دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەناتۆلی لە ئەستەنبوڵ لەسەر ئەوەی كە ووڵاتانی سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و یازده‌ كەسایەتی ئیسلامیان خستۆتە لیستی تیرۆرەوەو ووتی تەنها نەتەوە یەكگرتوەكان مافی ئەوەی هەیە كە ئەم پۆلێنە بكات و لەڕووی یاساییەوە بڕیاری ئەم ووڵاتانە هیچ نرخێكی نیە و دورە لە واقیع، چونكە یەكێتی جیهانی زانایان خۆی بەردەوام ئیدانەی ڕێكخراوە تیرۆریستیەكان و كارەكانیانی كردوە لەهەموو جیهان و ئەمەریكاو ئەوروپا، پاشان ووتی ئەم ڕێكخراوەی ئێمە زیاتر لە 95هه‌زار زانا لەخۆ دەگرێت، كە لەسەر ئاستی جیهان زۆربەیان ناسراوو ناودارن، باشە ئەگەر ئەمانە هەموویان تیرۆریستبن، كەواتە كێ دەمێنێتەوە ئەم ڕێكخراوە بەم تاوانبار كردنە، نەك لاواز نابێت بەڵكو زیاتر متمانە لەلای موسوڵمانان پەیدا دەكات و لە داهاتووشدا دەبێتە مەرجەع بۆ هەموویان لەسەر ئاستی جیهان، هەروەها ووتی ئەم ووڵاتانە لەكاتێكدا كە گەمارۆیان خستە سەر قەتەر زیانیان بەخۆیان و قەتەرو هەموو ناوچەكە گەیاند.

لە كۆتایدا داوای لە زانایانی جیهان كرد كە بە ئەركی خۆیان هەڵبسن و بەرگری لە مسوڵمانان بكەن وپشتیوانی لە ئەو زانایانە بكەن كە ئێستا لە ووڵاتەكانیان توشی گرفت و ئەشكەنجە دەبنەوە یان بە تیرۆر تاوانباریان دەكەن و ڕێگەیان لێ دەگرن كە بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بەگەلەكانیان جێ بەجێ بكەن.