18 تشرینی یەکەم 2026

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

مقالات

  • زانایانی كۆن ئیعجازی قورئانیان بە پلەی یەكەم و سەرەكی لە ڕووە ڕەوانبێژییەكەیەوە دەبینی بەحوكمی ئەوەی هەر پێغەمبەرێك هاتبێت موعجیزەكەی لەو بوارەدا بووە كە لەو سەردەمەدا خەڵكی شارەزاییان تێدا هەبووە ، وە لەبەر ئەوەی عەرەبی سەردەمی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت ڕەوانبێژترین سەردەمە لە ڕووی زمانی عەرەبییەوە بۆیە خوا لەولایەنەوە بۆیان هات بۆ ئەوەی ئیقامەی حوججەیان لەسەر بكات و دڵنیا بن لەوەی كە ئەم قورئانە دەبێت لە لایەن خواوە هاتبێت چونكە لە توانای كەسدا نییە ئاوها كتێبێك دابنێت.

    نووسه‌ر:
    دكتۆر کەریم ئەحمەدی
  • گردی حه‌سه‌نلو هه‌ڵکه‌وتوو له 7 کیلۆمیتری شاری نه‌غه‌ده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، یه‌کێ له‌و شوێنه مێژوویی و کۆنانه‌یه که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌شت هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا. دیارترین ئاسه‌واری دۆزراوه له‌و شوێنه دا جامی زێڕی حه‌سه‌نلویه که سه‌ر به سه‌رده‌می ئاسنه و له موزه‌خانه‌ی کۆنینه‌ناسی ئێرانی ڕاگیراوه.

    نووسه‌ر:
    ئیدریس ئیبراھیم نەژاد
  • ئیبن و تەیميە دەڵێت : «عەشق بریتیە لە خۆشەویستی كە تێك ئالانی تێدا بێت ئەدی چۆن دەبیت باس لە تێك ئاڵان لەگەڵ خوادا بكرێت. ئیبن و قەیمی جەوزی دەفەرموێت عیشق واتە خۆشەویستی بە زیادەیەكەوە ئیمە هەرچەندە خوامان خۆش بوێت ناتوانین بڵێین بە زیادەوە خوامان خۆش ویستوە كەواتە چۆن دەبێت ئەم چەمكە بۆ خوا بەكار ببەین. ئەمانە ئەو پرسیارانەن كە زۆر رووبەڕووی بەندەو برادەرانم لە ناوەندی مەعریفەت دەبنەوە لە كۆرەسەكانماندا»

    نووسه‌ر:
    سەلمان نادر
  • هەموو ئایینە سەرەکییەکانی جیهان، لە قۆناغێک لە مێژووی خۆیاندا پێبەندبوونی خۆیان سەبارەت بە ئاشتی، لە زمانی سەرکردە و بیرمەندەکان و لە نێوان دەقە کلاسیکەکان یان ڕێکخستنەکانی دوایی خۆیاندا، وەک بایەخێک دەربڕیوە. جیا لەمانە، تێکۆشەرانی ئایینی لە چارەسەری ناکۆکییەکانی نێونەتەوەییدا بە شێوەیەکی بەرچاو ڕؤڵی گرینگ و بەنرخ دەگێڕن. داڕژتنی بوارێکی نوێی لێکۆڵینەوە

    نووسه‌ر:
    نووسەر : مارک گووپین
  • دەق و داب و نەریتەکانی ئایینی بە شێوازی جۆراوجۆر دەتوانن یاریدەری لێکۆڵینەوەکانی چارەسەرکردنی ناکۆکی بن. بۆ وێنە، لە یەکدانەوەیەکی سەلبیدا، تۆژینەوەی داب و نەریت و یاساکانی ئایینی نیشان دەدەن کە لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گرووپێکی تایبەت کە سەرکردەکەیان شوێنکەوتووی داب و نەریتی توندوتیژیهێنەرە، چ مەترسییەک هەیە. شوێنگێڕانی پڕۆسەکان لە وردە کلتوورەکانی ئایینیدا

    نووسه‌ر:
    مارک گووپین
  • که بڕوانینه ژیانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌بینین که سازان و نه‌رم و نیانی له پێوه‌ندییه‌کانی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی تا چ ڕاده‌یه‌ک گرینگی هه‌بووه و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کی له سه‌رکه‌وتنی بانگه‌واز و ڕاگه‌یاندنی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بۆ دروست کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی پڕ له ئاسایش و ئارامی بوو.

    نووسه‌ر:
    ئیدریس ئیبڕاهیم نه‌ژاد
  • وه ناو خودا، که دەهنده و دلۆڤانه قال الله تعالی: «قالوا ربُّنا يعلَمُ إنا إلَيكُم لمُرسلُون * وَ ما علينا إلاّ البلاغُ المُبين * قالُوا إنَّا تطيَّرنا بِكُم لئِن لَمْ تَنْتَهُوا لنَرْجُمَنَّكُم وَ لَيَمَسَّنَّكُم مِنَّا عذابٌ أليم» (ياسين /18ـ16) [وتیان: پەروەردگارمان ئاگای لێیەتی که بێگومان ئێمه بۆ لای ئێوه نێرراوین. ئێمەش بێجگه له راگه-یاندنێکی روون، هیچی ترمان له سەر نییه. وتیان: بێگومان ئێمه ئێوه به شووم و نەگبەتی دەزانین، بێگومان ئەگەر دەست هەڵنەگرن حەتمەن بەردبارانتان دەکەین، بێگومان له لای ئێمەشەوه سزای بەژانتان پێدەگا.]

    نووسه‌ر:
    مامۆستا عەلی ڕەحمانی
  • بیری نەرێنی

    18 کانونی دووەم 2015

    کاتێک دارێک چەند پەلی لێ ووشک دەبێت یان زەرد و سیس دەکەوێت باخەوان ئەو پەلانه دەبرێت. ئەگەر هۆکارەکەی بپرسی دەڵێت ئەگەر ئەو پەلانه نەبڕین ، دار زۆربەی ئاز و هێزی خۆی لەو پەلانه دەکار دەکات بۆ ئەوەی که بگەنەوه ئاستی پێویست و تەندرووستی. لەکاتێکدا هیچ سودێکیان نەماوه و هەرچەنده تێبکۆشێت ناتوانێ گەشه بەو پەله ووشک بووانه بداتەوه، تەنانەت کاریگەری نەرێنی لەسەر پەلەکانی دیکە و دارەکه به گشتی دادەنێت. بەشێک لەو هێز و توانایەی که دەبێ بۆ گەشەپێدان به پەله ساغەکان کەڵکی لێ وەرگیرێت به فیڕۆ دەچێت و له ئاکامدا دارەکه به جوانی و تەواوی گەشه ناکات و لاواز دەمێنێتەوه.

    نووسه‌ر:
    کولسووم حەسەنزادە
  • پەیدا کردنی مانای ناکۆکی

    24 کانونی دووەم 2015

    هۆکارێکی گرینگی ناکۆکی، هەولێکە کە لە ئەساس دا دەبێ هەولێکی پۆزێتیو بێت: گەڕان بۆ دەست خستن یا تێگەیشتن لە مانای ژیان. بە داخەوە هیندێک جار خەڵک بەو ئاکامە دەگەن کە تەنیا شەڕ دەتوانێ وەها مانایەک بدا بە ژیان. کاتێک کە تاکی مرۆڤ لە پەیوەندی بنەمالەیی یا کاری تووشی سەرگەردانی دەبێ، یا کاتێک کە لە ئاکامی گۆران لە سەروەت و سامان ژیانی کەسەکان لێک بڵاو بێت، ئەو ڕوانگە شەرئەنگیزانە زیاتر خولیاهێنەر دەبن. ئەمن چیتر ناتوانم ئەو کەسپ و کارەی ئارەزوومەندی بووم،

    نووسه‌ر:
    مارک گوپین
  • ڕه‌وشتی به‌رز و خووی ئاشتی خوازانه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) دوور له ڕق و کینه و شه‌ڕ، وابوو که دوای شه‌ش ساڵ شه‌ڕ و په‌یکاری قوڕه‌یش له‌گه‌ڵ موسوڵمانان، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌ستی ئاشته‌واییان بۆدرێژ بکات و به مه‌به‌ستی زیاره‌تی ماڵی خوا ڕه‌وانه‌ی مه‌ککه بوون.

    نووسه‌ر:
    كلسووم حەسەن زادە