دهستهیهک له ئهندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە شاری دیواندەرە سەردانی «ئەنوهر مهعریفهت» نووسەر و لێکۆڵەڕی زمان و ئەدەبیاتی کوردیيان کرد.
كولتوور بیرۆی شاری دۆرتمۆندی ئهڵمانیا له واڵی تایبهتی خۆیان له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك ڕایان گهیاندووه، كه دوای كۆبوونهوهی دوێنێی لیژنهی تایبهت به خهڵاتی "نیلی زاكس"، بڕیار درا خهڵاتی ساڵی 2017 ببخشرێته (بهختیار عهلی) نووسهری ناودار و گهورهی كورد.
کتێبی "زمان و وێژهی ئهدهبی کوردی"، بهشێوهیهكى فهرمى له شاری سنه بۆ خوێندنی قوتابیانى زانکۆی کوردستان بڵاو کرایهوه و قوتابیان لهسهرى دهخوێنن.
شێخ فەرزان خامۆشی، بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە پارێزگای «فارس» ئێوارەی چوارشەممە 1ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لەگەڵ سادقی پوور، بەرپرسی دەزگای خێرخوازی «نیکوکاران احسان»ی کرماشان، دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.
بۆ یەکەمجار بە دەستووری بەرپرسی «بیمە»ی ئێران، محەمەد زاھیدنیا لە بەرپرسانی ناوداری ئەم دەزگایە، وەک جێگری فەننی دەزگای بیمە دانرا.
دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەناتۆلی لە ئەستەنبوڵ لەسەر ئەوەی كە ووڵاتانی سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و یازده كەسایەتی ئیسلامیان خستۆتە لیستی تیرۆرەوەو
کۆڕی «محەمەد، باڵوێزی ئاشتی2» بە ئامادەبوونی ھاووڵاتییانی سوننە و شیعە، 4ی سەرماوەز لە ناوەندی بەڕێوەبردنی کۆڕەکانی بورجی میلادی تاران بەڕێوە چوو.
دکتۆر خالید القدومی، نوێنەری بزاڤی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین (حەماس) لە ئێران، ڕۆژی چوار شەممە 15ی سەرماوەزی ئەمساڵ، سەردانی پارێزگای کرماشان و ناوچە لێقەوماوەکانی ئەو پارێزگایەی کرد.
منداڵان پێنج تایبەتمەندییان ھەیە کە ئەگەر گەورەکان سەبارەت بە پەروەردگار بیانبوایێ، ھەموویان دەبوونە اولياءالله: ـ خەمی ڕزق و ڕۆزییان نییە ـ کاتی نەخۆشین، گلەیی لە خودا ناکەن ـ بە کۆ نان دەخۆن ـکاتێ کە بترسن، چاویان پڕ لە ئەسرین دەبێت ـ و کاتێ کە پێکەوە شەڕ کەن، بێوچان ئاشتی دەکەنەوە ئیمامی سیوتی (ر)
مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، ڕۆژی پێنج شەممە، 30ی سەرماوەز بە ئامادەبوون لە کۆڕی ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەت لە شاری کامیاران، ئاماژەی بە دەسکەوتەکانی جەماعەت کرد و ئەزموونی جەماعەتی بە ئەزموونێکی سەرکەوتوو ناو برد.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb