بە بۆنەی کۆچی دوایی زانای مەزنی کوردستان مامۆستا "مەلا عەبدولکەریم یۆسفی سوورازەیی"، بریکاری زانایان و خوێندکارانی ئایینی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان، پەیامێکی هاوخەمیان بڵاو کردەوە. لە درێژەدا دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە ڕادەگەییندرێ.
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە "لەگەڵ ئەردووغان لە بارەی ناوچەیەکی ئارام لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی سووریادا قسە و گفتگۆی کردووە". تویتێکی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا مشتومڕی دروست کردووە دەربارەی لەنێوبردنی ئابووری تورکیا لە ئەگەری هێرشکردنە سەر کوردەکان و قسەوباسی جیاوازی هێناوەتە ئاراوە کە ڕایەگیاندبوو "بۆ لادانی نیگەرانییەکانی تورکیا لەم بارەیەوە دەکرێت ناوچەیەکی ئارام لەناوچەکانی ژێرکۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا و سنووری تورکیادا دامەزرێنین".
"دوکتور پەروانە سەلەحشووری" و "خاتوو تەیبە سیاوەشی"، نوێنەرانی شاری تاران لە پارلەمان، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، 25ی بەفرانبار، لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت، لەگەڵ ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح دیداریان کرد.
شێخ سەید "فاڕووق گیلانیزادە" کە دەبێتە یەکێک لە نەوەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهریی شەمزینان، ڕۆژی شەممە، 29ی بەفرانبار، لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.
خوای مەزن و دلۆڤان لە کتێبی پیرۆزیدا دەفەرموێت ( وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ ...) الأنبیاء 33. واتە: ھەر خۆی شەو و ڕۆژ و خۆر و ھەیڤی دروست کرد و هەمووشیان لە شوێن و خولگەی خۆیاندا مەلە دەکەن. ئەم ئایەتە پیرۆزە دەمانخزێنێتە نێو راستییەکی زۆر گرنگەوە کە پەیوەندی بە سیستەمی جووڵەوە هەیە لە گەردوون کە ئێستا زانستی نوێ لە تاوتوێکردنی ئەم بابەتەدایە و زۆر تیشکی خراوەتە سەر دوای ئەوەی کە دڵنیا بووین لەوەی ئێمەی مرۆڤ لە گەردوونێکی زۆر فراواندا دەژین و جووڵە تیایدا بریتییە لە خولانەوەی هەموو شتێک لە چواردەورەی چەقێکەوە.
بەپێی هەواڵێک کە لە پێگەی فەرمی زانکۆی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، "پڕۆفیسۆر عەبدوڵڵا سەلیمی" توانی بە بەدەستهێنانی پلەی دووهەم لە بواری زانستە بنەڕەتییەکان، شانازێکی تر بۆ کوردستان و کۆمەڵگای سوننەمەزهەبی ئێران تۆمار بکات.
کۆڕی زانیاریی زانستە پزشکییەکان هەموو ساڵێک ڕێز لە لێکۆڵەڕان و زانستوانانی هەڵکەوتووی بوارگەلی جۆراوجۆری زانستی دەگرێ و سەرترینی ئەو کەسایەتییە زانستیانە هەڵدەبژێرێ کە کار یا بەرهەمێکی ناوازە و جیاوزیان ئاراستە کردبێ.
"موحەممەدئهمین ئهمینیان" کوڕی حاجی عبدوڵڵای گڕوێسی له ساڵی ۱۳۲۵ی ههتاوی له گوندی گڕوێسی سهر به ناوچهی ئالانی سهردهشت چاوی به دونیا ههڵێناوه، تا چوار ساڵی ژیانیان له گروێس بووه. دواتر له ساڵی ۱۳۲۹ی ههتاوی ماڵیان دێته سهردهشت.
ههرچهند زۆر تامهزرۆی خوێندن بووه مهخابن بۆی ناگونجێت به شێوهیکی ڕهسمی بچێته قوتابخانه. دواتر له پهنا کار و کهسابهت له لای مامۆستایانی ئایینی دهست به خوێندن ئهکات.
موحهممهدئهنوهر ئهمیری بهرپرسی جهماعهتی دهعوهت و ئیسلاحی لقی سیستان و بهلووچێستان ڕۆژی شهممهی ١٤ی جۆزهردانی ١٤٠١ چاوپێكهوتنی لهگهڵ ئهندامانی جهماعهت له سهراوان و سۆران كرد.
دوکتور "عەلی ئەکبەر عەلیخانی" بەڕێوەبەری " بەڕێوەبەری لێژنەی لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەلاتی ناوینی کۆلێژی لێکۆڵینەوەکانی جیهان "، بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، 11ی ڕێبەندان، لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت، لەگەڵ ئەمینداری گشتیی جەماعەت دیداری کرد.
"پەنابەرێکی کورد بەنوسینی ڕۆمانێک لە زیندانەوە بەهادارترین خەڵاتی ئەدەبیی ئوستراڵیای وەرگرت" **** پەنابەرێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبێ ئەوەی خۆی ئامادە بێت لە مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکە، بەهادارترین خەڵاتی ئەدەبیی ئوسترالیای وەرگرت. ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە "بێهرووز بووچانی ڕۆژنامەنووس و نووسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە دوورگەی مانووس لە ئوسترالیا پەنابەرە، بەهادارترین خەڵاتی ئەدەبی ئوسترالیای پێ بەخشراوە".
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل