إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ھەواڵەکان

  • لە ڕێگەی خەڵکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێردا هەواڵی درۆ خێراتر لە هەواڵی ڕاست بڵاو دەبێتەوە، ئایا ئەو کارە بە ئانقەستە یان خەڵک ناتوانن و نازانن ڕاست و درۆیی هەواڵەکان لە یەکتر جیا بکەنەوە؟ سەردێڕی زۆربەی ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەبنەوە جێگەی گومانن. ڕەنگە وا بیر بکەنەوە کە باتەکان بە شێوەی خۆکار ئەم هەواڵانە هاوبەش دەکەن بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە خەڵک خەتاباری سەرەکین لە بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییە هەڵانەدا. ئەو تویتانەی کە زانیاریی هەڵەیان تێدایە و دەگەنە هەزار و پێنسەد کەس، شەش بەرامبەر خێراتر لەو تویتانە بڵاو دەبنەوە کە زانیاریی دروستیان تێدایە.

  • (سێ ڕۆژ لەمەوبەر) تەرمی خوالێخۆشبوو مامۆستا محەممەد ساڵح ئیبراهیمی، گەیشتەوە گۆڕستانی بداق سوڵتانی مەهاباد و لە پاڵ پیاوانی هەڵکەوتووی ئەسپاردەی ئەو خاکە پاکە ئارامی گرت. شەپۆل گەڕاوە نێو دەریا.

    نووسه‌ر:
    د.لوقمان ستوودە
  • میوانیی بەربانگی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، به ئامادەبوونی هەژمارێک لە پاڕڵەمانتاران و نوێنەرانی خولەکانی پێشتر و هەروەها ئەندامانی شۆڕای شاری تاران، ڕۆژی سێشەممە 8ی جۆزەردانی 1397ی هەتاوی، لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت بەڕێوە چوو.  

    له میوانییەکە کە به بانگهێشتی دکتۆرعەبدوڕەحمان پیرانی، لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت سازدرابوو، هەژمارێک لە نوێنەرانی تاران و کۆمەڵێک لە نوێنەرانی سوننە مەزهەبی خولەکانی پێشووی پاڕڵەمان و چەند کەسێک لە ئەندامانی شۆرای شاری تاران و هەروەها سەرۆکی فڕاکسیۆنی سوننە مەزهەب و دەستەیەک لە ئەندامانی ئەو فڕاکسیۆنە ئامادە بوون.

  • مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوت و ئیسلاح، ئێوارەی ئەم جومعە(هەینی)یە، -کە ڕێکەوت بوو لەگەڵ 17ی جۆزەردانی 397ی هەتاوی- وێڕای شاندێک لە ڕێوڕەسمی یادوارەی د. ئیبڕاهیمی که لە مزگەوتی شارۆچکەی غەربی تاران بەڕێوە چوو، بەشداری کرد.

  • بیرۆکەی کەڵکوەرگرتن لە ژیریی دەستکرد بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە لە فیلمی سپات لایتەوە وەرگیراوە. بەپێی گێڕانەوەی ئەم فیلمە، ڕۆژنامەوانان لە ناوەندی هەواڵنێریی بۆستۆن گڵەوب بە شوێن ئەو نیشانە تۆمارکراوانەدا دەگەڕێن کە دەریدەخات قەشەکان لە کەنیسەی کاتۆلیکیدا، ئازاری جنسیی منداڵان دەدەن. ڕۆژنامەوانان لە گەڕانەکەیاندا چەند نیشانەیان دەست دەکەوێت کە لە چ کاتگەلێکدا قەشەکان ئەو کارەیان کردووە؛ بۆ وێنە پشوو وەرگرتن بە بیانووی نەخۆشی یان هاتوچۆی زۆر دوو نیشانە بوون.

  • ڕێوڕەسمی بەربانگی ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح  بە ئامادەکاری لێژنەی جێبەجێکاری جەماعەت، لە سنە بەڕێوەچوو.

    به پێێ هەواڵی هەواڵنێری ئیسلاح وێب، مامۆستا «مەحموود وەیسی» لە زانایان و ئەندامانی  پێشەنگی جەماعەت، لەرێوڕەسمەکەدا سەبارەت به «لێهاتوویی و مەهارەتە واتاییەکان» دوا و گوتی: ڕەمەزان مانگی زیادکردنی قورسایی و کێشه؛ بەڵام کام کێش و قورسایی؟ مەبەست کێشی لەش و جەستە نییە بەڵکوو مەبەست کێشی بەندایەتی و پاڕانەوە و واتاییبوونە. ڕەمەزان مانگی جوابکردنی نەفس و شەیتانە. لە زمانی عەڕەبیدا له نێوان دوو چەمکی «صوم» و «صیام» جیاوازی هەیە، «صوم» بە واتای خۆڕاگری و تاقەت هێنانە بەڵام «صیام» به واتای خۆڕاگری وێڕای زەخت و گوشارە.گوشارەکان لەو مانگەدا زۆتر دەبن، توونێتی و برسییەتی و تاوانەکان هەر هەموویان هێرش دێنن و کۆنتڕۆڵکڕدنی خۆمان لە هەمبەر ئەو زەخت و گوشارانە پێی دەگوترێ «صیام».

  • کۆبوونەوەیەکی گەرموگوڕ لە نێوان ئەندامانی هەردوو لێژنەی جێبەجێکاری ناوەندی جەماعەت و لێژنەی جێبەجێکاری پارێزگای تاران، له ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە - ڕێکەوتی 16ی جۆزەردانی ئەمساڵ- لە دەفتەری ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بەڕێوە چوو.

  • سی و سێهه‌مین پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی كتێبی تاران به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا دوو ساڵ داخراو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ٢١ی گوڵانی ١٤٠١ ده‌ست به‌كار بۆوه‌. 

    نووسه‌ر:
    تاران - پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئیسلاح
  •  نوێژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە مزگەوت و نوێژگەکانی تاران، سەرەڕای هەبوونی هەندێک بەربەست و نەبوونی جێوڕێی پێویست و شوێنی شیاو و بەئەندازە، به بەشداری بێ وێنە و چاوەڕواننەکراوی نوێژخوێنانی سوننەمەزهەبی خەڵک و دانیشتووی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

  •  

    «ڕه‌ئووف ئازه‌ری» له‌ سه‌رده‌شت به‌ پڕۆژه‌ی ئاشته‌وایی له‌ به‌شی گه‌نجان «مه‌حفووز ئه‌دوایی» له‌ هه‌ورامان به‌ پڕۆژه‌ی چاڵه‌به‌فر له‌ به‌شی ئاودا پله‌ی یه‌كه‌می خه‌ڵاتی خۆڕاگریی گلووبی ئێران – ئۆسكاری خۆڕاگر- یان به‌ده‌ست هێنا.

    نووسه‌ر:
    كیش - پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئیسلاح

زیاترین جیگای باس و سەرنج