دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، سەبارەت بە جائیزنەبوونی مامەڵەكردن بە دراوی ئەلكترۆنی -بێتكۆین(بە ئینگلیزی=bitcoin)- بەو شێوەی كە ئێستا هەیه، فەتوای دا.
له دیداری ئهمینداری گشتیی جهماعهت لهگهڵ تاقمێك له نووسهران و بڵاوكهرهوانی ئههلی سوننهت، ڕێز له نووسهر و بڵاوكهرهوهی ههڵبژاردراوی ساڵ گیرا.
هێزەکانی پۆلیسی ئەمنیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی تاران، بە جێگیربوون لە دەوروبەری مزگەوتی سونەمەزهەبی ڕەساڵەت لە تاران، نەیانهێشتت لەو مزگەوتە نوێژی جەژن بەرپا بکرێ.
سوننەمەزهەبەکان لە زۆربەی ئەو شوێنانەی وا جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بەڕیوەیان دەبا، نوێژی جەژنی قوربانیان بەرپا کرد. به پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، لە زۆربەی ئەو شوێنانە بە هۆی کەمی جێگا و پێشوازی و بەشداری بەرچاوی نوێژخوێنان، ڕێوڕەسمی خوێندنی نوێژی جەژن زیاتر لە جارێک بەڕێوە چوو.
مزگەوتەکانی سادقیه، نوور لە شارۆچکەی قودس، مزگەوتی نووری کەرەج و مزگەوتی وەحیدیە، شوێنگەلێک بوون کە تێیاندا نوێژی جەژن خوێندرا.
لە خەرمانانی ئەمساڵ، لە شاری سەردەشت، کارگەیەکی فێرکاری لەژێر ناونیشانی "ئیسلام و نەتەوەخوازی" به بەشداری تاقمێک لە ئەندامان و چالاکوانانی جەماعەت و به ئامادەبوونی "سەلاحەدین عەبباسی" وەک وتاربێژ و مامۆستای کارگەکە بەڕێوە چوو.
بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب "سەلاحەدین عەبباسی"، نووسەر و چالاکی مەدەنی، لەسەرەتادا بە بیروەرییەکانی ساڵانی ڕابردووی شاری سەردەشت ئاماژەی کرد و هەستی پڕ لە شەوقی ئاییندۆستی و نەتەوەخوازی خەڵکی سەردەشت و ناوچەکانی ئەم شارەی خسته بەرباس و بە پرسینی ئەم پرسیارە باوەی نێو خەڵک کە "تۆ کوردی یا مسوڵمانی؟" چەمکی "ئیسلام و کوردایەتی" –وەک لقێک لە ئیسلام و نەتەوەخوازی- هێنایە بەرباس و وتارەکەی ئاوەها دەست پێکرد:
بە بۆنەی گیانبەختکردنی تاقمێک لە چالاکوانانی بواری ژینگە لە کاتی کووژاندنەوەی ئاگر له دارستانەکانی نزیک شاری مەریوان، ناوەندی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.
ڕێوڕەسمێک بۆ پێدانی بڕوانامە(ئیجازەنامە) به 12 کەس لە فەقێیانی زانستە ئایینیەکان، ڕۆژی چوارشەممە 4ی ڕەزبەر لە قوتابخانەی شەمسولعارفین لە گوندی نەجاری پاوە بەڕێوە چوو.
بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، بە گوێڕەی پاوەپرێس، ڕێوڕەسمەکە بە ئاماەبوونی پێشەوایان و زانایانی ئایینی و جەماوەرێک لە خەڵکی ئاسایی بەڕێوە چوو کە لەودا 12 کەس لە فەقێکانی قوتابخانەی شەمسولعارفینی گوندی نەجار، بڕوانەمەیان پێدرا و ئیزنی وانەگوتنەوە و بڕیاردان لەسەر بابەتە شەرعییەکانیان وەرگرت.
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات "خواردنەوەی ئەڵکۆڵ بە شێوەیەکی مامناوەندییانە لەوە زیانبەخشترە کە پێشتر بیری لێ دەکرایەوە". تەواوی توێژینەوەکە کە زانیاری ملیۆنان خەڵکی لە ٢٠٠ وڵاتی جیاوازەوە لێکدایەوە، ئەوەی دۆزییەوە ساڵانە ئەڵکۆڵ هۆکاری مردنی نزیک بە ٣ ملیۆن کەسە لە سەرتاسەری جیهاندا، هەروەها لەو کەسانەی تەمەنییان لە نێوان ١٥ بۆ ٤٩ ساڵییە رێژەی مردنیان نزیکەی یەک کەس لە دە کەس، بە هۆکاری بەکارهێنانی ئەڵکۆڵە.
لە دانیشتنی شەوی سێشەممەی پەرلەمانی عێراق کە ڕێکەوت بوو لەگەڵ 2ی ئۆکتۆبری2018 ( 10ڕەزبەری 1397ی هەتاوی)، دکتۆر بەرهەم ساڵح، وەک سەرۆککۆماری عێراق بۆ چوار ساڵی داھاتوو هەڵبژێردرا. پاش ئەوەی لە خولی یەکەمی دەنگدان ھیچ کاندیدێک نەیتوانی ٢١٠ دەنگ بەدەست بھێنێت، خولی دووەمی دەنگدان بەڕێوە چوو، لە خولی دووهەمیشدا د. بەرهەم ساڵح لە کۆی دەنگی 272 پەرلەمانتار 219 دەنگی بەدەست هێنا و بوو بە سەرۆککۆماری نوێی عێراق، لە بەرامبەردا د. فوئاد حوسێن که 22 دەنگی بەدەست هێنا. - بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە ساڵی ١٩٦٠ لە سلێمانی ھاتۆتە دنیا. - لە ساڵی ١٩٧٧ ــەوە پەیوەندیی بە ڕێخستنەکانی یەکێتییەوە ھەبووە.
بە گوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان "د.بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، بەشێوەیەکی فەرمی عادل عەبدولمەهدی کاندیدای شیعەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ڕاسپاردووە ". بەپێی دەستووری عێراقیش دەبێت لەماوەی ٣٠ ڕۆژی داهاتوودا عادل عەبدولمەهدی ناوی وەزیرانی کابینەکەی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەستی پەرلەمان بکات. لەم ڕاپۆرتەدا کورتەیەک لە ژیاننامەی سەرۆکوەزیرانی نوێ دەخەینە ڕوو: ناو: عادل عەبدولمەهدی تەمەن: 1942 لە بنەماڵەیەکی دیاری عێراق لەدایک بووە. - باوکی له شۆڕشی 1920 بەشداری کردووە و لە سەردەمی مەلیک فەیسەڵی یەکەم بووەتە وەزیر.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb