بە ناوی خودای مێھره‌بان، سەلام و درودی خوا لە دیداری پێغه‌مبه‌ری ئازیز، ئێمەی موسڵمان زۆر پێوستیمان به بایەخ دان وپاككرنەوەی لایەنی ڕوحی و دەروونیه، ئه‌گه‌ر سه‌یر که‌ین ئه‌بینین لەژیانی ئەمڕۆماندا.پێچه‌وانه‌ین ئەوەی جێگەی خه‌م و داخە بایەخ نه‌دانه به‌لایه‌نی ڕۆحیمان و بایه‌خ دانە بەلایەنی جەستە و حه‌زوو ئاره‌زووه سه‌رشێته‌کانمان؟
ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه که له کڵێسه‌ی چیای سینا وه‌رگیراوه، ھه‌ڵگری نامه‌کەی پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) که له ساڵی 620ی زایینی دا بۆ ئه‌م کڵێسه‌ی ناردووه. ھه‌ڵگری نامه‌که عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالیب بو‌وه و ڕه‌سوولی خوا (د.خ) تێیدا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه که موسوڵمانان پشتگیری مه‌سیحییه‌کان بکه‌ن و به‌ستێنێکی باش فه‌راھه‌م بکه‌ن تاکوو ئازادانه، به‌ندایه‌تی و بانگه‌وازی ئایینی مه‌سیحیه‌ت ڕابگه‌یێندرێ. سوڵتان سه‌لیمی یه‌که‌م، سوڵتانی عوسمانی له ساڵی 1517ی زایینی ئه‌م نامه‌یه‌ی به‌دروست زانیوه و بردوشیه‌ته ڕیزی به‌ڵگه ده‌سخه‌تیه‌کانی ئه‌نتیکخانه‌ی ئیمپڕاتۆری عوسمانی له قوسته‌نته‌نیا.
بسم الله الرحمن الرحيم « الذين امنو وتطمئن قلوبهم بذکرالله الابذکرالله تطمئن القلوب» واتا: ئه‌وانه‌ی که‌ئيماندارن به‌زيکرو يادی خوای گه‌وره دڵيان پاراو هێمن وئارام ده‌بێته‌وه، ئايه‌به‌ڕاستی دڵ به‌يادی خوا ئارامده‌بێته‌وه يان نا ؟ ئه‌مه‌پرسيارکردنێکه ،« ئێمه‌ش ده‌ڵێين و ووڵامی پرسياره‌که‌ی خوای گه‌وره ده‌ده ينه‌وو ده‌ڵێين به‌ڵێ والله دڵ به يادی خوا هێمن ده‌بێته‌وه‌و ئارام ده‌بێ ».
ئاماژە : یەکێ لەو شێوازانەی کە لە ڕێی بانگەوازی ئیسلامی‌دا کەڵکی لێ وەردەگیرێ، کەڵک وەرگرتنە لە بەسەرھات و حیکایەتە ڕاستەقینەکان. دکتۆر خالید محەمەد لە پیاوانی بەڕێزی دەعوەی ئیسلامی چیرۆکێکی زۆر سەرسووڕھێنەرمان بۆ ده‌گێڕێتەوه کە جێگای سەرنجە بۆ ھه‌موومان ... دکتۆر دەگێڕێتەوه : بزانن ئه‌و ئافره‌ته له‌ڕێگای براده‌ری خراپه‌وه چی فێرده‌بێت چی به‌سه‌رد ێت كه‌بۆخۆی ڕوداوه‌كه ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت : پێش ئه‌وه‌ی بچمه قۆناغی ناوه‌ندی (زینب)ی خوشكم كه له‌من گه‌وره‌تر بوو زۆر ئامۆژگاری ده‌كردم كه ئاگام له‌خۆم بێت نه‌كا توشی هاوڕێی خراپ بم و له‌خشته‌م به‌رن.. .
ئەم سوڕەتە گەورەو پیرۆزە سێیەم سوڕەتە لەڕیزبەندی سوڕەتەكانی ناو قورئاندا و ژمارەی ئایەتەكانی دووسەد ئایەتە، لە مەدینە دابەزیووە، كاتی دابەزینی لەدوای جەنگی (بەدر) تا دوای جەنگی (ئوحود) بوە.
ئەنەسی كوڕی مالیك ئەو هاوەڵە خۆشەویستەی پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) بوو كە ماوەیەكی زۆر خزمەتی پێغەمبەری خوای دەكرد، پێغەمبەریش (صلى الله علیه وسلم) نزای بۆ كرد خوایە سامان و منداڵی زیاد بكەو بەرەكەتی تێبخە بۆی، ئیتر یەكپارچە شارەزای چركە ساتەكانی ژیانی بوو و بە تاسەوە سوننەتەكانی وەردەگرت. ئەنەس منداڵێكی بچووك بوو، باوكی ناوی مالیك بوو، مالیك كەسێكی بێباوەڕو خوانەناس بوو، زۆر ڕەق و توند بوو و لەگەڵ ئیسلامدا نەدەگونجا.
پێشه‌كی: داعش و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌ناو خه‌لافه‌تی ئیسلامی هه‌روه‌ك كێشه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناكه بۆهه‌مو ناوچه‌كه‌و ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی، له‌هه‌مانكاتدا (ته‌حه‌دا)یه‌كی جیدیشه ڕووی كردۆته لایه‌نه‌كانی ڕه‌وتی ئیسلامی میانه‌ڕه‌و به‌ڵام به‌دیوه سه‌لبیه‌كه‌یدا، وه‌ك چۆن سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌كاتی خۆیدا ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌بوو بۆیان به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی، كه‌به‌داخه‌وه سه‌ركه‌وتوونه‌بوون له‌مامه‌ڵه‌كردن و قۆستنه‌وه‌ی ئه‌وده‌رفه‌ته مێژووییه‌ی بۆیان هاته پێشه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌میسر.
خۆینه‌رانی به‌ڕێز، خوشک و برایانی ئازیز ڕه‌حم و به‌زه‌یی خوای باڵاده‌ست له هه‌مووکات و ساتێک دا له سه‌ر به‌نده‌کانیه‌تی، وه هه‌موو کات بانگی به‌نده‌کانی ده‌کات بۆ لێ برده‌ی خۆی ، وه له هه‌مان کات دا ڕۆژانێکی له ساڵ تایبه‌ت کردوه بۆ ئه‌وه‌ی که به‌نده‌کانی خۆی زیاتر ڕوو له ئه و بکه ن و داوای لێبورده‌یی لێ بکه‌ن، یه‌کێکی دیکه له‌و کات و ڕۆژانه (10) ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی «ذی الحجة»یه ،ده ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی ذولحه‌جه هه‌ر خێر و چاکه‌یه‌ک له‌و ڕۆژانه دا چه‌ند قاتی مانگه‌کانی تره، خۆشه‌ویستان وه‌رن با له‌گه‌ڵ یه‌ک بچینه سه‌ر به‌شێک له‌و فه‌زڵ و خێرانه‌ی مانگی ذولحه‌جه و بیان خوێنینه‌وه به هیوای سوود لێ‌وه
به‌ناوی خوای گه‌وره و مێھرەبان، سڵاو و درودی خوا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری و یاران و شوێنکەوتووانی، به‌خشش و به‌زه‌ی خوای په‌روه‌ردگار زۆره به‌سه‌ر به‌نده‌کانی له هه‌ژمار نایه‌ت،هه‌روه‌ها له‌و نعمه‌تانه‌ی خوای په‌روه‌ردگار که کردویه‌تی له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانی ئه‌و جۆره کاتانه‌ن. وه به‌ندایه‌تی کردنی خوا به‌چه‌ندین شێوه‌و جۆردا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌زێنه‌ی کار و کرده‌وه‌ی چاکه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن له ته‌مه‌نێکی کورت‌دا ، چونکه ته‌مه‌نی مرۆڤ که‌مه پێغه‌مبه‌ری خوا{ صلى الله عليه وسلم } ده‌فه‌رموێت [أعمار أمتي بين الستين إلى السبعين.... ] رواه ابن ماجه
سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی پشتگیری چاكه‌كارانه‌و ، سۆز‌و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ش له‌سه‌ر پێشه‌وامان موحه‌ممه‌د و یارو یاوه‌ران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی: ئه‌مه نامه‌یه‌كه ده‌ینیێرم بۆ خوشكێكی خه‌مبار ، بۆ خوشكێك كه هه‌ست به بێزاری و بێ هیوایی ده‌كات و واده‌زانێت ده‌رگاكان له ڕوویدا داخراون ، نامه‌یه‌كه بۆ ئه‌وانه‌ی په‌رداخی تاڵییان چه‌شتوه‌و هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراوی خۆشیان دواكه‌وتووه ، یان نه‌خۆش و دڵته‌نگ وبیمارن، بۆ هه‌موو خوشكێك كه ده‌ناڵێنێت به ده‌ست سته‌می جواره‌و جۆره‌وه ، ئه‌م نامه ده‌نووسم:
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb