إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ھەواڵەکان

  • کۆنفڕانسی(فقه و قرآن) لە ڕوانگەی ئاوەزمەندی (فقیه) کوردستان، سەبارەت به ڕاڤه و شرۆڤەی بیروڕاکانی پرۆفیسۆر موستەفا زەڵمی، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 30ی خاکەلێوە، له زانکۆی پەیامی نووری شاری سەقز بەرێوە چوو.

  • دکتۆر «خالید قدوومی»، نوێنەری بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی دوووشەممە 3ی گوڵان لەگەڵ دکتۆر عەبدوڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت لە تاران دیدار و گفتوگۆی کرد.

    به پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح وێب، لەو دیدارەدا هەردووک لا سەبارەت به ئاڵوگۆڕەکانی ناوچە و جیهانی ئیسلام قسە و گفتوگۆیان کرد و ئاستەنگی و کێشەکانی ناوچەیان هێنایە بەرباس و جەختیان له تیپەڕاندنی ئەو قەیران و هەڕەشانە به پەیڕەوکردنی ڕێسای یەکێتی و یەکتر قەبووڵکردنێکی ئیسلامییانه کرد.

  • موحه‌ممه‌دئه‌نوه‌ر ئه‌میری به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیستان و به‌لووچێستان (سێ‌شه‌ممه‌ ١٣ی گوڵانی ١٤٠١) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایانی پێشه‌نگی شاری ئیرانشار چاوپێكه‌وتنی كرد.

  • به کۆششی بەرپرسانی پێوندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی سەردەشت، ئۆردوویەکی یەکڕۆژه به مەبەستی سەیران و پەروەده، به ئامادەبوونی نزیکەی 150 نەفەر لە ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەت، ڕۆژی چوارشەممە 12ی گوڵان، لە داوێنی کەژ و چیاکانی شاری سەردەشت، بەڕێوە چوو.

  • كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌ژێر ناوی كۆڕی جێژنانه شه‌وێ پێنجشه‌ممه‌ی ١٥ی گوڵانی ١٤٠١ به‌ڕێوه‌ چوو.

  • ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى وڵاتى توونس (2018) سه‌ره‌تاى ئاڵوگۆڕێك نیشان ده‌دات له‌و وڵاته‌كه‌ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كه‌وتنه ‌سه‌رپێى ڕه‌وڕه‌وه‌ى دیموكراتییه‌ت، ده‌توانرێت ببینرێت، ئه‌ویش له‌ یه‌كێك له‌ وڵاته‌كانى پاش شۆڕشه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى. پارتى نه‌هزه‌ى توونسى كه‌ پارتێكى به‌ ئه‌سڵ ئیسلامییه‌ و له‌ ڕووى مێژووییه‌وه‌ له‌ خانه‌ى پارته‌كانى وه‌ك ئیخوان ئەلموسلمین هه‌ژمار ده‌كرێت، جارێكى تر له‌ ڕێى ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌وه‌ دێته‌ پێشه‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى له ‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌ پارله‌مانییه‌كانى 2014 پاشه‌كشه‌ى كرد و له‌و ماوه‌یه‌شدا هه‌ستا به‌ ده‌ستكاریكردنى شێوه‌ى كاركردنى خۆى.

  • توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە ئەوانەی زۆر لەسەر دروستیی بڕوا سیاسییەکانیان سوورن زۆر کەمتر لە سیاسەت دەزانن. هەروەها کاتێک کە لایەنگریی حیزبێکیش تێکەڵ بە باسە سیاسییەکانیان دەبێت دۆخەکە خراپتر دەبێت. لە توێژینەوەیەکدا کە لە ژۆرناڵی دەروونناسیی کۆمەڵایەتیدا بڵاو بووەتەوە، سەرەتا زانیاریی سیاسی بەشداربووان لە ڕێگەی کۆمەڵە پرسیارێکەوە هەڵسەنگێنرا، پاشان داوا لە بەشداربووان کرا کە سەبارەت بە دروستیی وەڵامەکانیان سەرنجی خۆیان بڵێن، ئەو کەسانەی کە بە بڕوابەخۆیی زۆرەوە پێیان وابوو لە تاقیکردنەوەکەدا زۆر باش بوون لە ڕاستیدا زۆر خراپ بوون!

  • دوکتۆر محه‌ممە‌‌د ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە مامۆستا شه‌پۆل لە چواری جۆزەردانی ساڵی ٢٦٣٣ کوردی ( ١٩٣٣/٠٥/٢٥) لە شاری مەهاباد لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروه‌ر وئایینیی له‌ دایک بووه‌، ناوی باپیری حاجی خەلیفە مەلا محەممەد ناسراوبە بەها عارف و خواناس و شاعیر و خەلیفەی ماڵباتی نەهری بووە، ناوی باوکیشی مەلا ئیبڕاهیم بووە کە لە کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد بە خیرەد دەناسرا.

  • بە هۆی ڕوودانی لافاو لە گوندی پەسوێ منداڵێکی تەمەن سێ مانگه گیانی لە دەست دا. به پێی هەواڵی هەواڵنێری ئیسلاح ویب، تەرزە و باران له چیاکانی دەوروبەری گوندی پەسوێی سەر بە شاری پیرانشار، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ- 5ی جۆزەردان – لافاوێکی گەروەرەی لەو ناوچەیە لێکەوتەوە.

  • دکتۆر محەممەد ساڵح ئیبراھیمی ناسراو بە «شەپۆل»، شاعیر، نووسەر، ڕۆژنامەوان و لێكۆڵەری ناسراوی کورد، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە،  5ی جۆزەردان، لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە تاران كۆچی دوایی كرد.

    بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، دکتۆر ئیبراهیمی، ساڵی 1312ی کۆچی –هەتاوی، له شاری مھاباد لە دایك بووە و خوێندنی سەرەتاییشی ھەر لەوێ تەواوكردووە، مامۆستا شەپۆل خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرای زمان و ئەدەبیاتی عەرەب بووە و بە ماوەی چەندین ساڵ لە زانکۆ نێوبەدەرەوەکانی ئێران  وەک زانکۆی تاران دەرس و وانەی گوتۆتەوە.

زیاترین جیگای باس و سەرنج