چوار ساڵی داھاتوو هەڵبژێردرا. پاش ئەوەی لە خولی یەکەمی دەنگدان ھیچ کاندیدێک نەیتوانی ٢١٠ دەنگ بەدەست بھێنێت، خولی دووەمی دەنگدان بەڕێوە چوو، لە خولی دووهەمیشدا د. بەرهەم ساڵح لە کۆی دەنگی 272 پەرلەمانتار 219 دەنگی بەدەست هێنا و بوو بە سەرۆککۆماری نوێی عێراق، لە بەرامبەردا د. فوئاد حوسێن که 22 دەنگی بەدەست هێنا. - بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە ساڵی ١٩٦٠ لە سلێمانی ھاتۆتە دنیا. - لە ساڵی ١٩٧٧ ــەوە پەیوەندیی بە ڕێخستنەکانی یەکێتییەوە ھەبووە.

  • بە گوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان "د.بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، بەشێوەیەکی فەرمی عادل عەبدولمەهدی کاندیدای شیعەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ڕاسپاردووە ". بەپێی دەستووری عێراقیش دەبێت لەماوەی ٣٠ ڕۆژی داهاتوودا عادل عەبدولمەهدی ناوی وەزیرانی کابینەکەی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەستی پەرلەمان بکات. لەم ڕاپۆرتەدا کورتەیەک لە ژیاننامەی سەرۆکوەزیرانی نوێ دەخەینە ڕوو: ناو: عادل عەبدولمەهدی تەمەن: 1942 لە بنەماڵەیەکی دیاری عێراق لەدایک بووە. - باوکی له شۆڕشی 1920 بەشداری کردووە و لە سەردەمی مەلیک فەیسەڵی یەکەم بووەتە وەزیر.

  • هەواڵی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ژنان، بۆ گەلی کورد و ئەو کەسانەی دژی توندوتیژی دینیین هەواڵێکی دڵخۆشکەر بوو. لە هەمان کاتدا بەشێکی زۆر لە سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان پیرۆزباییان ئاراستەی نادیە کردووە و وەکوو شانازییەکی گەورە بۆ کوردستان تماشای ئەو خەڵاتەیان کردووە. ئەگەر وابێ جێی خۆیەتی بپرسین ئایا ئەم ژنە مەزنە کە ئەم خەڵاتەی وەرگرتووە چەندە لە کوردستان و لە ناو سەرکردە سیاسییەکان قسەکانی بڕەوی دەبێ؟ ئایا ئەگەر هەوڵ و تێکۆشانی خۆی لە کوردستانەوە دەست پێبکا چەندە کۆمەڵگای کوردی زەمینەی لەباری بۆ دەڕەخسێنێ هەتاکوو بتوانێ بە ئامانجەکانی بگا؟ 

    نووسه‌ر:
    خالید تەوەکولی
  • ڕۆژی 16ی ڕەزبەر، ڕێکەوت لەگەڵ 8ی ئۆکتۆبری هەموو ساڵێك لە زۆربەی وڵاتانی جیهان وەك ڕۆژی جیهانیی منداڵان ناسراوە و بە شێوازی جیاواز پێشوازی لەو ڕۆژە دەكرێ، لە هەر وڵاتێكیشدا بە جۆرەها بەرنامە و چالاكی و ئاهەنگی تایبەت، دڵی منداڵان خۆش دەكەن.

  • ساڵانێكه‌ نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ قسه‌ له‌سه‌ر پرسی ئیسلامییه‌كان و واقیع و سروشتی كار و پێشمه‌رجه‌كانی گه‌وره‌بوون و ئاڵنگارییه‌كان و چاره‌نووسی جیاوازیان ده‌كات.

  • یه‌كه‌م دانیشتنی به‌رپرسانی لقی سیستان و به‌لووچێستان له‌ ساڵی نوێدا دوای وه‌ستانێكی كۆڕۆنایی له‌ مه‌كته‌بی ڕێزوانی ئیرانشار به‌ڕێوه‌ چوو و ڕێز له‌ زه‌حمه‌ته‌كانی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت گیرا.

  • سه‌یرانێكی گه‌شتیاری په‌روه‌رده‌یی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سه‌رده‌شت به‌ ئاماده‌بوونی به‌شێك له‌ بنه‌ماڵه‌كانی جه‌ماعه‌ت و به‌ به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌گه‌لی جۆرواجۆر ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ٢٩ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠١ له‌ داوێنی دارستانه‌كانی ڕه‌به‌ت به‌ڕێوه‌ چوو.

  • به‌رپرسانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح چاوپێكه‌وتن و تووێژی له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كرماشان كرد.

زیاترین جیگای باس و سەرنج