إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ھەواڵەکان

  • بەختیار عارفی، مامۆستای قوتابخانە و خەڵکی شاری سەردەشت کە پێشتر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح 18 مانگی زیندانی بۆ بڕابۆوە، ڕۆژی سێ شەممە بەرەو گرتووخانەی مەهاباد ڕەوانە کرا.   

  • ئەمرۆ هەینی، ڕێکەوتی ۵ی گەلاوێژی۱۳۹۷ی هەتاوی، درێژترین مانگگیرانی سەدەی بیست و یەک ڕوو دەدات. ئەم مانگگیرانە لە ئەفریقا، ئاسیای ناوەندی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیكەی ١ كاتژمێر و ٤٣ خولەك درێژە دەکێشێت، هەروەها نزیكەی چوار كاتژمێری پێدەچێت تا بە تەواوەتی مانگگیرانەکە دەڕەوێتەوە. لە بەروارد بە مانگگیرانی دواتر کە ٢١ی ژانویەی ٢٠١٩ لە ئەمریکای باکوور دەبینرێت و تەنیا ٢ خولەکی پێدەچێت ئەم مانگگیرانە کاتێکی زۆر دەخایەنێت. هەروەها خۆرگیرانی ١٤ی ئۆگۆست کە لە ١٤ ویلایەتی ئەمریکا بینرا، تەنیا ٢ خولەک و ٤٠ چرکە درێژەی هەبوو.

  • ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۵ی گەلاوێژی۱۳۹۷ی هەتاوی، درێژترین مانگگیرانی سەدەی بیست و یەک ڕوو دەدات. ئەم مانگگیرانە لە ئەفریقا، ئاسیای ناوەندی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیكەی ١ كاتژمێر و ٤٣ خولەك درێژە دەکێشێت، هەروەها نزیكەی چوار كاتژمێری پێدەچێت تا بە تەواوەتی مانگگیرانەکە دەڕەوێتەوە. لە بەروارد بە مانگگیرانی دواتر کە ٢١ی ژانویەی ٢٠١٩ لە ئەمریکای باکوور دەبینرێت و تەنیا ٢ خولەکی پێدەچێت ئەم مانگگیرانە کاتێکی زۆر دەخایەنێت. هەروەها خۆرگیرانی ١٤ی ئۆگۆست کە لە ١٤ ویلایەتی ئەمریکا بینرا، تەنیا ٢ خولەک و ٤٠ چرکە درێژەی هەبوو.

  • ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 4ی گەلاوێژ، بە بەشداری ژمارێکی زۆر لە هۆنەرمەندان، هۆگران و بەرپرسانێک وەک ئەندامانی شۆڕای شار، بەڕێوەبەری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و هەروەها بەڕێوەبەرێ ئیدارەی میرات و کەلەپووری فەرەهەنگی و بەرپرسانی نووسینگەی نوێنەری بۆکان، کۆڕی پەردەلادان لەسەر پۆستێر و قەوارەی یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆنامەنووسیی کوردی، لە شاری بۆکان بەڕێوە چوو.

  • کۆبوونەوەیەکی یەک ڕۆژە بە مەبەستی ڕێزلێنان و حورمەتگرتن لە ژمارێک نووسەر و وتاربێژە هەڵکەوتووەکانی جەماعەت بە ئامادەبوونی بەرپرسی پێوەندە گشتییەکانی ناوەندی جەماعەت، بەرپرسانی پارێزگا و شارەکان لە ڕۆژی پێنجشەممە 4ی گەلاوێژ لە ڕەبەتی سەردەشت بەڕێوە چوو. 

  • «کۆچەر بیرکار» لە ساڵی 1978 لە گوندی "نێ"ـی سەر بە شاری مەریوان لە کوردستان لەدایکبووە و یەکێک لە براوەکانی میدالی فیڵدزی ٢٠١٨ ەیە. خەڵاتەکە لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی بیرکاری لە ڕیۆ دی جانیرۆ لە بڕازیل بەخشرا.

    خەڵاتی فێلدز کە بە نۆبڵی بیرکاری ناسراوە، هەر چوار ساڵ جارێک دەبەخشرێت، براوەکان دەبێت لەو ساڵەدا کە خەڵاتەکە وەردەگرن، تەمەنیان کەمتر لە ٤٠ ساڵ بێت و ئەوپەڕی چوار بیرکاریزان لە یەک کاتدا خەڵات دەکرێن.

  • یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆنامەنووسی کوردی کە لە شاری بۆکان بەڕێوە چوو، به هەڵبژاردنی باشترین شانۆنامەکان، کۆتایی هات.

  • ڕۆژی پێنجشەممە ۱۱ی گەلاوێژی ۹۷ی هەتاوی، یەکەمین کۆڕی زانستی مۆسیقا لە لایەن بەشی فەرهەنگیی پێگەی هەواڵیی هاژە لەسەر تەوەری «پێگەی دەف و گۆڕانکارییەکانی هونەری دەفژەنی کوردستان لە قۆناغی هاوچەرخ» بە وتاروێژی شۆڕش ماملێ و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێکی بەرچاو لە هونەرمەندانی کوردستان، لە ساڵۆنی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی مەهاباد بەڕێوە چوو.

  • جەماڵ ئیسماعیلی بەرپرسی پێوەندە گشتییەکانی ناوەندی جەماعەت ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژ، بە سازدانی کارگەیەک بۆ ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەت لە شاری سەردەشت، چەمکی فەرهەنگی ڕێکخراوەیی تاوتوێ کرد. 

  • بسم الله الرحمن الرحیم بۆ بەڕێز كۆچەر بیركار؛ زۆر پێی خۆشحاڵ بووم بەوەی كە كوردێك بە ناوی (كۆچەر بیركار) لە زانكۆیکەمبریجی بەریتانیا، توانی خەڵاتی «فیڵدز» لە بەرازیل لە بواری زانستی بیركاریدا بەدەست بهێنێت كە هاوتایە لەگەڵ خەڵاتی نۆبێل بۆ زانستەكان.

زیاترین جیگای باس و سەرنج